پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,667
وێنە 105,764
پەرتووک PDF 19,400
فایلی پەیوەندیدار 97,511
ڤیدیۆ 1,396
شوێنەکان
دوکان
ژیاننامە
نەجات حەمید ئەحمەد
ژیاننامە
فەیسەڵ عوسمان
ژیاننامە
عائیشە ڕەسوڵ
ژیاننامە
مەلیکە ئاکباش
نامەکانی خۆشەویستی
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نامەکانی خۆشەویستی

نامەکانی خۆشەویستی
قەسیدەی (نامەکانی خۆشەویستی)
نزار قەبانی
وەرگێڕانی: #ڕۆزا حەمە ساڵح#‏‎

نامەکەت لەنێو
‏‎سندوقی پۆستەکەمدا
‏‎گوڵی یاسمین و
‏‎کۆترێکی ماڵییە..
‏‎چاوەڕوانمە
‏‎تا لە لەپی دەستما بنوێ..
‏‎سوپاس بۆ تۆ
‏‎ئەی بەخشندە..
‏‎سوپاس بۆ مەوسیمی یاسمین.

‏‎لێم دەپرسی:
‏‎چیم کردووە لە دووریت؟
هەرگیز دوور نەبوویت و
گەشتت نەکردووە.
‏‎تۆ و جانتاکانت
‏‎هەر لەسەر شۆستەی هزرم
‏‎دانیشتوون.
‏‎پاسپۆرتەکەت هەر بە خۆمە و
‏‎بلیتی فڕۆکەکەت لە گیرفانمە..

تۆ ڕێگە پێدراو نیت سەفەر بکەیت
تەنها لەنێو سنوری هەرێمی دڵم نەبێ..
تۆ ڕێگە پێدراو نیت سەفەر بکەیت
لە دەرەوی نەخشەی سۆزم و
گرنگیپێدانم پێت نەبێ..
تۆ مناڵێکی کە نازانێ
بە تەنیا سەفەر بکا..
بە تەنیا لەسەر شۆستەی
شارەکانی خۆشەویستیی ڕێبکا..
بە تەنیا لە هوتێلی
خەونەکان دابەزێ..
سەفەر دەکەیت لەگەڵم
یا سەفەر ناکەیت..
نانی بەیانیم لەگەڵ دەخۆیت و
لە شەقامە قەرەباڵخەکاندا
دەتخەمە کۆڵم
یا بە برسیەتی و
ونبوونی دەمێنێیتەوە..

نامەکەت لە نێو سندوقی پۆستەکەمدا
دوورگەیەکە لە یاقووت..
پرسیاری بەیروتم لێ دەکەیت..
شەقامەکانی بەیروت و
گۆڕەپانەکانی و
قاوەخانەکانی و
چێشتخانەکان و
شوێنە خۆشەکانی و کەشتییەکانی..
هەمووی
دەڕژێنە چاوەکانت و
ئەو ڕۆژەی
چاوەکانت دادەخەیت،
بەیروت لەبەر چاواندا وندەبێت.
پێشتر پێموا نەبوو..
کە ژنێ بتوانێ شارێ بنیادبنێ
کە ژنێ بتوانێ شارێ دابهێنێ
کە ژنێ بتوانێ خۆر و دەریا و
شارستانییەت بە شارێ ببەخشێ
من بۆچی لە بارەی
شار و وڵاتان دەدوێم؟
تۆ نیشتمانمی..
رووخسارت نیشتمانمە..
دەنگت نیشتمانمە..
ناو لەپی دەستی بچووکت نیشتمانمە و
لەو نیشتمانە لە دایکبووم و
دەشمەوێ هەر لەو نیشتمانەدا بمرم.

‏‎نامەکەت لەنێو
‏‎سندوقی پۆستەکەمدا
‏‎خۆرێکی ئەفریقییە..
‏‎خۆشمدەوێیت
‏‎دڕندانە خۆشمدەوێت..
‏‎تا ئاستی ئاگر و بوومەلەرزە،
‏‎خۆشمدەوێیت..
‏‎تا ئاستی _تا_ و شێتیی،
‏‎خۆشمدەوێیت..
جارێکیتر سەفەر مەکە..
‏‎لەوەتەی ڕۆیشتووی
‏‎خوداوەند توڕەیە،
‏‎بە کوڵ دەگری و
‏‎مانی لە خواردن گرتووە..

‏‎نامەکەت لەنێو سندوقی پۆستەکەمدا
‏‎کەڵەشێرێکی سەربڕاوە..
‏‎سەری خۆیی و
سەری منیشی بڕیوە..
‏‎ئەمەوێ خۆشەویستییم بۆت
‏‎لە ئاستی سەربڕینا بێت
‏‎خۆشەویستیم بۆت
‏‎لە ئاستی خوێنبەربوون و
‏‎لە ئاستی شەهید بوونا بێت..
‏‎پێمخۆشە هەمیشە لەگەڵتا
‏‎لەسەر نووکی شمشێر ڕێبکەم.
دە هەزار ساڵ لەگەڵتا گلۆر ببمەوە،
بەر لە وەی پێکەوە
بەر ڕوی زەوی بکەوین.
‏‎رێنماییەکانی _ماو_ و
‏‎هەموو کتێبە ڕۆشنبیرییەکانی
‏‎شۆڕش دەخوێنیتەوە..

لە ڕێپێوانە درێژەکانا ڕێدەکەیت..
‏‎لافیتە بۆ ئازادیی هەڵدەکەیت..
‏‎دەخوازی خوێندکاران
‏‎جیهان بەڕێوەببەن و
‏‎دیوارەکانی جیهانی کۆن بڕووخێنن.
‏‎بەڵام کاتێ خۆشەویستیی
‏‎وەک وەحشێکی کەڵبە شین شاڵاوت بۆ دێنێ..
‏‎تۆ لە بەرامبەری وەک مشکێکی ترسنۆک هەڵدەلەرزی..
‏‎وێنەی _ماو_ فڕێ دەدەیتە سەر زەوی و
‏‎لە گەڵیدا هەموو لافیتەکانی
‏‎ئازادیش فڕێ دەدەیت،
کە خۆت و هاوڕێکانت
‏‎هەڵتانکردبوو..
‏‎بە گریانەوە پەنا بۆ باوەشی
‏‎نەنکت دەبەیت و
‏‎هەر لەسەر نەریتی ئەویش
‏‎هاوسەرگیری دەکەیت.

هەست دەکەم ئەمرۆ
پێویستم بەوەیە ناوت بهێنم..
هەست دەکەم ئەمرۆ
وەک چۆن منداڵێ
هۆگری پارچەیێ شیرینی دەبێ
ئاوا هۆگری پییتەکانی ناوتبم..
دەمێکە ناوتم لە دەسپێکی
نامەکانا نەنوسیووە..
دەمێکە ناوتم لە دەسپێکی
کاغەزدا وەک خۆر نەڕواندووە و
پێی گەرم نەبوومەتەوە..
ئەمڕۆ کە سەرماوەرزە هێرشم بۆ دێنێ و
گەمارۆی پەنجەرەکانم ئەدا،
پێویستم بەوەیە ناوت بهێنم..
پێویستم بەوەیە ئاگرێکی بچووک داگیرسێنم..
پێویستم بە داپۆشەرێک و پاڵتۆیەک و تۆیە
ئەی داپۆشەری چنراوم

لە گوڵی پرتەقاڵ و
ڕەگی هەزبێلەی شاخیی..
چیتر ناتوانم
ناوت لە گەرومدا
دەسبەسەر بکەم.
چیتر ناتوانم
ماوەیەکی درێژتر
لە ناخمدا زیندانیت بکەم.
گوڵ چی لە عەترەکەی دەکا؟
گێڵگە گوڵەگەنمەکانی
بۆ کوێ دەبا؟
فتیلەی چرا
چی بە ڕۆنەکەیی و
تاووس چی بە کلکی دەکا؟

بۆ کوێت بەرم؟
لە کوێ بتشارمەوە؟
خەڵکی لە جووڵەکانی دەستم
لە لەرەکانی دەنگم
لە ڕیتمی هەنگاوەکانم دەتبینن..
خەڵکی وەک دڵۆپێ باران
لە سەر پاڵتۆکەم دەتبینن..
وەک قۆپچەی زێڕین لە سەر
کراسەکەم
وەک کتێبێکی پیرۆزی هەڵواسڕاو
بە سویچی ئۆتۆمبیلەکەم
وەک برینێکی لەبیرکراو لە لێواری دەمم.
ئێستا دوای ئەم هەموو شتانە
هەست دەکەی کە تۆ کەسێکی
نەناسراو و نەبینراویت؟
لە بۆنی جلەکانمەوە دەزانن
تۆ خۆشەویستی منیت..

بە بۆنی پێستمەوە دەزانن
تۆ لە گەڵ من بوویت..
بە سڕبوونی باسکەکانمەوە دەزانن
تۆ لە سەریاندا نوستبوویت..
لەمڕۆ بە دواوە چیتر ناتوانم بتشارمەوە..
خەڵکی لە جوانی دەستەخەتم دەزانن
بۆ تۆ دەنووسم..
لە خۆشیی هەڵەکانمەوەیە دەزانن
بەرەو ژوانی تۆ دێم..
لە چڕیی گیای سەر دەممەوە دەزانن
کە ماچم کردووی..
چیتر ناتوانین
چیتر ناتوانین.. لەم ساتەوە،
بەردەوامبین لە پۆشینی جلوبەرگی نەخواستراو.
ئەو ڕێگایانەی کە بەسەریاندا ڕۆیشتین
چیتر ناتوانن بێدەنگبنن..
چۆلەکە تەڕەکانی سەر شانمان

هەواڵ دەگەیننە چۆلەکەکانی تر..
ئیتر چۆن دەتەوێ هەواڵەکانمان
لە یادگەی چۆلەکەکاندا بسڕمەوە ؟
چۆن دەتوانم باوەڕ بە چۆلەکەکان بهێنم،
کە بیرەوەرییەکانیان بڵاونەکەنەوە؟

ئەمە نامەیەکی نائاساییە
لەبارەی ڕۆژێکی نائاسایی..
زۆر کەمن لە ژیانی مرۆڤدا
رۆژانی نائاسایی.
ئەو ڕۆژانەی لە قەفەزی
مرۆڤبوونەوە دەربچێ
تا ببێتە چۆلەکە.
لەوانەیە
رۆژێ
یا نیو ڕۆژ
لە هەموو ژیانی مرۆڤدا
لە ڕێڕەوێکی تەنگەبەردا دەربچێ،
تا ئازادیەکانی جێبەجێ بکا،
تا ئەوە بڵێ کە خۆی دەیەوێ..
تا دەستەکانی ئاوا بجوڵێنێ کە خۆی دەیەوێ..
خۆی کێی خۆشبوێ و
لە چ کاتێ دەیەوێ..

گەر هاتوو من لە بارەی ئەو ڕۆژە
نائاساییە بۆت بنووسم،
کەواتا هەست دەکەم
لەم ڕۆژەدا لە چەسپ و کەتیرەم
ئازاد بووم..
لە سندوقی دووڕویی کۆمەڵایەتی و
ئەشکەوتی مێژوو
هاتوومەتە دەرەوە،
تا وەک چۆلەکەیەکی پەرێشان
لە بیاباندا ئازادیەکانم جێبەجێ بکەم.

دەریا کتێبێکی بەرگ شینە..
کتێبکی لاپەڕە شینە..
تۆیش بە جلی مەلەوە
لە ژێر خۆردا دەخوێنیتەوە..
مێروە بچووکەکان بەسەر جەستەی
شلێرئاسات بۆ خواردنەوەی
رووناکیی گلۆردەبنەوە..
پشتت ڕووتە و پێیەکانت
بە ئازادیی و منداڵانە
لەسەر گیای ڕوواوی
بەردەرگای ماڵی دەریاییمان
یاریی دەکەن..
دواجار
دەرگایەکمان هەیە و
کلیل و ماڵێکی دەریایی
تا پەنای بۆ ببەین.
لەوانەیە لەوە تێنەگەیت
مانای چییە
کاتێک مرۆڤ ماڵ و کلیل و
ژنێکی هەبێ کە خۆشیبوێت..
لەوانەیە لەوەتێنەگەیت
من خوێندکارێکی ڕاکردووم
لە هەموو قوتابخانەکانی
خۆشەویستی و مامۆستاکانی..
ڕاکردووم لە جێ بەجێکردنی
خۆشەویستیی سەپێنراو و
بیرکردنێکی سەپێنرا و
سێکسی سەپێنراو..
ئەوە بۆ ماوەی بیست ساڵە
یەکەم جارمە
لەگەڵتا دەچمە
نێو ماڵی دەریاییمان و
هەست بە سەقف و
دیوارەکانی ناکەم..
یەکەم جارمە ڕوخسارم
لە سینەی ژنێکدا دەنێژم
کە خۆشمدەوێ و
خۆزگە دەخوازم کە خەبەرم نەبێتەوە..
یەکەم جارمە گفتوگۆیەکی درێژ
لەگەڵ جەستەی ژنێک دەکەم
کە خۆشمدەوێ و
بیر لە مۆڵەتیش ناکەمەوە..
چەندین چاخە، یەکەم جارمە
بیر لە نوێکردنەوەی نیشتەجێبوونم
لەگەڵ تۆدا دەکەمەوە..
کاتێ پیاوێک بیر لە نوێکردنەوەی
نیشتەجێبوون لەگەڵ ژنێک دەکاتەوە..
ئەوە واتای ئەوەیە چۆتە
ناو قۆناغی شیعر
یان قۆناغی هیستریاوە.[1]
ئەم بابەتە 396 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی هەڵبەست: دڵداری
جۆری هەڵبەست: کلاسیک
کێشی هەڵبەست: سەربەست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 16-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 16-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 16-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 396 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
کورتەباس
دەستڕەنگینی نابینا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
تووتن-بەشی دووەم و کۆتایی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بانگ هێشتنی هەندێک قوتابی بۆ بەغدا لە ساڵی 1945دا
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
کورتەباس
دیوی ناوەوەی کەوتنی شاری ئەدرنە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
شیکردنەوەی (تێبینی یەکانی لەسەر بەرەو سایکۆلۆژیا)

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
دوکان
29-11-2009
هاوڕێ باخەوان
دوکان
ژیاننامە
نەجات حەمید ئەحمەد
11-01-2010
هاوڕێ باخەوان
نەجات حەمید ئەحمەد
ژیاننامە
فەیسەڵ عوسمان
13-12-2011
هاوڕێ باخەوان
فەیسەڵ عوسمان
ژیاننامە
عائیشە ڕەسوڵ
07-06-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
عائیشە ڕەسوڵ
ژیاننامە
مەلیکە ئاکباش
22-06-2022
سروشت بەکر
مەلیکە ئاکباش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,667
وێنە 105,764
پەرتووک PDF 19,400
فایلی پەیوەندیدار 97,511
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
کورتەباس
دەستڕەنگینی نابینا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
تووتن-بەشی دووەم و کۆتایی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بانگ هێشتنی هەندێک قوتابی بۆ بەغدا لە ساڵی 1945دا
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
کورتەباس
دیوی ناوەوەی کەوتنی شاری ئەدرنە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
شیکردنەوەی (تێبینی یەکانی لەسەر بەرەو سایکۆلۆژیا)
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدان - پارت / لایەن - یەکینەکانی پاراستن (گەل YPG - ژنان YPJ - شه‌نگال (YBŞ) شەهیدان - جۆری کەس - قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو شەهیدان - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - ئامودا شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - ڕۆژاوای کوردستان هۆنراوە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست هۆنراوە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.438 چرکە!