دەقی پەیامەکەی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
یاد و دیدارتان پیرۆزبێت
بەبۆنەی 47 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و 46 هەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە ڕێبەرایەتی (ی.ن.ک)، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم ڕێکخراوە دیموکراتی و جەماوەری و پیشەییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەکەین، لەم بۆنەیەشدا درود دەنێرین بۆ ڕۆحی بەرزی سەرۆک (#مام جەلال#) ڕابەری بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی یەکەمین دیداری یەکێتیش لەهەموان دەکەین، دەستخۆشی و ماندونەبونی خۆمان ئاراستەی سەرجەم لیژنەکان و بەشداربوانی دیداری یەکێتیدەکەین، دیدار وەک داهێنانێکی نوێی حزبی و ئیڤێنتێکی گەورە و بەرفراوان، بەبەشداری هەزاران کادیری یەکێتی، بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆریەوە، بۆ یەکێتی و خەڵکی کوردستان، پاش گفتوگۆی چڕ و پڕ و هەمەلایەنە بەسەرکەوتویی کۆتایی هات، بە ئومێدەوە دەڕوانین لەوەی کە ڕاسپاردەکانی لە ژیانی حزبایەتیماندا جێبەجێ بکەین، ئێمەش لەمەکتەبی ڕێکخراوەدیموکراتییەکانی ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕگەو بابەتانەی کە پەیوەندی بەمەکتەبمان و ڕێکخراوەکانی سەربەمەکتەبەکەمانەوەهەیە، لەکۆتایشدا پیرۆزبایی یاد و دیدار لەهەموولایەک دەکەین.
هەرشاد و سەرکەوتووبن
مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!