ناو: خالید
نازناو: سیپان شەقڵاوەیی
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: #1976#
ڕۆژی شەهیدبوون: #24-02-2001#
شوێنی لەدایکبوون: #شەقڵاوە#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#، چیای #قەندیل#
[1]
$ژیاننامە$
ناو: خالید محەمەد
ناوی شۆڕشگێڕی: سیپان شەقڵاوە
مێژوو و شوێنی لە دایکبوون: 1976 / گوندی بەرەکە - شەقڵاوە
مێژووی ناسین و پەیوەندیکردن: 1995
مێژووی بەشداربوون: 1997
. 1997-1998: لە بەشی شانۆ و بەشەکانی دیکەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا / لقی #سلێمانی# ڕۆڵێکی کارا و گرنگی بینیوە.
. ساڵی 1998 لە دوای شەهیدبوونی فەرماندار بیلال شەقڵاوەییی برایە شۆڕشگێڕەکەی، بەڵێن دەدات کە چەکی شەهید بیلال نەکەوێتە سەر زەوی و درێژە بە خەبات و ڕێبازەکەی بدات، بۆیە ڕوو دەکاتە چیاکانی کوردستان و بەشداری خوولێکی سیاسی - گەریلایی دەبێت.
. 1999: لە شەشەمین کۆنگرەی گشتی #پەکەکە# بڕیاڕ دەدرێت پارتێکی یاسایی و فراوان تایبەت بە باشووری کوردستان دامەزرێنرێت. شەهید سیپان یەکێک دەبێت لەو هەڤاڵانەی ئەرکی دەستەی ئامادەکاری و دامەزراندانی ئەم پارتە نوێیەی پێدەسپێردرێت.
. لە ساڵی2000: بەهۆی دەستوەردانی وڵاتانی تورکیا و ئێڕان لە باشووری کوردستان و شەڕی ی.ن.ک بەرامبەر تەڤگەری پەکەکە، شەهید سیپان و هەڤاڵانی جارێکی دیکە ڕوو دەکەنەوە چیاکانی کوردستان.
. 23-2-2001: هەڤاڵ سیپان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کادیرانی باشوور بە مەبەستی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی خەباتی پەکەکە لە باشووری کوردستان و سازکردنی کۆنفرانسێکی تایبەت بە باشوور لە چیای قەندیل کۆدەبنەوە.
. هەڤاڵ سیپان بە بیروباوەڕ و لە دڵەوە و زور بە جۆش و خرۆشبوو بۆ سەرلەنوێ پتەوکردن و ڕێکخستنەوەی خەباتی پەکەکە لە باشووری وڵات.
. شەوی 23 لەسەر 24ی شوباتی 2001: هەڤاڵ سیپان لەگەڵ پۆڵێک ڕێ هەڤاڵی دیکەی دەکەونە ژێر هەرەسی بەفر و دەگەنە کاروانی پاکڕەوانانی ڕێگای ئازادی.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهید سیپان شەقڵاوەیی و هەڤاڵانی و سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی.