ناونیشانی پەڕتووک: ئەو وشانەی دونیایان هەژاند
ناوی نووسەر: #حەمە سەعید حەسەن#
ئەمبێرتۆ ئێکۆ دەڵێت؛
لایەنی مەترسیداری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و ئەوانی دیکە ئەوەیە، مافی گوتنی بۆ گەجەر و گوجەر و بۆ لەشکری لە ژمارە نەهاتووی خەڵکانێکی گەوج و گێل و گەمژە دابین کردووە، کە جاران قسەیان لە سنووری قاوەخانەیەک، یان باڕێک تێپەڕی نەدەکرد و زیانی بە کۆمەڵ نەدەگەیاند. ئێستا قسەی کەسێکی هیچوپووچ بە هۆی فەیسبووکەوە، هەمان شانسی بڵاوبوونەوەی قسەی ئەدیبێکی مەزنی هەیە کە نۆبێڵی لە ئەدەبدا وەرگرتبێت، ئەمەیش زۆر نیگەرانم دەکات.[1]