ناونیشان: ێسکی زیادەی پاژنەی پێ چییە؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
ئێسکی زیادەی پاژنەی پێ یان بزماری پاژنەی پێ، بریتییە لە کۆبۆنەوەی ماددەی کالسیۆم (تەکەلوسات) لە ژێر پاژنەی پێدا و لەگەڵیدا هەوکردنی ڕاخەری بنی پێ، کە لە ئەنجامدا ئێسکێک دروست دەکات و درێژیەکەی هەندێکجار دەگاتە زیاتر لە یەک سانتیمەتر و سەری ئێسقانەکە ڕەنگە تیژ بێت یان تەخت بێت.
$نیشانەکانی:$
1- ئازارێکی کتوپڕی زۆر لە پێدا، وەک ئەوەی بزمار یان چەقۆیەکی تیژی بچێت پیایدا، بە تایبەتی لە کاتی بەیانیاندا کەلەجێگا هەڵدەسەتیتە سەر پێ.
2- ئازارێکی مام ناوەند لە بنی پێدا بە درێژایی ڕۆژ.
3- ئاوسان و سوور بوونەوە و هەوکردنی پەنجەکان و بەشی پێشەوەی پێ.
4- هەست کردن بە گەرم بوون و سووتانەوە لە پاژنەی پێ دا.
5- زۆر بە زەحمەت نەخۆش دەتوانێت بە پێی پەتی بڕوات.
6- هەست کردنی بە بوونی ئێسکێکی ڕەق لە پاژنەی پێدا.
7- هەندێ جار هیچ نیشانەیەکی نیە و نەخۆش هەستی پێ ناکات.
$هۆکارەکانی دروست بوونی:$
1- بریندار بوونی ماسوولکە و بەستەر و شانە نەرمەکانی دەوری قوولە پێ.
2- دڕان و بریندار بوونی پەردەی دەوری ئێسقانی قوولە پێ.
3- هۆکاری تەمەن: تا تەمەن زیاتر بێت پاژنەی پێ توانای بەرگری زەبر و هەوکردن و هەڵمژینی فشاری کەمتر دەبێتەوە.
4- کۆبۆنەوەی ماددەی کالسیۆم (تەکەلوسات) لە پاژنەی پێ بە تێپەڕ بوونی کات.
$چ کاتێک ئەگەری تووشبوون زیاد دەکات؟$
1- هەندێ وەرزش بە تایبەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بکرێت وەک بازدان، ڕاکردن، پەت پەتێن، تۆپێ پێ، باسکە.
2- ڕەگەز: خانمان زیاتر تووش دەبن.
3- قەڵەوی و کێشی زۆر.
4- بە پێوە وەستانی زۆر، هەروەها ڕویشتن یان بە پێوە وەستان لە سەر زەوی ڕەق و زبر و شاخ و داخ دا.
5- لە پێ کردنی نەعلی ئیسفنج.
6- هەندێ نەخۆشی : وەک کۆنیشانەی ڕایتەر، هەوکردنی بەستەری قولە پێ.
$شێوازی چارەسەرکردنی:$
دەست نیشانکردنی بەپێی نیشانەکان و هەروەها بە ئامێری سۆنەر دەتوانرێت هەوکردن و ئاوسانی ڕاخەری بنی پێ ببینرێت و هەروەها بوونی کلس و برینداری لە ڕاخەری بنی پێدا، باشترین ڕێگا بۆ دەستنیشانکرن لە ڕێگای گرتنی X RAY واتە تیشکی سینی دەبێت، و بەم ڕێگانە چارە سەردەکرێت:
1- پشووی تەواو بۆ ماوەیەک و ڕێگریکردن لە زەبر بەرکەوتن بە بنی پێ.
2- بەکارهێنانی پاکی سارد و سەهۆڵ بۆ کەم کردنەوەی ئازار و هەوکردنی پاژنەی پێ، بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن و دژەهەوکردنە ناستیرۆیدەکان.
3- لە پێکردنی پێڵاوی تایبەت و تەندروست، یاخود دانانی پاژنەی تایبەت بۆ ناو پێڵاوەکە.
4- لێدانی دەرزی لە ژێر ئامێری سۆنەردا، کە دەتوانرێت دەرزی ستیرۆید بەکاربهێنرێت یاخود پلازمای چڕ بە خەپلەکانی خوێن یاخود پرۆلۆتێراپی.
5- فیزێۆتێراپی و چارەسەری سروشتی و وەرزشی تایبەت بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی پێ.
6- چارەسەرکردنی هۆکارەکانی دروست بوونی ئێسکی زیادەی پاژنەی پێ ئەگەر بکرێت.
7- شکاندنی ئێسکەکە لەڕێگای ئامێری شۆک وەیڤ (ECSW) کەپێویستی بە چەند جەلسەیەک هەیە لەوانەیە (5-9) جەلسەی پێویست بێت.
8- نەشتەرگەری: دوا ڕێگایە و لە ژمارەیەکی کەمی نەخۆشەکان دا پێویست دەکات.[1]