پاسی پۆڵەنی، پاسی نایسا (nysa bus):
پاسی پۆڵۆنی یەکێکە لەو ئۆتۆمبێلە نەفەر هەڵگرانەی کە جیلی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە تا ساڵانی ناوەڕاست و کۆتایی نەوەدەکان یادەوەرییان لەگەڵیدا هەیە، هەفتەی گەر بۆ جارێکیش بووبێت پیاوان و ژنانی شار لە شوێنی وەستانی پاسەکانەوە، لە ناوبازاڕ سەردەکەوتن بۆ گەڕەک و نزیک ماڵی خۆیان.
پاسی پۆڵۆنی کۆمپانیای نایسا ساڵی 1958 تا ساڵی 1994 ئەم شێوازە پاسەی دروستدەکرد، ئەو شارەی ئەم ئۆتۆمبێلەی دروستدەکرد ناوی نایسا بوو، دەکەوتە باشوری پۆڵۆنیاوە، بۆیە بەو ناوەوە ناونراوە.
ئەم پاسە ساڵانێکی زۆر لە باشووری کوردستان بەکارهێنراوە، گەرچی مۆدێلی دەگۆڕا بەڵام دیزاینی شکڵەکەی گۆڕانکاری بەسەردا نەدەهات، تەنها هەندێ لە شێوازی دەسکی دەرگاکان و لایت و جامەکانی و داشوبڵی نوێگەری تێدا دەکرا نەک هەیکەلی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە.
ئەم شەریکەیە توانی لەساڵی 1958 تاوەکو ساڵی 1994، 380 هەزار ئۆتۆمبێڵی جۆری نایسا پۆڵۆنی بخاتە بازارەوە، کە ئەم ژمارەیە بۆ سەردەمی خۆی پڕفرۆشترین جۆری ئوتومبیل بووە، خواستێکی زۆری لەسەربووە. [1]