ناو: ئەسعەد
نازناو: زێرەڤان
ناوی باوک: عیسی
ساڵی لەدایکبوون: #1964#
ڕۆژی شەهیدبوون: #25-09-1995#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #ئاگری#
[1]
$ژیاننامە$
هەڤاڵ زێرەڤان ئەندامی فەخری کۆمیتەی ناوەندی PKK و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ARGK.
شەهید زێرەڤان لەگەڵ هاوڕێکانی هەمیشە لە گفتوگۆ و لێگەڕیندابوو بۆ سازکردنی ئەلتەرناتیڤێکی شۆڕشگێڕانە بۆ باشووری کوردستان و چارەسەری کێشەی نەتەوەیی. بەتایبەتیش لەدوای ساڵی 1988 کاتێک گۆڕەپانی سیاسی باشوور بەتەواوی چۆلکرا، ئەو لەگەڵ شەهید جووتیار و پۆڵێک هاوڕێی دیکەیان کە نیشتەجێی ئۆردوگای پەنابەرانی باشوور بوون لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیەکەوە ڕوویان کردە چیاکانی کوردستان و پەیوەندییان کرد بە هێزەکانی گەریلاوە.
. 1990: هەڤاڵ زێرەڤان چووەتە ئەکادیمیای ناوەندی #پەکەکە# ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز لە لوبنان و لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕێبەر ئۆجەلان بەشداری لە خوولێکی پەروەردەی سیاسی و لەشکری کردووە. شەهید زێرەڤان لە ئەکادیمیادا زیاتر ئاستی هزری سیاسی و ئایدیۆلۆژی خۆی پێشخستووە.
. 1991: بۆ خەبات و تێکۆشان گەڕاوەتە گۆڕەپانی کوردستان.
. 8-6-1991: لەگەڵ شەهیدان دکتۆر سیروان و جووتیار شێروانی و حەسەن حاجۆ و پۆڵێک هەڤاڵی دیکەیان یەکەم ڕێکخراوی سیاسییان تایبەت بە باشووری کوردستان بەناوی پارتی ئازادی کوردستان PAK ڕاگەیاند و هەڤاڵ زێرەڤانیش یەکێک بوو لەو هەڤاڵانەی بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامی دەستەی باڵای PAK هەڵبژێردرا.
. نیسانی 1992: لە یەکەمین کۆنگرەی PAK دا بە ئەندامی دەستەی باڵا و فەرمانداری ئەنجومەنی لەشکری PAK هەڵبژێردرا..٭ هاوین و پایزی 1992: لە شەڕەکانی 1992 وەک فەرماندەیەکی گەریلا ڕۆڵێکی کاریگەر و سەرکەوتووانەی بینیوە بە تایبەتیش لە داستانەکانی بێزەلێ و #هەکاری# و #شەمزینان# و دواینیش لە شەڕ و بەرخودانەکانی دژ بە خیانەت لە هەرێمی بادینان ڕۆڵێکی دلێرانەی بینیوە. هەر ئەو ساڵە بەهۆی زیرەکی و لێهاتوویی هەر زوو کرا بە فەرماندەی بلۆک و دواتریش فەرماندەی تابووری هێزەکانی گەریلا.
. 1993: لە کۆنفرانسی ئارتەشی ڕزگاری گەلی کوردستان ARGK به ئەندامی ئەنجومەنی باڵای لەشکری هەڵدەبژێردرێت و وەک ئەندامی ئەنجومەنی باڵا دەچێتە هەرێمی سەرهەد.
. 1994: بەهۆی زیرەکی و لێهاتوویی و کەسایەتییە پۆلایینەکەی دەکرێتە فەرماندەی گشتی ARGK - هەرێمی سەرهەد. هەرێمی سەرهەد لە نەخشەی جوگرافیای گەریلادا پێکهاتبوو لە پارێزگاکانی ئاگری و قەرس و ئیدر و ئەردەهان و بەشی باکووری پارێزگای وان. لەو هەرێمە فراوانەدا هەڤاڵ زێرەڤان کومەڵێک گۆڕانکاری گەورە و پەرەسەندنی فراوان ئەنجام دەدات و بەشداری و سەرپەرشتی دەیان چالاکی و داستانی قارەمانانەی گەریلا دەکات. چالاکیەکانی ساڵی 1994ی گەریلا لە هەرێمی سەرهەد هێندە کاریگەر دەبن، تانسۆ چیللەری سەرۆک وەزیرانی ئەوسای تورک ناچاردەبێت دان بە زیانەکانیان دابنێت و بلێت زیانەکانمان بەهۆی بۆردومانی هەلیکۆپتەرەکانی پەکەکەیە. ئەوسا ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتی تورک وایان نیشاندا کە پارچەی هەلیکۆپتەرەکان لە ئەشکەوتەکان دادەنرێن و یانیش هەلیکۆپتەرەکانیان لە وڵاتی ئەرمینیایەوە دێن! ساڵی 1994 سەرکەوتنەکانی هەرێمی سەرهەد و گارزان و بۆتان و زاگرۆس و #ئامەد# و دێرسیم دەوڵەتی تورکیای ناچارکرد چەکی قەدەخەکراوی کیمیاوی دژبە هێزەکانی گەریلا بەکار بهێنێت.
. مێژووی شەهیدبوون: لە بەرەبەیانی 25-2-1995 کاتێک هەڤاڵ زێرەڤانی سەرکردە و پۆلێک لە هەڤاڵانی لە ئەرکەکانیان دەگەڕانەوە، دەکەونە بۆسەی سوپای تورکیا و لە ئەنجامی شەڕێکی سەخت و دەستە و یەخە، سەرباری خراپی ڕەوشی ئاو و هەوا و بارینی زیاتر لە مەترێک بەفر لەو ناوچانەدا تادوا هەناسەی شەهیدبوون بەرخوودانێکی بێ وێنە دەنوێنن و پاش ئەوەی زیانێکی زۆری گیانی و مادی بە سوپای تورکیا دەگەیەنن، دەگەنە کاروانی پاکڕەوانانی ڕێگای ئازادی.
شوێنی شەهیدبوون: ناوچەی گۆلە / ئەردەهان / هەرێمی سەرهەد
. ساڵی 1999 لە شەشەمین کۆنگرەی گشتی پەکەکەدا هەڤاڵ زێرەڤان چوار ساڵ لە پاش شەهیدبوونی لەگەڵ هەریەک لە هەڤاڵان دکتۆر سیروان و جووتیار شێروانی بە ئەندامانی فەخری و هەمیشەیی کومیتەی ناوەندی پەکەکە دەستنیشانکران.
هەڤاڵ زێرەوانی سەرکردە و قارەمان، تۆ پێشەنگی خەبات و تەڤگەری شۆڕشگێڕیت لە باشووری کوردستان. تۆ جێگەی شانازی مێژوو و سەربەرزیمانی. تۆ سیمبولی خەباتی یەکێتی نەتەوەییت.. تۆ لە باشووری وڵات لە دایکبوویت.. لە ڕۆژهەڵاتی وڵات تێکۆشانی شۆڕشگێڕیت ناسی...بەسەر خاکی ڕۆژئاوای کودستانەوە هزر و ئایدلۆژیای ئاپۆییت هێنایەوە، لەو پەڕی باکووری وڵاتەوەش تێکۆشانت بەرزتر کرد و بوویت بە ئەستێرەیەکی هەمیشە درەوشاوەی سیمای ئاسمانی نیشتیمان.. گیانت شاد و یاد و بیرەوریت هەمیشە گەش و پڕشنگداربێت.. هەولێر و ئورمیە و قامشلۆ و ئاگری و سەرانسەری کوردستان شایەدی قارەمانێتی و لە خۆبردوویی و کەسایەتییە بەرز و پۆلایینەکەی تۆ ئەدەن ئەی پاکڕەوانی ڕێگای ئازادی.