نۆکێ بە نۆ نانەوە دەخوا
نۆک، سەرچاوەیەکی باشە بۆ پرۆتین و ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامینەکانی تێدایە، دانە دانەیە و لە کۆندا وەک سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراک بەکارهاتووە، ئیدیۆمی (نۆکێ بە نۆ نانەوە دەخوات) بە یەکێکی زۆر بە دەعیە و ڕۆح زل و بەفیز دەگوترێت، کە حەز بە ناز و نوز بکات و ئەمە بە تەوسەوە بە یەکێک دەگوترێت، ئەگینا نۆک خۆی چییە و پاروی چییە، تا بە نۆ نانەوە بخورێت.[1]