ناونیشان: کەرتی کشتوکاڵ
ئامادەکردن: #عەلی کەریم ئیسماعیل#
کشتوکاڵ بەواتای بایەخدان بە زەوی دێت، بەڵام ئەمرۆ ئەم زاراوەیە چەمکێکی فراوانتر دەگەیەنێت، چونکە کشتوکاڵ تەنها بایەخدان بە زەوی نیە، بەڵکو ئاژەڵداری و دار و درەختیش دەگرێتەوە، سەرەرای ئەمەش ئەوا کشتوکاڵ بەشداری دەکات لە بازرگانی و ئابووری نێودەوڵەتیش، بۆیە ئەم کەرتە وەک بنەمایەکی سەرەکی ئاسایشی خۆراک و وەک لقێکی سەرەکی لە ئاسایشی نەتەوە سەیر دەکرێت.
وەک زانراوە هەر دەوڵەتیک هەرچەندە ژینگە سروشتیەکەی جۆراو جۆر بێت و هەرێمی ئاو و هەواکەی جیاوازبێت، ئەوا دەتوانێت بەروبوومی کشتوکاڵی زیاتر و جۆراو جۆر تر لەرووی چۆنیایەتی و چەندایەتیەوە بەرهەم بهێنیت، بە مەرجێک ئەو دەوڵەتە خاوەن ڕووبەرێکی گونجاوی زەوی کشتوکاڵی بێت. سەرەرای ئەمەش دەوڵەتیک نیە لە جیهاندا هەموو بەرهەمە خۆراکیەکانی بەشی خۆی بەرهەم بهێنێت، چونکە هیچ دەوڵەتیک نیە هەموو جۆرە ژینگەیەک لە خۆبگریت و بەرووبوومی هەموو جۆربێت و پێویستی بە هاوەردەکردنی هەندی بەرووبوەم نەبێت، بۆ نمونە سەرەرای ئەوەی کە فەرەنسا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەوروپا و ڕووسیا لەزۆر وڵاتانی تر باشترن لەڕووی خۆبژێوی، بەڵام لەگەل ئەمەش هیچیان بەرەوبوومی ناوچە یەکسانەکانیان نیە.
لەلایەکی ترەوە بەرووبوومە کشتوکاڵیەکان لە کاتی شەر و ئاشتیدا گرنگیەکی یەکجار زۆریان هەیە گەر دەوڵەتێک لەکاتی ئاشتیدا نەتوانێت خۆراکی خۆی دابین بکات ئەوا بێگومان ئەم کارە لەکاتی جەنگدا زۆر قورستردەبێت.
بەرووبوومە کشتوکاڵیەکانیش دەکرێتە دوو بەش، ئەوانیش بەرووبوومە کشتوکاڵیە خۆراکییەکان و بەروەبوومە کشتوکاڵیە ستراتیجییەکان(کشتوکاڵیە پیشەسازیەکان).
سەرچاوە: پەرتووکی بنچینە و بنەماکانی زانستی جوگرافیای سیاسی.[1]