گۆڤاری ڕوژ کرد:
یەکەمین گۆڤاری کوردییە، لە ڕۆژی #06-19-1913# ی زایینی لەلایەن کۆمەڵەی (هیڤی کوردی) لە ئەستەمبوڵ دەردەچوو، گۆڤارەکە بەوتارە ئاگرینییەکانی گڕی بەردەدایە ناو قوتابیان و دروستکردنی هەستی نەتەوایەتی گۆڤارەکە ڕێڕەوێکی نەتەوەی ڕوونی گرتبوو، گۆڤارێکی مانگانە بووە، کەژمارە(4٫3٫2٫1) لێ دەرچووە، خاوەنی گۆڤارەکە (عەبدوالکەریم کەرکووکلی زادە) بوو.
گۆڤارەکە بەهەردوو زمانی کرمانجی سەروو و کرمانجی خواروو دەردەچوو، لەبارەی ناوی گۆڤارەکە کە بەخەتی فارسی لەسەر بەرگەکەی نووسراو بوو (ڕۆژکرد ڕۆژکورد ڕۆژاکورد). ناوڕۆکی گۆڤارەکە باسی ڕووداوەکانی مێژووی کورد و ئامار و ژمارەی دانیشتوانی کوردەکان لەو سەردەمەدا، بابەتەکانی چیرۆکی کوردی و شیعرەکانی نالی و حاجی قادری کۆیی و میژوو و زمان و ئەدەبی کوردی بڵاو دەکردەوە، ناوەڕۆکی گۆڤارەکە ئەوەندە بەربڵاو و دەوڵەمەند بوو تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت کاریگەری بەسەر ڕۆشنبیری کوردییەوە هەیە، زۆربەی بڵاوکراوکانی ماون، هەوەها گرفتەکانی زمان و ڕێنووسی کوردی لەسەر لاپەڕەکانی (ڕۆژی کورد) بایەخی تایبەتی پێدراوە، هەروەها ئەم گۆڤارە گرینگی خۆی هەبووە لە بواری توێژینەوە و چەندین بڕوانامە و ماستەر و دکتۆرای لەسەر وەرگیراوە.
دەبێت ئەوە بزانرێت ئەوانەی کاتی خۆی گۆڤاری (ڕۆژی کورد) یان دەردەکرد هەر هەموویان کوردی دڵسۆزی خۆنەویست بوون، پەیوەندیەکی توندوتۆڵ لەنێوان نووسەرەکانی گۆڤارەکەدا هەبوو، گەرما و گەرم بابەتیان بۆ گۆڤارەکە نووسیوە، گەر جیاوازی لە بۆچونەکانیشیان هەبووبێت بەڵام بەشداریەکی کارایان لەڕاچنینی نەوەی سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا هەبووە.
نووسەرە ناودارەکانی بریتی بوون لە (فوئاد تەمۆ، خەلیل خەیاڵی، محەمەد ساڵح بەدرخان، کەریم شالوم، عەبدولعەزیز بابان).
نووسینەکانیان خوێنەری ئەوسای لەناخەوە دەهەژاند کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر هۆشیاری نەتەوەیی دادەنا. پێوانەی سەر بەرگی هەر چوار ژمارەی گۆڤارەکە (17٫3×23٫5) سم بووە،
تێکستەکەی (13٫3×18٫4) سم بوو، ژمارەی لاپەڕەکانی جگە لە بەرگ، لە(32) لاپەڕە زیاد و کەمی نەبووە.
ئەو چاپخانانەی کە لێی دەردەچوو: ژمارە(1)ی لەچاپخانەی حقوق، ژمارە(2)ی لەچاپخانەی ئیجتهاد، ژمارە(3)ی لەچاپخانەی مەحموود بەگ، ژمارە(4)ی لەچاپخانەی سجل کیتاب بوو، چاپخانەکان هیچیان ناسراونین جگە لە چاپخانەی ئیجتیهاد نەبێ کەهی دکتۆر عەبدوڵڵا جەودەت بوو.
گۆڤارەکە لە دەورانی حکومڕانی عوسمانییەکان دەردەچوو.[1]