ناونیشانی پەڕتووک: پاشای گەورە
ناوی نووسەر: #ئارێز عەبدوڵڵا#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
پاشای گەورە ڕۆمانێکی مێژووییە و لەنووسینی ئارێز عەبدوڵڵای نووسەرە و لە (360) لاپەڕە پێکدێت و باس لەرووداوەکانی سەردەمی فەرمانڕەوایەتی پاشای گەورە دەکات. کە لەبەهاری 1813 دەست پێدەکات و لەرۆژەکانی 1836 کۆتایی دێت. هەر کەسێک ئەو ڕۆمانە مێژووییە بخوێنێتەوە زۆر بەئاسانی دەگەرێتەوە سەردەمی پاشای گەورە و بەزۆر نهێنی و بابەتی شاراوەی ناو حوکمڕانی سۆران ئاشنا دەبێ.