ناونیشانی پەڕتووک: ئاسمان و ڕێسمان
ناوی نووسەر: #حوسێن حوسێنی#
دەزگای پەخش: ناوەندی غەزەلنووس
ناوی ئەم کتێبە کە بریتییە لە ئاسمان و ڕێسمان، هەرچەند بە ئیلهام لە تاکە شێعرەکەی شێخ ڕەزا وەرم گرتووە، بەڵام پێم وایە ناوێکی پڕ بە پێستی بابەتەکەیە. مێژووی فیزیا لە وردبوونەوەی مرۆڤ لە ئاسمانی ژوورسەری دەست پێدەکات و لە ئێستادا گەیشتووە بە تیۆریی ڕێسمانەکان (String theory)، کە بەهێزترین بەربژارە بۆ وەڵامدانەوەی گرنگترین و بنچینەییترین پرسیارەکانی مرۆڤایەتی لەسەر گەردوون. ئەگەر وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەسەر گەردوون بە بەکارهێنانی ئاسمانناسیی، وەڵامی کرچ و کاڵ ناورد بووبیت، وەڵامەکان بە بەکارهێنانی تیۆرییە پێشکەوتووەکان وەڵامی ورد و هەمەلایەنەن. لە ئاسمانەوە بۆ ڕێسمان پەرەسەندنی هزری مرۆڤی لەخۆ گرتووە، هەر لە گریمانە سەرەتاییەکانەوە بۆ گەردوون تاوەکو دەگاتە فرەگەردوونیی(Multiverse).[1]