ناقووسی شووشەیی
#شەماڵ بارەوانی#
ڕۆمانێکی خاتوونە شاعیر و نووسەری ئەمریکی Sylvia Plath(سیلڤیا پلاس)ە.
ڕووداوەکانی نێو چیرۆکی ڕۆمانەکە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی ڕابردوو و ساڵی1952، واتا دەساڵ پێش خۆکوشتنی نووسەر و ئەو مردنە تراژیدیکەی پێ سنوورێکی بۆ تاڵی و ئازارەکانی ژیانی خۆی داناو ئەفسوس نەیتوانی خۆڕاگربێت، لەبەردەم ناسۆری و نەخۆشیەکانی ژیان و، زۆرلاوازانە ئەو بڕیارە هەلەونالۆژیکی وتراژیدیکەی داو لەساڵی1963کۆتایی بەژیانی خۆی هێناو ڕادەستی شکست بوو و بەیداخی دۆڕانی بەرزکردەوەو جاڕی ئەو کارەساتەی داو گوتی ئیدی(من ناتوانم لەو ژیانەدا شوێنێک بۆخۆم بدۆزمەوە)!..لەو ڕۆمانە، کە لێکچوونێکی زۆر هەیە لەنێوان ژیانی نووسەر و کارەکتەری سەرەکی و پاڵەوانی ڕۆمانەکە،
ودەتوانین بڵێن ئەوە ژیان نامەی نووسەرە و پالەوانەکەش سیلڤیاخۆیەتی، بەڵام بەناویترەوە،
نووسەر لەو شاکارەیدا باس لە چیرۆکی پاڵەوانی ڕۆمانەکەی، کەکچێکی ئەمریکیە(ئێستر گرین وۆد)دەکات، کچێکەخەون و تموحاتی زۆر و خواستی گەورەی هەن لەژیاندا و هەوڵی بەدیهێنانیان دەدات و تێدەکۆشێت لەوپێناوەدا، بەمەبەستی گەیشتن بەئامانجەکانی، و ئاستی بەرزو باش لەخوێندن دەبڕێت و بڕوانامەو خەڵاتی باش بەدەست دێنێت و، دەبێتە خاوەن کاری خۆی و لەیەکێک لەگۆڤارەکان کە تایبەتە بە فاشن، دەستبەکار دەبێت و خەون بەوەوە دەبینێت لەداهاتوو ببێت بە شاعیرێکی ناودار،
ئەفسووس لەپاڵ ئەوەدا دووای ئەوەی لە ویلایەتی(ماستشوستس) دەگوازێتەوە بۆ نیویۆرک، بەهۆی کارەکەیەوە، ناتوانێت لەگەڵ ئەو ژیانە، نوێ و دۆخەتازەیە هەڵبکات و بگونجێت، ئیدی لەژێر فشاری ژیان دووچاری دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و تێکشکان و گۆشەگیری و هەستکردن بەتەنهایی و ئێشی دەروونی دەبێت و حاڵەتێکی سەختی وجوودی دەیهاڕێت و ژیانی دەبێت بە کابووس و دۆزەخ، بەو چەشنە لەکارو هەوڵدان ومومارەسەکردنی ژیانێکی ئاساییانەدەکەوێت و لەماڵ گۆشەگیر دەبێت و خەو خۆشی نامێنێت و ناتوانێت بنووسێت وهیچ بخوێنیتەوە، تەنها ئەو بابەتانەنەبێت کە باس لەهەواڵی خۆکوژی و چیرۆکی شێت بوون دەکەن
دوواتر چارەسەری دەروونی وەردەگرێت وزیاد لەجارێک هەوڵی خۆکوشتنیش دەدات؛ ئەوە پوختەی چیرۆکی ڕۆمانی (ناقووسی شووشەیی) بوو.[1]