ناونیشان: قاڵبون و ئەزموون کردنی ژیان
نووسەر: #گوڵزار حەمە فەرەج#
مڕۆڤ
بە ئەزمون سەردەکەوێت،
لە مامەڵە کردن و پەیوەندیکردن و بەرنامە دانان بۆ ژیان
مەڵۆی خەرمانی
کار و کردەوەی هەنگاوەکانی زیاد دەکات،
ئەو کارەی دێتە زەینەوە ئەبێت هەنگاوی جدی بۆ بنێت و
ئەمەش یەکێک ئەبێت لە پلەکانی سەرکەوتن بەسەر
ئەو گومانانەی
لەناخیدا دروست دەبێت،
هەرکات ئەیەوێت کاڕێک بکات کە پەیوەندی بە قووتی ڕۆژانە و داهاتویەوە هەبێت
بڕینی ڕێگەی دڕک و داڵ و هەوراز و نشێو و شەکەتی ژیان
بێگومان ئومێد دەبەخشێت بە تاک،
ئەو کات وێستگەی ڕوانینەکان بە دوو ئاڕاستەدا دەڕۆن،
ئەگەر هەوڵدانێک هەر لەیەکەم ساتی هەوراز و نشێوەوە
کۆڵت پێ بدات و دەستبەرداری خەونەکانت بیت،
یاخود ئاراستەی کۆڵنەدان بەر نەدەیت و
ئالوودەبوون بە خەون و ئارەزوەکان شەکەتت نەکات و بەردەوام بیت
سۆزت لە قوڵی کارەکەتەوە بێت،
ئەوا ئاراستەی دووەم دەتگەیەنێت بە تڕۆپکی جوانیەکان، نیشانەن بۆ دامەزراوەیت
لە داهاتوت
سەرەتا بەرزکردنەوە و پتەوکردن و ئەستور کردنی دیواری متمانە بەخۆبوون و بیرمەندانە
چاو خستنە
سەر دونیا بۆ ئەو کار و
مەبەستەی هەوڵی بۆ دەدەی،
یەکێکە لە هەنگاوە باشەکان و هەروەک زەخیرەیەکی پڕ ئەزموون
چاوی لێ دەکرێت،
هەروەک سوقرات دەڵێ
خۆت بناسە
خودناسین و چی لەهەگبەدا بوون
ئەزمونێکی دیکە دەدات بە
ڕێڕەوی سەرکەوتن
و ئاواتەکان و
ئەزمونی چەندین ساڵ دەتباتە پێشەوە و بە ناخی جیهان شاراوەکاندا ڕۆ دەچیت
جان جاکڕۆسۆ دەڵێت
بۆ ئەوەی شتەکانی ڕۆژانە ببینت دەبێ فەلسەفەیەکی زۆرت هەبێت،
بە مانایەکی دیکە
ئەبێ پڕ زانیاری بین و هیلاسی حەقيقەت
بین و پەی بەهەموو ڕێگاکانی سەرکەوتن و ئەزمونەکانی پێش خۆمان ببەین و سڵ نەکەینەوە لە کەوتن
زۆرن ئەوانەی لەبەرەبەیانەوە
لەگەڵ مەلەکان هەڵدەستن و،
کۆشش دەکەن
بەڵام بەبێ پەیڕەو پڕۆگرام
لەئەنجامدا
هیلاکبونێکی زۆر و ناگەنە ئەنجام
بەشێوازێکی گشتی،
بەردەوامی لە کۆشش و سۆز بۆ هەر کاڕێک
دەگاتە نمرەیەکی تایبەت لە سەرکەوتن.[1]