ناونیشانی پەڕتووک: ئەو سی ساڵەی فیزیای هەژاند
ناوی نووسەر: جۆرج گامۆڤ
ناوی وەرگێڕ: #حوسێن حوسێنی# - ڤیلیا شوان
دەزگای پەخش: #ناوەندی غەزەلنووس#
ئەم کتێبە زیاتر گرنگی بە چۆنیەتیی سەرهەڵدانی فیزیای کوانتەم دەدات لە ماوەی 30 ساڵدا؛ ساڵانی 1900-1930. نووسەری ئەم کتێبە، جۆرج گامۆڤ، کە فیزیایییەکی ڕووسی- ئەمەریکییە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ناسەرەکیی فیزیای کوانتەم، خۆی لە زۆربەی ڕووداوەکاندا ئامادە بووە، لە نزیکەوە باسەکان دەگێڕێتەوە، کە چۆن لە ماوەی 30 ساڵدا فیزیا هەژا! هەشت بەشی کتێبەکە، هەرکام باسی کارەکانی زانایەک دەکات، کە لە ماکس پلانکەوە دەست پێ دەکات. لە بەشی نۆیەمدا باسی بڕە نەگۆڕەکانی فیزیا دەکات. کتێبەکە لە کۆتاییدا هەڵگری شانۆنامەیەکە، کە فیزیایییەکانی ئەو سەردەمە لە کۆپنهاگن پێشکەشیان دەکرد. لەوانەیە تێکەڵکردنی کارێکی هونەری لەگەڵ زانستدا بە شتێکی وشکوبرینگ ببینرێت، بەڵام هەمان ئەو چێژەی هەیە کە نووسەرێک هەیەتی بۆ پارچەشانۆیەکی خۆی، ئەمەش لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە پێشبڕکێیەکی تەواو دیار دەکرێت لەناو شانۆکەدا بۆ گاڵتەپێکردن یان کەمکردنەوەی نرخی بیرۆکەی یەکتریی نێوان زاناکانی بواری فیزیا، لە هەمان کاتدا نکۆڵیکردن و سەلماندنی بیرۆکەی زانستیی ئەموئەو بۆ پەرەپێدان و گوزارشتکردن لە دۆخەکان، هەڵبەت زانست بە زمانی گاڵتەوگەپ و خۆش دەرنابڕدرێت، بەڵام کەسانی شارەزا لە بوارەکەدا چێژ لە بابەتەکە دەبینن.[1]