ناو: هەردی
نازناو: ئاری
ناوی باوک: عومەر
ناوی دایک: سەرگوڵ
ساڵی لەدایکبوون: #1971#
ڕۆژی شەهیدبوون: #24-02-2001#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولیر#، چیای #قەندیل#
$ژیاننامە$
مێژووی بەشداربوون: 1995
1995: بووەتە ئەندام لە مەڵبەندی ڕوشنبیری میزۆپۆتامیا - لقی سلێمانی.
1996: بووەتە خەباتکار لە یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان - لقی سلێمانی.
1996-1997: بەشداری خوولێکی سیاسی و گەریلایی بووە لە چیاکانی کوردستان.
1997-1998: بووەتە بەرپرسی لقی سلێمانی یەکێتی خوێندەڤان و لاوانی وڵاتپارێزی کوردستان
1998-1999: چەند وتارێکی لە گۆڤاری ڕۆژی خوێندەڤانان بڵاوکردۆتەوە.
1998-1999: لە ناو شاری سلێمانی ئەرکی بەرپرسیارێتی ڕێکخستن و وشیارکردنەوەی جەماوەری پێسپێردراوە.
2000: بەشداریکردووە لە کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی ناوین - #پەکەکە#.
23-02-2001: لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کادیرانی باشوور بە مەبەستی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی خەباتی باشووری کوردستان و سازکردنی کۆنفرانسێکی تایبەت بە باشوور لە چیای قەندیل کۆدەبنەوە.
شەوی 23 لەسەر 24ی شوباتی 2001: لەگەڵ پۆڵێک هەڤاڵی دیکەی دەکەونە ژێر هەرەسی بەفر و دەگەنە کاروانی پاکڕەوانانی ڕێگای ئازادی.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهید ئاری و هەڤاڵانی و سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی.[1]