هەر گاڵتەیەک مەبەستێکی لە دوایە
گاڵتە: ڕاستیەکە بە پێکەنینەوە دەردەبڕدرێت بۆ خۆشی و بەزم و ڕەزم و کات بەسەربردن و چێژوەرگرتن لە کۆڕ و کۆبوونەوە، ئه و قسە و ئاخاوتنەی کە بە پێکەنین و خەندە و قۆشمە و شۆخییەوە دەوترێت، پڕییەتی لەڕاستی شاراوە و پەنهان و هەموویان مەرامی گەیاندنی ڕاستەقینەیەکی داکەوتەی لەپشتە، بۆیە کاتێک یەکێک گاڵتەیەک دەکات مەبەستی خستەڕووی ڕاستەقینەیەکە، بۆ نمونە کاتێک لە پرسەیەکدا ژنێک بە ژنێک دەڵێت(گوڵناز)ی کچتمان بدەرێ بۆ(شوان)ی کوڕم، دایکی گوڵنازیش نیگەران دەبێت و دەڵێت: کچەکەمان بە شوو نادەین، دایکی(شوان)یش دەڵێت: کچێ بە گاڵتەم بوو، سەر شێت، لەکاتی دەربڕن و خستنەڕووی گاڵتە و گەپ لە کوردەواریدا ووتراوە: هەر گاڵتەیەک مەبەستێکی لە دوایە.[1]