ناونیشانی پەڕتووک: ئیمان یا بێ ئیمانی
ناوی وەرگێڕ: #مەحمود شێرزاد#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
دەزگای پەخش: ناوەندی غەزەلنووس
چەند ساڵ لەمەوبەر سەرنووسەری ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئیتاڵی بە ناوی (لاکورە ڕا دێ لاسرا) داوای لە (ئۆمبەرتۆ ئێکۆ) و (کارلۆ ماریا مارتینی) کرد پێکەوه هەندێ گەنگەشە لەبارەی ئیمان و بێ ئیمانی لە ڕۆژنامەکەیدا بکەن. ئێکۆ، ڕۆماننووس و بیرمەندێکی ناسراوی ئیتاڵیی و جیهانییه. بەهەمان شێوە مارتینییش قەشەیەکی کاتۆلیکی خوێندەوار و بەناوبانگە و لە ساڵی 1979 دا لەسەر دەستی پاپ ژان پۆلی دووەم پلەی کاردیناڵی وەرگرتووه. ئێکۆ و کاردیناڵ مارتینی لە ڕۆژنامەی ناوبراودا 8 نامەوتاریان گۆڕیوەتەوه. ئه و نامەوتارانە هەر ئەوکات ناوبانگێکی جیهانییان دەرکرد، ئینجا بەزوویی و لە چوارچێوەی کتێبێکی مامناوەندیدا بە زۆربەی زمانەکانی جیهان چاپ و بڵاوکرانەوه.[1]