دەقی پەیامەکەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان - ئێران:
بەڕێزان لە: یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
بەڕێزان: کاک بافڵ #جەلال تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و کادیر و هەڤاڵانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردتان، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانتان لێ دەکەین، یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرهەمی خەبات و ماندووبوونی سەرکردەیەکی بێوێنەی وەک خوالێخۆشبوو مام خەلال تاڵەبانی و دەیان سەرکردەی لێهاتو و هزاران شەهید و پێشمەرگە و بەشێکی فراوان لە گەلی کوردە کە ئەوڕۆکانە لە سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە جێ دەستی خەبات و تێکۆشانی دیارە و توانیوویەتی دۆزی ڕەوای کورد بگەیەنێتە قۆناغە هەستیارەکان و مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد بهێنێتە نێو ئەدەبیاتی سیاسی و مافخووازیی نەتەوەییمان و لە ئێستادا یەکێک لە کاریگەرترین حیزب و هێزە سیاسیەکانی ناوچەکەیە و لە هەمانکاتیشدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پشتیوان و یارمەتیدەرێکی گەورە و بێوێنەی خەباتکاران و هێزە سیاسییەکانی پارچەکانی تری کوردستان بووە.
لێرەوە پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بەڕێز کاک باڤڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانتان لە دەکەین و هیوای لەشساغی و سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی ئێران، جارێکی تر چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیتان لێ پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
31/5/2022 [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!