ناو: فەرمایش
ناوی باوک: کاوە عەبدولقادر
رۆژی لەدایکبوون: #17-07-1997#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
فەرمایش کاوە عەبدولقادر، لە شاری هەولێر لە ساڵی 1997 لەدایکبووە، بڕوانامەی دیبلۆمی هەیە، لە بواری تەکنەلۆژیا و زانیاری IT.
شارەزایە لە دەروونناسی و ئەندامی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستانە، بڕوانامەی نێودەوڵەتی هەیە لە TOT.
ساڵی 2015 دەستکردووە بەنووسین، لەهەمان ساڵدا ڕۆڵێکی بەرچاو هەبووە لە وەڵامی گومانەکان لەسەر ئاینی ئیسلام، لەدوای ساڵی 2016 دەستی کردووە بە ڕووقیە خوێندن و بەتاڵکردنەوەی جادوو، هەروەها شیکاری نەخۆشی کەسەکە دەکات، ئاخۆ دەروونیە یان جادوو، پێی وایە پەیوەندیەک هەیە لە نێوان تێکچوونی دەروونی و کەسێک کەوا جادووی لێکرابێت، لە هەمان کاتیشدا زۆربەی حالەتەکان نەخۆشی دەروونین، ئەم بابەتە دەبێت بە شێوازی ئەکادیمی لێی بڕوانرێت، پێی وایە کەوا خودای گەورە بەهرەیەکی پێداوە، کە ئەویش دەروونناسیە، خۆشی پەرەی پێداوە، بۆیەش بەدەروونناس و چارەساز ناسراوە.
ماوەی شەش ساڵە لەو بوارە ئیش دەکات، نزیکی پێنجسەد نەخۆش و کێشەی کۆمەڵایەتی بینیووە.
ساڵی 2017 کۆمەڵێک چیرۆک بەسەر ژیانیدا هاتووە بۆیەش کردوونی بە چیرۆک و بەمزوانە بڵاودەکرێتەوە.
کتێبێکی نووسیووە لەساڵی 2018 بەناوی (ڕێگاکانت بدۆزەرەوە)،
لە 2015ەوە نووسەرە، نووسینەکانی لە بواری ئاینی و زانستی و پەروەردەییە، چەندەها بابەتی ئیعجازی قورئانم نووسیووە.
$ناوی چیرۆکەکانی:$
-ئوشێل
-خەڵوەتی هەورامان
-ئیزیل
-جەنگی سوور
-جەنگی ئۆرساڵ
-ماڵێک لە جادوو
-ژوورە ڕەشەکە
-ئەو جنۆکەی ئەی وت من یەکێتیم
-کۆبوونەوەی سێگۆشەی ئامۆس[1]