ناونیشانی پەڕتووک: کارکردنی ئەکتەر لەسەر خۆی لە میانەی کاریگەریی وەرگرتندا
ناوی نووسەر: کۆنستانتین ستانیسلاڤسکی
ناوی وەرگێڕ: #پێشڕەو حسێن#
ئەم کتێبە یەکەم سەرچاوەیە کە لە ڕوانگەیەکی زانستییەوە هونەری نواندن پێناسە دەکات و لە خانەی ئارەزوو، یان سروشی کاتی و خۆڕسکانە دەربازی دەکات و ڕێگەکانی ئەفراندن شرۆڤە دەکات، هەروەها پشتبەستوو بەو باوەڕەی کە دواجار لە سەرجەم تەوژمە هونەرییەکانی تردا ئامادەیی ئەم قوتابخانەیە بە ڕوونی دەبینینەوە، ئەوا خوێندنەوەی وردی ئەم کتێبە کە لە قاڵبی بیرەوەریدا تۆمار کراوە، دەرگا بە ڕووی گەلێ زانیاریی ورد و بەپێز و بەسووددا دەکاتەوە و دەبێتە بەردەبازی گواستنەوە و هەنگاونان بەرەو تەکنیکێک، کە دواجار سرووش ڕام دەکات و جۆرەکانی نمایش و نواندن ڕیزبەند دەکات.[1]