ناونیشانی پەرتووک: بیرەوەرییەکانی ئانا گریگۆریڤنا
ناوی نووسەر: خێزانی دۆستۆیفسکی
ناوی وەرگێڕ: #نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد#
ئانا گریگۆریڤنا ژنی دووەمی دۆستۆیڤسکییە، ژنی یەکەمی ناوی ماریا بووە و کۆچی دوایی کردبوو، ئانا لەپاش مردنی مێردەکەی، بیر لەوە دەکاتەوە بیرەوەرییەکانی ژیانی هاوسەرییان بنووسێتەوە. خۆی دەڵێت: پێشتر بە هیچ جۆرێک بیری لەوە نەکردبووەوە بیرەوەری بنووسێتەوە، چونکە ئەو لە بنەڕەتدا نووسەر نییە و بەهرەی ئەدەبییشی نییە، بەڵام کاتێک بیر لە ژیانی خۆیان دەکاتەوە و بیر لەو ناوبانگە گەورەیە دەکاتەوە کە مێردەکەی هەیبوو، ناوبانگێک سنوورەکانی ڕووسیایشی تێپەڕاند، هەروەها کاتێک بیرەوەرییەکانی خۆی و مێردەکەی دەخوێنێتەوە، پێی باش دەبێت هەندێک لایەنی گرنگ و شاراوە هەن، پێویستە بیاننووسێتەوە، ئەو لایەنە شاراوانەش شایستەی ئەوەن خەڵکی ئاگاداریان بێت. [1]