کەر چوزانێ بۆنی بەهێ چیە؟
ئاژەڵی چوارپێ کە لە کوردەواریدا بە گوێدرێژ و کەر دەوترێت، ئەگەر بۆ مرۆڤی بەکاربهێنیت و بڵێی: چوارپێ دەبێتە جنێو و گوزارشتە لە کەودەنی و دەبەنگی، ئه و گیانلەبەرە بەستەزمانە مرۆڤ لە دێر زەمانەوە بۆ خزمەتکردنی خۆی بەکاریهێناوە، بۆ بارکردن و گواستنەوەی شمەک و کەل و پەل، کەر کە خۆراکی سەرەکی(جۆ)یە نەوەک میوەی(بەهێ) وەکو هێما و ڕەمزی نەزانی و نەفامی و بێ هەستی و بێ عاقڵی بەرامبەر یەکتری مرۆڤ بەکاریهێناوە و وتویەتی: کەری کوڕی کەر، کەران باوگاو، کەری لە کەرێ، کەرباب، کەرەشین، کەرە دێزە، ماکەر، کەرە تۆپیو و..تاد، هەر لێرەش وەکو ئیدیۆم جارێکیتر بەکارهێنراوە بۆ مرۆڤێکی نەزان و بێ مێشک کە قابیل و شایەنی شتێک نەبێت، بەتەوسەوە پێی دەوترێت: کەر چوزانێ بۆنی بەهێ چییە؟ [1]