دەقی پەیامەکە:
یەکێتی حزبێکی زیندو و کاریگەرو چارەسازە
بەڕێزان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
مەکتەبی سیاسی
بەبۆنەی 47 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی ئازیز و سەرجەم کادر و ئەندام و لایەنگرانی دەکەین و هاوکات سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان و گیانی سەرۆک مام جەلال.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبێکی زیندووە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی یەکێتی تا ئەمڕۆ هەمیشە لەناو ئەو حزبەدا بیروڕای جیاواز هەبووەو چەتری کۆکەرەوەی ڕەخنەکان بووە.
یەکێتی خاوەنی ڕووبارێک خوێن و هەزاران شەهیدە، لەڕاپەڕینە مەزنەکەی کورد بۆ ئازادی کوردستان یەکێتی داڕێژەر و دەستپێشخەر بووە و لەئێستاشدا هێزێکی کاریگەر و بەهێزە لە سەر ئاستی کوردستان.
باوەڕمان وایە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی هێزی چارەسەرییە بۆ دۆخی ئێستای کوردستان و دەتوانێت کێشە سەختەکان چارەسەر بکات بە تایبەتی بە پێی ڕێبازی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال.
پێشمانوایە یەکێتی دەتوانێت خزمەتی هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگا بکات بە بێ جیاوازی.
دووبارە ساڵیادی 47 هەمین دامەزراندنی یەکێتی لەهەموو لایەک پیرۆز بێت.
ئەنجومەنی پەنابەرانی کوردانی ڕۆژئاڤا - سوریا [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!