ناو: یاسین
نازناو: دەڵوەتیاری
ناوی باوک: فائق
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1961#
شوێنی لەدایکبوون: #هەورامان#
$ژیاننامە$
یاسین فائق لە دایکبووی 01-07-1961 لە گوندی هانەیدن لە بناری شاخی قەڵای هەورامان، لە ساڵی 1968 چووەتە بەر خوێندن و خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی سەرگەت خوێندووە، لەبەر نە بوونی قوتابخانەی ناوەندی ناچار بووە بۆ خوێندن بچێتە هەڵەبجە و لە ناوەندی شارەزووری کوڕان لە ساڵی 1974 دەستی کردووە بە خوێندن و پلەی یەکەمی قوتابخانەکەی بە دەست هێناوە، وە دوای تەواو کردنی قۆناغی ناوەندی لەبەر نا لەباری ژیان چووەتە سلێمانی لە خانەی مامۆستایانی سلێمانی ناوی تۆمار کردووە و لە ساڵی 1977 هەر سێ ساڵەکەی بە پلەی یەکەم تەواو کردووە، لە دوای تەواو کردنی خانەی مامۆستای لە بەرواری #28-10-1980# بە پیشەی مامۆستایی لە گوندیی پووشێن سەر بە شارۆچکەی عەربەت دامەزراوە، هەروەها لە ساڵی 1985 فەرمانی بە سەرباز بوونی بۆ دەرچوو، هەر لە ساڵی 1985 دا ژیانی هاوسەرگیری پێک هێنا، وە لە #26-06-1987# وازی لە سەربازی هێناو و فیرار بوو، وە لە ساڵی 1999 دا دەستی کردووە بە نووسین و خاوەنی چەند شیعرێکە لە وانە (پەی کوچە کەوتو، بۆ مینا، پاییز)، وە لە ئێستادا لە ساڵی 2022 مامۆستایە لە قوتابخانەی سیتەکی بنەڕەتی.[1]