ناونیشان: دەوالی یاخود (varicose vein) چییە؟
ئامادەکرد: د. #هەڤین کەمال شا ئەمین#
تێبینی: ئەم بابەتە بەهیچ جۆرێک بواری من نیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەخۆشەکانم زۆر جار پرسیارم لێدەکەن حەزم کرد بەرچاو ڕوونی بدەم لە بارەیەوە.
دەوالی بریتییە لە فراوانبوون و لوول بوونی خۆێنهێنەرەکان، بەتایبەتی خوێنهێنەرە ڕووکەشەکان (superfecial vein) کە ڕاستەوخۆ دەکەونە ژێر پێستەوە و بەتایبەتیش لە قاچ و ڕان دا , هەموو خۆێنهێنەرێک ئەگەری توشبوونی هەیە بە دەوالی بەڵام زیاتر ئەو خوێنهێنەرانەی پەلەکانی خوارەوە توشی ئەبن، ئەویش بەهۆی ئەوەی وەستانی زۆر و ڕۆشتنی زۆر کاریگەری دەبێت لەسەریان، و پاڵەپەستۆی ناو خوێنهێنەرەکان زیاد دەکات، دەبێتە هۆی کشانیان و لوول بوونیان.
$نیشانەکانی:$
زۆربەی جار دەوالی ئازاری لەگەڵدا نیە، و زۆر کەم جار لەوانەیە ئازاری هەبێت بەڵام ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەیە:
1- شین بوونەوە یان پەمەی بوونی خوێنهێنەرەکان لە ژێر پێستدا هەندێک جار قاوەیی دەبن.
2- خوێنهێنەرەکان بە شێوەیەکی لوول و دەرپەڕیو دەرئەکەون هەندێک جار شێوەی حەبلێک وەردەگرن لە قاچ و ڕان دا.
$بڕێکجار کە ئازار دروست دەبێت لەگەڵ دەوالی دا، ئەم نیشانانەی لەگەڵدا دەبێت:$
1- توند بوون و قورسی لە قاچەکاندا.
2-سوتانەوە، هەست کردن بە لێدانی خۆێن هێنەرەکە، یاخود گرژی لە ماسولکەکانی قاچ دا.
3- ئاوسانی قاچەکان بەهۆی هەڵئاوسانی خوێنهێنەرەکان..
4- زیادبوونی ئازار لە دوای دانیشتن یاخود وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر.
5- خوراندن لە دەوری خوێنهێنەرە لوول بووەکان.
6- گۆڕانی ڕەنگی پێست لە دەوری خوێنهێنەرە کشاوەکان.
7- دروست بوونی برین لە قاچ دا.
خوێنهێنەری جالجاڵۆکەیی (spider vein) ئەم جۆرە خوێنهێنەری بچووکن و باریکن بەشێوەی پەتی جالجاڵۆکە دەرئەکەون لەژێر پێستدا و ڕەنگیان سوور ە یاخود شینە..
$هۆکارەکان:$
خوێنهێنەرەکان زمانەیان هەیە کە ڕێگری دەکەن لە گەڕانەوەی خوێن، تەنها بە ئاراستەی دڵ دەکرێنەوە و پاڵ بە خوێنەکەوە دەنێن بەو ئاراستەیە، بەڵام لەکاتی توشبوونیان بە دەوالی ئەو زمانانە بە ئاراستەی پێچەوانەشەوە دەکرێنەوە و بە باشی کار ناکەن ئەمەش لە ئەنجامی ئەو پاڵەپەستۆ زۆرەی کە لەسەریانە، کرانەوەی زمانەکانیش بە ئاراستەی پێچەوانەوە دەبێتە هۆی مانەوە و کەمی جوڵەی خوێن لەو خوێنهێنەرانەدا و شینبوونەوەیان.
$هۆکاری بۆماوەیی:$
1- تەمەن: لەگەڵ زیادبوونی تەمەن ئەگەری توشبوون زیاد ئەکات، ئەویش لەبەرئەوەی زمانەی خوێنهێنەرەکان توشی سستی دەبن و ناتوانن پاڵ بە خوێنەوە بنێن و دەبنە هۆی کۆبوونەوەی خوێن تیایاندا.
2- ڕەگەز: ئافرەت زیاتر توش دەبێت لە پیاو بە سێ ئەوەندە، ئەویش بە هۆی گۆڕان لە هۆرمۆنەکاندا لەکاتی سکپڕی و پێش سووڕی مانگانە و هەروەها لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانە(monopause) لە ژناندا , هەروەها لەکاتی بەکارهێنانی حەبی مەنع دا، هۆرمۆنی ژنانە دیواری ماسولکەیی خوێنهێنەرەکان خاو دەکاتەوەو ئەگەری دەوالی زیاد ئەکات..
3- سکپڕی: زیادبوونی قەبارەی خوێن لەناو بۆرییەکانی خوێن دا لەکاتی سکپڕی بۆ زیاتر ڕۆشتنی خۆراک بۆ کۆرپەلەکە دەبێتە هۆی کشان و ئاوسانی خوێنهێنەرەکان، لە لایەکی کەوە گۆران لە هۆرمۆنەکاندا کاریگەریەکی زۆری هەیە...
4- بوونی دەوالی لە هەندێ خێزان دا ئەگەری توشبوونی ئەندامەکانی تریش زیاد دەکات، توێژینەوەکان دەریان خستووە هەندێک خێزان ئەگەری توشبوونیان زیاترە.
5- کێشی زیادەو قەڵەویی: ئەمیش فشار دەخاتە سەر خوێنهێنەرەکان.
6- وەستانی زۆر و بەردەوام یاخود دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ نموونە ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ گەشت دەکەن لە ناو سەیارە یاخود فڕۆکەدا.
7- قەبزی بەردەوام..یاخود بوونی کۆکەی بەردەوام پاڵەپەستۆی ناو خوێنهێنەرەکان زیاد ئەکات.
8- هەبوونی خۆێن مەین لە خوێنهێنەرە قوڵەکاند(deep vein thrombosis).
9- هەندێک جار بێهێزی و لاوازی ماسولکەکانی قاچ دەبنە هۆکار.
$دەستنیشانکردن:$
بۆ دەستنیشانکردنی دەوالی پێویستە پزیشکەکەت پشکنینی تەواو بکات لەکاتی وەستان بە پێوە بۆ زانینی هەر ئاوساویەک و شینبوونەوەی خوێنهێنەرەکان، هەروەها پرسینی هەر جۆرە ئازارێک هەبێت لە قاچ دا.
هەندێک جار بەکارهێنانی ئامێری سۆنەر(doppler US) بۆ پشکنینی زمانەی ناو خوێنهێنەرەکان و هەروەها بۆ بینینی ئەگەری بوونی خوێنی مەیوو لەناو بۆری خوێن دا.
$چارەسەر کردن:$
خۆشبەختانە لە سەرەتاییەکانی ئەم حاڵەتانەدا، بە ڕێگای ئاسان چارەسەر دەکرێت وەکو:
1- دابەزینی کێش و وەرزش و بەرزکردنەوەی قاچ و دووربوون لە وەستان بەپێوە بۆ ماوەیەکی زۆر و یاخود دانیشتنی زۆر، هەروەها لەبەر نەکردنی جلی تەسک.
2- بەکارهێنانی گۆرەوی تایبەت بۆ دەوالی: کەئەمێش یەکەم ڕێگا چارەیە پێش ئەوەی دەست بکرێت بە چارەسەرەکانی تر..باشترە هەموو ڕۆژەکە لە پێدا بێت بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆ بخاتە سەر ماسولکەکانی قاچ و یارمەتی بە تاڵکردنەوەی خوێنهێنەرەکان بات..
ئەگەر بەم ڕێنماییە سەرەتاییانە چارەسەر نەبوو، ئەوا ئەم ڕێگایانەی کەمان هەیە بۆ چارەسەر ل:
1- سکلێۆرۆتیراپی: ئەمیش بەشیوەی دەرزی یە، پزیشکەکەت ئەیدا لە خوێن هێنەرە بچووک و مام ناوەندییەکان و دەبێتە هۆی داخستن و نەمانیان لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا.
2- بەکارهێنانی جۆرێکی تایبەت لە سکلیرۆتیراپی
(Foam sclerotherapy) کە ئەمیش بەکاردێت بۆ داخستنی خوێنهێنەرە گەورەکان بە شێوەی دەرزی یە لێدەدرێت و باشتر وایە لەژێر ئامێری سۆنەردا بێت.
3- چارەسەر بە لەیزەر : کەئەمیش دەدرێت لە خوێنهێنەرە ڕووکەشەکانی ژێر پێست یان خوێنهێنەرە جالجاڵۆکەییەکان.
4- چارەسەر لەڕێگای کاثیتەرەوە بەبەکارهێنانی تەرەدوودی حەراری (radiofrequency) یاخود (laser)
: ئەویش بە بردنی تیوبێکی بچووک بۆ ناو خوێنهێنەرە کشاوەکە و گەرم کردنی سەری تیوبەکە بە بەکارهێنانی ئامێری ڕادێۆ فریکوینسی یاخود لەیزەر.، کە گەرمی یەکە لادەبرێت خوێنهینەرە کشاوەکان دێنەوە یەک نامێنن.ئەم ڕێگایە باشترین ڕێگایە بۆ ئەوانەی دەوالیەکی گەورەیان هەیە.
5- نەشتەرگەری : ئەویش بە بڕینی و لابردنی خوێنهێنەرە بچووکەکان پێش ئەوەی بچنە ناو خوێنهێنەرە گەورەکانەوە ئەمەش ڕێگری ناکات لەجووڵەی خوێن چونکە خوێنهێنەرە قولەکان هەڵدەستن بەو ئیشە.
6- فلیبیکتۆمی (ambulatory phlebectomy) کە لێرەدا پزیشک هەڵدەستێت بە خاڵیکردنەوەی خوێنهێنەرە بچووکەکان لەڕێگای دروست کردنی کونی بچووک لەڕێی دەرزی یەوە لە دیواری خوێنهێنەرەکان لەژێر بەنجی مەوزوعی دا و هیچ ئاسەوارێک بەجێ ناهێڵێت.
7- بەکارهێنانی نازووری تایبەت، بۆ ناو خوێنهێنەرەکە، ئەمیش تەنیا لەو کاتانەیایە کە برین دروست ئەبێت و ستەجێکی پێشکەووتوی نەخۆشیەکە دەبێت، و ڕێگا چارەکانی کە سوودیان نیە، ئەویش لە ڕێی نازوورەوە کامێرایەکی بچکۆلە دەبرێت و سەیری ناو خوێنهێنەرەکە دەکرێت و بەشە کشاوەکان لە ڕێگەی برینێکی بچکۆلەوە لادەبرێت.
هەندێک گۆڕان لە لایف ستایل دا یاخود بەکارهێنانی چارەسەری تەواوکەر یان ڕووەکی یارمەتیدەرن بۆ باشتربوونی حاڵەتەکە وەکو :
1- وەرزش کردن.
2- خواردنی خۆراکی پڕ لە فایبەر و کەم خوێ..
3- دابەزاندنی کێش.
4- لەپێ نەکردنی قۆنەرەی نووک بەرز و نووک تیژ کە عەزێت بە قاچت دەگەیەنن، هەمیشە قۆنەرەکانت با بن نزم و تەندروست بن، لەبەر نەکردنی جلی تەسک بە تایبەتی لە ناوچەی کەمەردا یان حەوز و ڕانەکاندا، بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆی سەر خوێنهێنەرەکانی قاچ زیاد نەکات.
5- بەرزکردنەوەی قاچ: بۆ باشترکردنی جوڵەی خوێن لە پەلەکاندا، باشترە ڕۆژی دووسێ جار پشویەک بەیت و قاچت بەرز کەیتەوە تیایدا بەشێوەیەک قاچەکانت لەئاستی دڵت بەرزتر بێت.
6- خۆت لادە لە دانیشتنی زۆر یاخود بە پێوە وەستانی زۆر.
7 - بەکارهێنانی گۆرەوی دەوالی لەلایەن ئەو کەسانەی کە ئەگەری توشبوونیان هەیە بە دەوالی وەکو (سەرتاشەکان، پاسەوانەکان، ئافرەتی دووگیان، ئەوانەی کە گەشت دەکەن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ناو سەیارە یان فڕۆکەدان، هەر کەسێکی تر کە پیشەکەی وابێت زۆر بە پێوە دەوەستێت و جوڵەی کەم دەکات).
$ئەو چارەسەرە تەواوکەرانە یاخود ڕووەکیانە چین کە ئەتوانیت لە ماڵەوە بەکاریان بێنیت؟$
سەنتەری ماێۆکلینیکی ئەمریکی کەیەکێکە لە باشترین سەنتەری چارەسەرکردن توێژینەوەی تازەیان دەریخستووە بەکارهێنانی هەندێ خۆراک و گژووگیا یارمەتی کەم کردنەوەی دەوالی دەدات وەکو:
1- کەستانە: خواردنی دەبێتە هۆی پاکردنەوەی خوێنهێنەرەکان.
2- تووتڕک.
3- ترێ (هەم گەڵاکەی هەم ترێکە خۆی یاخود بە شێوەی بەرسیلە) سوودی زۆرە.
4 - گەنم و جۆی سەوز پێش زەردبوونی.[1]