ئەگەر دوو جار بژیابام
#گوڵزار حەمە فەرەج#
پێم ئەوتیت
وەک ئەو بای وەشتەم
کەبەقەد باڵی شاخکێدا هەڵدەگەرێت
ئەموت بەپێی پەتی دێم،
تادەنگم لەنێو دەنگتدا
ون بێت
پێم ئەوتی لەدڵمدا
بەردەوام خەم و شادی
جێگۆڕکێیانە
ئەموت من وەک
تارماییم لەجێژواندا
جگە لەتاریکی کەس هەستم پێ ناکات،
لەشەوێکی ئەموستە چاودا دۆزیمیتەوە،
مەپرسە چۆن
تەنها وەرە بەر پەنجەرەکە
بابە بۆنی تۆ ڕێگا بدۆزمەوە،
نازانم بۆ هاتم
هاتم تاگیانم بکێشیت
هەر چەند دەتخوێنمەوە ماندو نابم،
من بەسەر ئەو ساتانەدا
دێم کە تۆ ئەسپەکانی تێدا دەنێژیت،
من کۆچ دەکەم
بۆ لات ئەشزانم کۆچ یاخیبونێکی
بێ ئامانجە
شۆرشێکی ناوەوەی منە،
ئومێدێکی بێ زمانی منە،
بێ هودە ئەویندارت نیم،
ئەوانی تر تەنها گۆنا سور
هەڵگەراوەنیمنیان خۆشدەوێت،
تۆ تەنانەت پرچە سپیەکانیشمت دەوێ،
خۆ هەر هیچیشم پێ نەکرێ
زەردەخەنەیەک ئەدەم بەدەم باوە و،
بۆت ئەنێرم مەترسە لێناگەرێم
بم بینن،
تەنانەت هەست بەدەنگی پێشم بکەن
دەزانم گەر گوێم لەدەنگت بێت
چۆک دادەم و ئەم سەرە ماندوەم پێت ئەسپێرم. [1]