ناو: حامید
ناوی باوک: ئیسماعیل عەبدولڕەحمان
ساڵی لەدایکبوون: 1975
$ژیاننامە$
حامید ئیسماعیل لە ساڵی 1975لەدایکبووە، هەر لە تەمەنی منداڵیەوە کاری کشتوکاڵی کردووە و هەشت ساڵ بەر لە ساڵی 2022 دەستی کردووە بەدروست کردنی کێڵگەیەک و دوو ساڵە هەفتە بازاری تێدا کردووەتەوە بەناوی (هەفتە بازاڕی کێڵگەی کوردستان) کە بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی عێراق یەکەم هەفتە بازاری کشتوکاڵی کردووەتەوە کە ئەو کەسەی دێتە ئەم هەفتە بازاڕە خۆی بەدەستی خۆی میوەکە بە نوێی لێدەکاتەوە.
حەز و خولیای خۆی بووە بۆ ئەم کارەی وە درێژە پێدەری کار و خولیاکانی باوکی بووە لەبواری کشتوکاڵ کەلەساڵی 1987 وە لەپارێزگای کوت خەریکی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی بووە
وە چەندەها تۆوی لە دەرەوەی وڵات هێناوەتە کوردستان بەڕێگای زانستی کاری لەسەر کردوە لەڕێگای توێژینەوە کشتوکاڵیەکانەو دیاریترینیان
گەنمە شامی ڕەنگاو ڕەنگە کە کراوە بەناوی (شاری #هەڵەبجە#)وە.
وەک چۆن باوکی نازنامەی تۆوی جیهانی وەرگرتووە لە بەڕێوبەرایەتی توێژینەوەی بنەتۆوی (ئابائی عیراقی)
ئەمیش هەڵبژێراوی جوتیارانی نمونەی کوردستانە لەپارێزگای هەڵەبجەوە بەڕێوبەری ڕێکخراوی جوتیارانی ئەفرێنەری کوردستانە کە ڕێکخراوێکی خۆبەخشە.[1]