جۆری وشە: ناو
(Indomie)
ئینگلیزی: noodles
نموونە لە هۆنراوەیەکی تەنزدا:
لوولەی خۆمی
قژ ئیندۆمی
واتا: ئیندۆ(indo) کورتکراوەی ناوی وڵاتی ئیندۆنیسیایە، هەروەها می (mie) بە واتای ماکەرۆنی دێت لە زمانی ئەندەنووسی دا. ئینۆمی واتا: ماکەرۆنی ئیندۆنووسی.
ئیندۆمی ڕەگەزێکی خواردنی خێرایە، گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئەم خۆراکە لە وڵاتی ئیندۆنیسیایە. کە ڕێژەی 2٪ ئیندۆمی هەموو بازاڕی جیهان بەرهەم دەهێنێت. کە بەسەر هەموو وڵاتانی ئوستراڵیا و ئاسیا و ئەفریقا و نیوزلەندا و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کەنەدا وئەورووپا و خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست دابەشی دەکات. هەروەها لە نێجیریاش ئیندۆمی بەرهەم دەهێنرێت کە ناوێکی تری میللی هەڵگرتووە و نیشانەی بازرگانی تایبەت بەخۆی هەیە، کە لە ساڵی 1995 کارگەکە دامەزراوە و ئیندۆمی بازاڕەکانی نێجیریا و وڵاتانی دراوسێی دابین دەکات.
بۆ یەکەم جار ئیندۆمی لە ساڵی 1969 لە ئەندۆنوسیا کەوتە بازاڕ، کە گەورەترین هاوبەشگای بەرهەم هێنانی خوارنە خێرا و قوتووبەندەکانی ئەندەنووسیا بەرهەمی هێنا. لە ساڵی 1982 هاوبەشگایەکی تر بەناوی سودۆنۆ ساڵم ئیندۆمی بەرهەم هێنا، ئیندۆمی لە ساڵی 1972 بۆ یەکەم جار نیشانەی بازڕگانی وەرگرت، لە پۆڵی خواردەمەنییە خێراکان. ئیندۆمی بەشی زۆڕی خواردنی ئەندەنوسییەکانی داگیرکردوە و بازاڕەکانی ئەندەنووسیا تەنیوە، وە خاوەنی چەندین خەڵاتی جۆربەجۆرە وەک خەڵاتی باشترین قوتوبەند و خەڵاتی باشترین نیشانەی بازرگانی و خەڵاتی خاوێنترین خۆراکی ئەندەنوسیا. [1]