ناونیشانی پەڕتووک: خەسێنراو
ناوی نووسەر: سەڵاحەدین بوڵوت
ناوی وەرگێڕ: #سەباح ئیسماعیل#
وەرگێڕان لە زمانی: عەڕەبی
دەزگای پەخش: #ناوەندی غەزەلنووس#
کورتە ڕۆمانی خەسێنراو لە گرنگترین ئه و نۆڤلێتە کوردییانەیە، کە ناوی ئەدەبی زیندانیان لێ نراوە. ڕەنگبێ باکووری کوردستان ئه و جوگرافیایە بێت، کە دزێوترین پێشێلکاریی دەرهەق به مرۆڤەکان لە گرتیگەکانی وڵاتدا بەخۆوە بینیوە، بەتایبەت گرتیگەی بەدناوی دیاربەکر، لەوێ به سەدان بەرهەڵستکار ئەشکەنجە دران و پاکتاو کران، دوای ئه و کودەتا سەربازییەی ژەنەراڵ کەنعان ئیڤرین لە سەرەتای هەشتاکاندا لە تورکیا ڕابەرایەتیی کرد. وێدەچێ کورد لە هەموان پتر تووشی پێشێلکاریی ترسناک هاتبێت، بەتایبەت دوای دەستپێکردنی خەباتی چەکداری لە گەلاوێژی ساڵی 1984دا.[1]