ناونیشانی پەڕتووک: چۆن دەبیتە مامۆستایەکی سەرکەوتوو؟
ناوی ئامادەکار: عوسمانی حاجی سەلام
نووسین و قسەکردن لەسەر پرۆسەیەکی گرنگی وەکو پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن نیشانەی گرنگی پێدان و هەوڵدان بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی ئەو پرۆسەیەدەگەیەنێ، چونکە پێشکەوتنی ئەم پرۆسەیە بە واتای پێشکەوتنی کۆمەڵگا دێت بە هەموو جومگەکانەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە هەموو تاکێکی کۆمەڵگاوە هەیە لە قۆناغە جیاوازەکانی تەمەنیدا ئەم پرۆسەیە پێگەیەنەری تاکە بۆ ژیان، دروستکەری تاکی بەرهەمهێنەرە.[1]