ناو: پێشەوا
ناوی باوک: خالید حەمەئەمین
رۆژی لەدایکبوون: #08-03-1989#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
پێشەوا خالید لە دایکبووی 08-03-1989ی شاری سلێمانییە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و دواناوەندیی لە شارۆچکەی سەید سادق تەواو کردووە.
ساڵی 2013 بەشی کۆمەڵناسیی لە زانکۆی سەڵاحەددین لە شاری هەولێر تەواو کردووە.
ساڵی 2014 چووتە ڕووسیا و لە زانکۆی P. G. Demidov Yaroslavl State University لە بەشی کۆمەڵناسیی ماستەر و دکتۆرای تەواو کردووە.
ئێستاش 2022 وەکو هاوڵاتییەکی کوردی ڕووسیا لەوێ دەژی. لە ماوەی ژیانیدا چەندان لێکۆڵینەوەی زانستی لە بواری کۆمەڵناسیی و فەلسەفە بە زمانی ڕووسیی و کوردیی نووسیوە.
لە پڕۆژەیی میدیایی (BNA) بەرنامەی (چاوی مۆسکۆ) پێشکەش دەکات و هەرجارەی ڕووداوێکی سیاسیی و ئەدەبیی و فەلسەفیی شرۆڤە دەکات.
لە ڕووی باوەڕییەوە سەر بە فەلسەفەی کۆمونیزمە.
$بەرهەمەکانی$
ئایندەی دەسەڵات، لە نووسینی (جۆزێف نای)
تاوان و سزا، هەژاران، قومارچی و یاداشتەکانی خانەی مردووان لە نووسینی (ف.م. دەستایۆڤسکیی)
مێژووی میدیا لە نووسینی (ئ. م. دیاکۆنۆڤ).
ئێستاش 2022 بەردەوامە لە کاری وەرگێڕان.[1]