ناونیشان: تەقینی کرکراگەی ئەژنۆ چییە؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
یەکێکە لە باوترین ئەو پێکانانەی کە لەوانەیە ڕووبدات لە وەرزشەوانەکاندا، بەتایبەتی لەوەرزشەوانی فوتبۆڵێن و ئەو وەرزشانەی کە بەرزبوونەوە و ئاراستە گۆرینی جومگەکەی ل تیادایە کتوپڕ، وەکو سۆکەر و ڤولی بوڵ.
لەگەڵ کشانی تەمەنیشدا، هەموو جوڵەیەکی کتوپڕ، ڕێژەی توشبوون زیاد دەکات، لە 40٪ ی ئەو کەسانەی کە سەروو تەمەن 65 ساڵەوەن، تەقینی کرکراگەیان هەیە یاخود دووچاریان دەبێت لە جوڵەی ناکاودا.
تەقینی کرکراگەی ئەژنۆ بریتیە لە برینداربوونی ئەو چینی کرکراگەیەی جومگەکەی داپۆشیوە و یارمەتی ئێسکەکە دەدات بۆ زیاتر بەرگە گرتنی زەبر، هەندێ جار پارچەیەک لە کرکراگەکە لێدەبێتەوەو دەچێتە ناو جومگەکە کەدەبێتە هۆی قفڵ بوونی جومگەکە، #گرنگترین نیشانەکانی:#
1- ئازار لە ئەژنۆدا.
2- ئاوسانی جومگەکە.
3- دەنگیکی پۆپ - ئۆف هەست پێدەکەیت لەکاتی ڕوودانی پێکانەکەدا.
4- زەحمەت نوشتانەوە و ڕێککردنەوەی جومگەکە.
5- قفڵ بوونی جومگەکە.
$دەستنیشانکردنی:$
1- لەڕێگایی فەحسی سەریری نەخۆشەکە، کەنیشانەکانی تیا دەردەکەوێت.
2- لەڕێگای (x ray) ئەشعەی ڕەش وسپی، ئەویش بەس لە کاتێکدا پارچەیەک لە کرکراگەکە لێبوبێتەوە و چوبێتە ناو جومگەکە دیاریدەدات.
3- باشترین ڕێگا بۆ دەستنیشان کردن ئەشعەی تەنووری یە (MRI).
$چارەسەر:$
چارەسەری ئەم جۆرە تەقینە ئەکەوێتە سەر تەمەن، ڕێژەی چالاکی کەسەکە، ڕێژەی تەقینەکە، جۆری تەقینەکە، وشوێنی تەقینەکە (ئایە بەشی دەرەوەی کرگراگەکەیە یاخود بەشی ناوەوە) بەشی دەرەوە هەندێ جار ئەگەر زۆر نەبێت پێویستی بە چارەسەر نیە لەبەر ئەوەی بەشی دەرەوە خوێنی زۆر بۆ ئەروات یارمەتی چاک بوونەوەی دەدات بە خێرایی، بەڵام بەشی ناوەوە بەپێچەوانەوە خوێنی کەم بۆ ئەروات لەبەر ئەوە پێویستی بە چارەسەرەو ماوەیەکی زیاتری ئەوێت بۆ چاک بوونەوە.
خۆشبەختانە هەموو جۆرە تەقینێک پێویستی بە نەشتەرگەری نیە، ئەگەر جومگەکە زوو زوو قفڵ نەبێت، هەندێک جار نەشتەرگەری تەنیا بۆ خێراکردنی چاک بوونەوەیە.
$کاتێک پێکانێک ڕوودەدات چی بکەیت باشە؟$
1- پشوودان بە جومگەکە، هەندێک جار تەنیا بەس ڕۆشتن ڕێگا پێدراوە، باشتر وایە کە تازەش بوو دارشەق بەکار بهێنرێت بۆ کەم کردنەوەی ئازار لە کاتی ڕۆشتن دا.
2- بەکار هێنانی پاکی سارد بۆ ماوەی (15 - 20)خولەک هەموو(3-4) کاتژمێر جارێک بۆ ماوەی (2-3) ڕۆژ لە ڕوودانی پێکانەکە هەتا ئازار و ئاوسانەکە کەم دەکات.
3- بەکارهێنانی باندج بۆ جومگەکە یاخود بەستنی جومگەکە بە برەیس یاخود کۆرسێی تایبەت لەکاتی جووڵەو وەرزش دا.
4- بەرزکردنەوەی قاچ لە کاتی پاڵ کەوتن یا خود دانیشتن ئەویش بە دانانی پشتی لە ژێر قاچە ئاوساوەکەدا.
4- بەکارهێنانی ئازار شکێنەکان (NSAID) هەم بۆ کەم کردنەوەی ئازار و هەم بۆ کەم کردنەوەی هەوکردنەکە.
5- ئەنجامدانی وەرزشی تایبەت کە ماسولکەکانی دەوری جومگەکە ڕائەکێشێت و گرژبوونەوەکە خاو دەکاتەوە.
6- دوور کەوتنەوە بۆ ماوەیەک لەو چالاکیانەی ڕاکردن و باز هەڵدانی تیادایە.
7- بەکار هێنانی دەرزی تایبەت بۆ جومگەکە، وەکو (ستیروید، پلازما و پرۆلوسێراپی).
8- چارەسەری فیزیایی و چارەسەری سروشتی.
9- نەشتەرگەری: ئەمیش بەس لە کاتێکدا کە تەقینەکە گەورە بێت یاخود بەشێکی زۆری ناوەوەی جومگەکەی گرتبێتەوە، یاخود پارچەیەکی لێبوبێتەوە بۆ ناو جومگەکە.
$کەی پێکانی کرکراگەکە چاک دەبێتەوە؟$
چاک بوونەوە دەکەوێتە سەر ڕێژەی پێکانەکە، جۆرەکەی و تەمەنی نەخۆشەکە بەڵام لەزۆربەی کاتدا لە ماوەی (4-6) هەفتە پێویستە بۆ چاک بوونەوەی تەواو.
$تێبینی:$ وێنەی تیشکی تەنووری دوو چارەسەرخوازی ئازیزە لە پێش و پاش ئەنجامدانی پلازما بۆ چارەسەری تەقینی کڕکراگەکە.[1]