ئاگر لەسەر پشتی بکەوه
پشت: لە لە خوار پشتی ملەوە تا سەر کەفەڵ و سمتی مرۆڤە، بەئێسکێکی گەورەی درێژکۆڵە بەستراوەتەوە کە پێی دەوترێت:بڕبڕەی پشت، هەر زەبر و لێدانێک بەر ئەو پشتە بکەوێت تەواو کار لە چالاکی و جولەی مرۆڤ دەکات، بۆیە پشت لە زۆر بواردا لە ئیدیۆمی کوردیدا ئاماژەی پێکراوە وەک: پشتەوشکێنی کردەوە، پشتی شکاند، پشتی شکا، پشتی هەیە، بێ پشتە، پشتی بە سەفینی دایە، پشت ئەستوور و....تاد، لێرەش دووبارە پشت لەو ئیدیۆمەدا بەکارهاتووە لە بەر پڕبایەخی پشت بۆ مرۆڤ و ڕاگری هەموو ئەندامەکانی تری لەش بە سەرەیەوە، ئەگەر زیان بەر پشت بکەوێت کار لە هەموو بزاوتێک دەگیرێت و شەلەل و دەستەپاچە دەمێنییەوە، ئاگریش کە پشتی مرۆڤ بگرێتەوە بەتەواوەتی پەکی دەخات و ئەگەری چاکبوونەوەی کەمتر دەبێتەوە، بۆیە بووە بەو ئیدیۆمە و بۆ فەوتاندن (مەحفکردن) و لەناوبردن و تواندنەوە و پەکخستن و سووتاندن و دوورخستنەوە بەڕق و کینەوە دەوترێت: ئاگری لەسەر پشتی بکەوە. [1]