ناونیشان: هەوکردنی ژێیی ماسولکەکانی دەوری جومگەی شان
ئامادەکار: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
بریتییە لە هەوکردنی ئەو ژێی ماسولکانەی دەوری جومگەی شان دەدەن و یارمەتی جوڵەی شان دەدەن.
#هۆکارەکانی:#
1- کاتێک شان بەیەک شێواز دادەنرێت بە بەردەوامی و بۆ ماوەیەکی زۆر، نووستنی بەردەوام لەسەر جومگەکە، بەرزکردنەوەی دەست و شان لەسەرو ملەوە وەکو شت سڕینی زۆر بە بەرزی.
2- لەو وەرزشکارانەی شانیان بەرزدەکەنەوەو دایدەگرنەوە وەکو لە مەلەوانەکان، ئەوانەی یاری تێنس و بالە دەکەن.
3- هەندێک جار بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاری کراو دروست دەبێت.
4- لەهەندێک نەخۆشی درێژخایەنی وەکو شەکرە، ڕۆماتیزم...هتد.
$نیشانەکانی:$
1- ئازار و هەڵئاوسان لە دەفەی شان و ئازار لەبەشی پێشەوەی شان کەبە بەرزکردنەوەو نزمکردنەوە زیاد دەکات و دەڕوات بۆ قۆڵەکانیش.
2- ڕەقبوون و گرژی لە ماسولکەکان و دروستبونی کرتەیەک لەکاتی بەرزکردنەوەی قۆڵدا.
4- ئازار ێکی توند، کە شەوان بێدارت دەکاتەوە لە خەو.
5- کەمبوونەوەی جوڵەی جومگەکەو ئازار لەکاتی جوڵانی قۆڵ و شان بۆ دواوە.
$دەستنیشانکردنی:$
لەڕێگای پشکنینی سەریری لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە، وەهەروەها هەندێک جار تیشکی ئێکس ڕەی واتە ئەشیعەی ڕەش و سپی، بەکارهێنانی ئامێری سۆنەر بۆ پشکنینی جومگەکە و سەیرکردنی هەوکردنی ژێی ماسولکەکان. لەهەندێک حاڵەتی دەگمەندا پێویستی بە ئەشیعەی تەنووری هەیە.
$چارەسەرکردن:$
1- پشوودان لەو چالاکیانەی ئازارەکە زیاد دەکەن.
2- بەکارهێنانی جەوەنەو پاکی سارد سێ بۆ چوار جار لە ڕۆژەکەدا هەر جارەی بۆ ماوەی دە خولەک.
3- بەکارهێنانی ئازارشکێنە دژەهەوکردنە ناستیرۆیدەکان.
4- چارەسەری فیزیایی و سروشتی و ئەنجامدانی وەرزشی تایبەت بۆ ڕاکێشانی ماسولکەکان.
5- بەکارهێنانی ئامێری شۆک وەیڤ بۆ نەهیشتنی هەوکردن و ئازار و زیادکردنی کۆلاجین لە ناوچەکە و چالاک کردنی ڕۆشتنی خوێن بۆ ماسولکەو بەستەرەکان.
6- لێدانی دەرزی بۆ بەستەرەکە، دەتوانرێت ستێرۆید، پلازما، پرۆلۆ تێراپی بەکاربهێنرێت.
7- لەهەندێک حاڵەتی دەگمەندا لەوانەیە نەشتەرگەری پێویست بکات.[1]