ناو: عەزیز
نازناو: مام عەزیز
ناوی باوک: سەریم
شوێنی لەدایکبوون: #شەرناخ#ی باکووری کوردستان
$ژیاننامە$
مام عەزیزی تەمەن 75 ساڵان، بە پۆشینی جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت.
عەزیز سەریم، ناسراو بە مام عەزیز، باوکی پێنج منداڵە و خەڵکی شەرناخی باکووری کوردستانە، ماوەی 10 ساڵە خانەنشین بووە و بە پۆشینی جلوبەرگە ڕەنگاوڕەنگەکانی بووەتە جێگەی سەرنج.
جگە لەوەی لەماڵەکەیدا دەیان قات و پانتۆڵی زەرد، پرتەقاڵی، سوور، سپی، سەوز و شینی هەیە، بەهەمان شێوە لە هەڵبژاردنی پێڵاو، کاتژمێر، قایش، تەسبیح و تەنانەت بەرگی مۆبایلەکەشی جیاوازە و حەز بە فرەڕەنگی دەکات.[1]