ناونیشانی پەڕتووک: جیهانبینیی زانستی
ناوی نووسەر: بێرتراند ڕاسل
ناوی وەرگێڕ: #حوسێن حوسێنی#
دەزگای پەخش: #ناوەندی غەزەلنووس#
لەم کتێبەدا کە بە سێ کەرت و هەڤدە بەش پێشکەش کراوە، بێرتراند ڕەسڵ، فەیلەسووفی گەورەی سەدەی بیستەم، سەرەتا لە کەرتی یەکەمدا دەمانباتەوە سەر ڕیشەکانی زانست و ڕوونی دەکاتەوە لە کوێوە دەستمان پێ کردووە. زۆر بە جوانی باسی ڕیشەی زانست و مێتۆدە زانستییەکان و ئاڵاهەڵگرانی زانست دەکات، کە ڕەنگە لە کەم شوێنی تر بەم ڕوونییە باس کرابێت. لە کەرتی دوومدا دەمانبات بۆ ناو تەکنیکی زانستی و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانمان لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا. لە کەرتی سێهەمدا باسی کۆمەڵگەیەکی زانستی دەکات و ئایدیا و پێشبینییەکانی خۆی سەبارەت بەم کۆمەڵگەیە دەخاتە ڕوو.[1]