ناونیشان: بەرواردێک لە نێوان بەرکار و تەواوکەری بەیاریدە
ئامادەکردن: #هەڤاڵ شەمسەدین#
1- بەرکار، جۆرێکە لەجۆرەکانی تەواوکەر
2- لەناوڕستەدا، بوونی بەخورتییە.
3- تەنها لەگەڵ کاری تێپەڕ دێت.
4- ناو یان جێناو ئەم ئەرکە دەبینن.
5- وەڵامی هەر دوو پرسیاری ”چی و کێ” دەداتەوە.
6- لەڕیزبوونی کەرستەکاندا لەناو ڕستەدا، دەکەوێتە نێوان (بکەر و کار)
7- لەڕستەی بکەر نادیاردا، دەبێتە جێگری بکەر.
چەند نمونەیەک:
کۆساری شیعری دەنوسی.
ئەلین خوێندنی تەواوکرد.
ئێمە ئێوەمان پێگەیاند.
خانووەکە ڕوخێنرا.
$ت، بەیاریدە$
1- جۆرێکە لە جۆرەکانی تەواوکەر
2- لەناو ڕستەدا، بوونێکی ئارەزوومەندانەی هەیه.
3- لە ڕستەدا، لەگەڵ کاری تێپەڕ و تێنەپەڕ کاری ناتەواو دێت.
4- ناو یان جێناو ئەم ئەرکە دەبینێت، کاتێک ئامرازێکی پەیوەندی دەکەوێتە پێشیان.
5- وەڵامی هەردوو پرسیاری (لە، بۆ، بە، کێ، و، لە، بۆ، بە، چی) دەداتەوە.
6- لەناو ڕستەدا، شوێنی جیاوازی هەیە.
7- لەڕستەی بکەر نادیاردا، هەر وەکو ت، بەیاریدە دەمێنێتەوە.
8- لە یەک دەرکەوتندا، بوونی بە خورتییە لەڕستەدا، کاتێک دەبێتە تەواوکەری کاری ناتەواو.
چەند نمونەیەک:
من لەتۆ جوانترم.
قەڵەمەکەی من بۆ تۆیە.
کاڤار بە پایسکیل هات.
کاڤین بارەکانی بە ئۆتۆمبێل گواستەوە.
$تێبینی، جۆرێکی تر لە تەواوکەری بەیاریدە هەیە، ئەویش بۆ زانکۆ بەرکارە.$
بە مامۆستات دەزانم.
ت، بەیاریدەی مەنهەجە، بەرکارە لەزانکۆ.[1]