ناو: عیماد
نازناو: گیڤارا گولالی، عیماد شارەزووری
ناوی باوک: ئەحمەد
ناوی دایک: ئامینه
ڕۆژی لەدایکبوون: #25-04-1995#
ڕۆژی شەهیدبوون: #28-12-2014#
شوێنی لەدایکبوون: #شارەزوور#، کۆمەلگای نەسر
شوێنی شەهیدبوون: #کۆبانی#
مێژووی بەشداربوون: #2012#
$ژیاننامە$
فەرماندە عیماد شارەزووری گیڤارا ئەفسانەی بەرخودانی کۆبانی.
لە هەڵەبجە و شارەزوورەوە بۆ نووسینەوەی سەرکەوتنی مێژوو.
ئەرک: فەرماندەی یەکینە لە یەکینەکانی پاراسنی گەل YPG و فەرماندەی پاراستنی دەروازەی ڕوژهەڵاتی کۆبانی.
شەهید گیڤارا وەک ئەفسانەیەکی قارەمان ناوی چووەتە لاپەڕەکانی مێژوو. لە کاتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانی ئەرکی فەرماندەیی پاراستنی دەروازە و بەشێکی ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانی بە شەهید کیڤارا دەسپێردرێت. شەهید گیڤارا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەرگریکردن لە کۆبانی و ڕزگارکردنی بەشەکانی دیکەی ئەو شارە. بۆ ڕێگە گرتن لە هێرشی داعش هەمیشە تا دوا فیشەک شەڕ ی کردووە و هەموو هێرشە یەک بەدوا یەکەکانی داعشی تێکشکاندووە، لە ڕزگازکردنەوەی هەر شوێنێکی کۆبانیشدا هەمیشە ئاڵای شەهیدان، ئاڵای YPGی بەرزکردۆتەوە و هەڵیواسیوە، دوایین ڕۆژی هێرشە دڕندەکانی داعش بۆسەر کوبانی لە 28ی کانوونی یەکەمی 2014 کە بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکەنە سەر بەشی ڕۆژهەڵاتی کۆبانی، شەهید گیڤاراش قارەمانانە و لە خوبردووانە ڕووبەڕووی ئەم پیلانەی داعش دەبێتەوە و بە گیانی پاکی خۆی ڕێگا نادات ئەم ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوە بگاتە ناوەندی کۆبانی و خۆی دەکاتە قەڵغان و بەهۆی تەقینەوەی ئەم ئۆتۆمبیلە بومبڕێژکراوە شەهید دەبێت و دەگاتە کاروانی نەمران.
درود له گیانی پاکی شەهیدی قارەمان و خۆڕاگر فەرماندە گیڤارا و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی. یاد و بیرەوەری هەمیشە بەرز و پڕشنگداربێت.[1]