کۆنترین پەرستگای جیهان دەکەوێتە کوردستانەوە.
پەرستگای گرێ ناڤوکی (گۆبێکلی تەپە) ، ئەو پەرستگایەیە کە بە کۆنترین پەرستگای جیهان دادەنرێت، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 12 هەزار ساڵ پێش ئێستا.
ئەم شوێنەوارە گرنگە دەکەوێتە دووری 15کم لە شاری ئورفەی باکووری کوردستان، پەرستگاکە پێک دێت لە سێ بەشی شێوە بازنەی و ستوونەکانی گەورە و سەرسامکەرن بەجۆرێ کێشیان لەنێوان 5 بۆ 10 تەن دەبێت.
بۆ یەکەمین جار ئەم پەرستگایە لەلایەن جوتیارێکەوە دۆزرایەوە دواتر لەلایەن تیمێکی شوێنەواری ئەڵمانییەوە کاری هەڵکۆڵینی تێدا کراوە، پاشان دەرکەوت کە خاکی کوردان لە دێرزەمانەوە لانکەی شارستانییەت و مرۆڤایەتی بووە و کۆنترین پەرستگای لێ بووە.[1]