پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پیرەمێرد و زەریا 3
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,752
وێنە 105,225
پەرتووک PDF 19,553
فایلی پەیوەندیدار 97,936
ڤیدیۆ 1,414
شوێنەکان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
گەڵا و پاییز
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گەڵا و پاییز

گەڵا و پاییز
گەڵا و پاییز
#ڕەسوڵ سەفەریانی#

پاییز بە کۆڵانەکاندا دەگەڕێت. بەرۆکی بەدارەکان گرتووە و وەک چەتە خەریکە ڕووتیان دەکاتەوە. دار بە دار دەگەڕێت و دەیانپشکنێت. ڕەحم بە ورد و درشت ناکات. هەموو گەڵاکانیان لێدەستێنێت و دەیان بات. وەبەریان دەدات و بە خشە خش کۆڵان بە کۆڵان ڕایاندەدات. گەڵاکان وەک باڵندەی سرک و ترساو خۆیان بە هەموو لەمپەرێکدا دەکوتن بۆ ئەوەی تەنیا ساتێک لە دەس بای بی بەزەیی خۆیان بپارێزن. با هەراسی لە هەموو سەوزایێک هەلگرتووە و خشەی گەڵاکان موسیقاییکی مەحزون دەژەنێت کە دڵ مات دەکات.

کۆلانەکان چۆڵ و تاک و تەرا گەورەکان لە ئیشی ڕۆژانە دێنەوە و مناڵەکان تاق و لۆق دەردەکەون. دایکێکیش لە پشت پەنجەرەکەوە سەیری مناڵە بچکۆلەکەی دەکات کە لەکۆڵان خەریکە پاسکیل لێدەخوڕێت. نیگەرانە با نەیخات.
لەدارەکەی بەرماڵمان دەڕوانم چ گیرێکی بەدەس پاییزەوە کردووە ڕووت و قوت تەنیا یەک تاکە گەڵای سەوزی پێیە. گەڵاسەوزەکە کە زۆر مناڵ دیارە، نایەوێت وەها خێرا تەسلیمی پاییز بێت، توند دەستی بە داری دایکەوە گرتووە و پایزیش هەر دەلوورێنێت و لێیدەنەوێت. لەولاترەوە پشیلەیێک لە بۆسەدایە بۆ ئەو چۆلەکانەی کە لە ناو خۆڵەکەدا خەریکی هەڵگرتنەوەی ورتکە نانە ڕژاوەکەن.

گەڵا خۆی بە تەنیا دەبینێت، بەڵام پڕ لە هیوا. بە گەڵا زەردەکان پێدەکەنێت.و دەڵێت:
ها ها ها چەندە لاواز بوون. بەرگەی باتان نەگرت و خێرا خۆتان دا بەدەستەوە. من هەر سەوزم و نامەوێت خۆم بدەم بەدەست باوە. با، هەزار بەهێزیش بێت لە دایکم بەهێزتر نییە. دایکم ڕەگی لە خاکدایە و با بێ بنەما و بێ ڕەگە، با ڕێبوارە و دار ماندگار. ئەگەر ئێوەش خۆتان بگرتایێت ئەوا ئێستا هەموومان پێکەوە بامان دەگرت و با دەمرد. ئاخر بای ڕاگیراو بای مردووە. با زیندوە بە نەوەستان. دار بە وەستان زیندوە و گەڵا بە دارەوە گەڵایە. ئێوە کە لەدارکەندراون ئیتر نە سیبەرتان هەیە و نە سەوزن.

کەڵایێکی زەردی چرچ و هەڵقرچاو بە هەناسەسواری و قرخەقرخ هاتە جواب و وتی:

ژیان دەسپێکێکی هەیە و کۆتاییێک، بەوەش نییە کە چەندە بەهێز بیت و ئازا، ئێمە دەورانی سەوزیمان لە ژێر تیشکی بە تینی هەتاو بردەسەر. ئەو کاتە وا ژیان بۆ ئێمە بوو بە با یاریمان دەکرد و خۆمان دەدا بە دەمیەوە بۆ ئەوەی زۆرترمان بشەکێنێت، پێمان خۆش بوو و گەشەمان دەکرد و تینی تاومان پێ کەم دەکردەوە. ئەمرۆ کە ڕووخسارمان جێ چڕنۆکی تەمەنی پێوەیە و زەمان بڕشتی لێبڕیوین بە بایێک بێ ئەختیار بەردەبینەوە و ئەمجار با یاریمان پێدەکات. ئەوە با نییە ئێمە دەکەنێت، ئەوە تەمەن و زەمانە کە کۆتایی پێویست بوونی ئێمەی ڕاگەیاندوە و دەمانداتە دەس با بمانبات. ئێمەش وەک هەموو بوونەوەرێک بۆ ئەرکێک دینە دوونیا، ئەرکمان تەواوکرد خۆیشمان تەواوین.

سەوزە گەڵا کە لەسەر دارەکەوە چاوی لە مەڕ و بەرخێکە کە لەولاترەوە خەریکی لەوەڕینن، بە ڕواڵەت بەم قسانە پێدەکەنێت، بەڵام هاوکات ترسێک دایدەگرێت. ترسی کۆتایی. کۆتایی ژیان و زەردبوون و با بردن. مات و بێدەنگ وەستابوو. با، کە ماوەیێکی کورت بوو لەو دەوروبەرەدا نەبوو، بە هاژەهاژ هاتەوە. با ئەمجار بە جۆرێکی تر لە جەستەی سەوزەگەڵادا هەستی پێدەکرا. جۆرێک لە کسپەی سەرمای پێبوو کە جەستەی گەڵای دەگەست. گەڵا وای هەست کرد، بەڵام بە خۆی وت ڕەنگە لە بەر قسەکانی پیرەگەڵا ترسابێتم بۆیە جەستەم هەست بەو کزە دەکات یان ڕەنگە ئەم با ئەوەی پێشتر نەبێت و لە جنسێکی ترە. هاوکات دڵی خۆی دەدایەوە، بەڵام نا، با ی ئەمجارە بە زبانێکی تر دەیدواند. ئەمە ئیتر بای یاری نەبوو. کۆڵان چۆڵ بوو. ڕۆژ دەماخی جارانی نەبوو، تاو بە کزی و لە پشت ڕەشە هەورەوە جار و بار دەردەکەوت و لێرەولەوێ تینی سۆپایێکی دارلێبڕاوی دەدا وئەوەندە نەبوو جەستەی تەزیوی گەرم بکاتەوە. پەنجەکانی وردەوردە گۆی گرتنیان لێبڕا بوو، چیتر نەیاندەتوانی بەدارەکەوە بیهێڵنەوە. بایش تا دەهات بەهێزتر دەینواند، یان لانیکەم سەوزەگەڵا وای هەست پێدەکرد. ئیتر با بۆ یاری و جۆلانێ نەدەبوو. ئێستا بۆنی مەترسی و ترسی بڵاو دەکردەوە. تا دەهات پتر خۆی لە گەڵا سەوز دەئاڵاند و لوورەی زۆرتر لە گوێی تاکە گەڵا دەئاڵا. با پاش چەند سووڕ و لورە لێوی نا بە گوێی گەڵاوە وتی:
ئەزانی من بای پاییزم، پاییز. لەوانەیە تۆ ناوت نەبیستبێت، بەڵام دار دەزانێت و دەمناسێت. منیش وەک هەموو بوونێک ئەرکێکم هەیە. ئەرکی من ڕووتکردنەوەی دارەکانە و جێ خۆش کردن بۆ بەفرە.
هەر چەند گەڵا قەت نە پاییز و بەفری بینیبوو و نە ناویشیانی بیستبوو، بەڵام لە دڵەوە جۆرێک لە ترس و تەزی مەرگی تێدا دەوروژاند. وتی:
یانی منی سەوزیش کە تەنیا چەند ڕۆژی کەم تین و بێ تاوم بینیووە بۆم نییە بمێنمەوە. ئەی ئەرکی من چییە؟ بۆ وا زوو دەبێ داموەرێنیت؟

با وتی: ئەرکی گەڵا، کردنی خواردنە خاوەکانە لەبەر تیشکی گەرمی هەتاودا بە خواردنی ئامادەی هەرسکردنە بۆ دارەکان. ئێستا کە پاییزە و تاو تیشکی ساردە و ڕۆژ کورت، ئیتر دار دەخەوێت. بۆێە ئەرکی ئێوەش کۆتایی دێت. هەموو بوونەوەرێک ئەرک و تەمەنێکی دیاریکراوی هەیە. تۆ زۆر کاڵی و فریا نەکوتی تەمەنی گەڵایێک پڕ بکەیتەوە، یانی تۆ درەنگ هاتی و زوو دەڕۆیت. ژیانی تۆ، واتە ئەرکی تۆ هەر ئەوەندە بوو.
گەڵا لێوەکانی سیس بوون و بە دڵێکی پڕەوە وتی: واتە ژیان ئەرکە، ئەرکێک کە دەسەپێندرێت بە سەر بوونەوەران دا و ئەوانیش لایان وایە تەنیا بۆ خۆشی دەژین و بۆ خۆشی خولقاون.
با سوڕێکی بەدەور گەڵاکەدا خوارد، وتی: ڕێک وایە، بەردەوام بوونەوەرەکان دەڕۆن و هی نوێ دێتە جێگەیان، بەڵام سوڕی ژیان بەردەوامە. هەموومان نیشانەکانی ژیان و ژینین. ژینی ڕاستەقینە کۆی هەموو ئەم نیشانانەیە. بە هەموو بوونەوەرەکان و خۆر و مانگ و زەوی و وەرزەکانییەوە ژیان مانا دەگرێت. هەموومان بەڕێگاوەین و یەک ئانیش ناوەستین. ئەم سوڕ و گەڕان و بەردەوامی ڕۆیشتنە ژیانە. من دەبینی کە ناتوانم یەک چرکەش بوەستم لەبەر ئەوەیە کە ڕاوەستام مردووم. دەڕۆم و دەگەڕێم و دەسوڕێمەوە بۆ بەردەوامی بوونم. بەڵام هەموو لەمپەرێک بڕێک لە وزەم دەبات و وردە وردە خاودەبمەوە و دەمرم و پاش من بایێکی تر دیت بۆ بەردەوامی ئەرکەکان.
پشیلەکە قەڵەم بازێکی دا و باش سوڕێ بەهێزتری بە دەور گەڵادا لێدا و پەلکێشی کرد و گەڵاش کە نە توانای خۆڕاگرتنی مابوو و نە هیوای ماننەوە، دوا ماچی لە قۆڵی دار کرد و ماڵئاوایی کرد و خۆی دا دەس با.

با هەلیگرت و بردی. بەدەم ڕێگاوە سەیری دەکرد، دونیا لە خوارەوە زۆر جیاواز دەبیندرا. زۆر شت لێرە هەیە کە دەتوانێت بەر بە بینین بگرێت و بینیایی بەرکورت دەکاتەوە، دەتوانن ببنە کۆسپ. جەستەی بە زەویدا دەخشا و هەموو شتێکیش دەکرا ببێتە کۆسپی ڕێگا. بە لای پشیلەکەدا تێپەڕی زۆر زلتر هاتە بەرچاوی. پشیلەکە چەند پەل بە دەم و دەستیەوە بوو با ئەوانیشی هەڵگرت و بردی. گەڵا کەمێکیتر ڕۆشت و لە بن دارێکدا با لە دەستی کەوت. گەڵا پاڵیدا بەدارەکەوە، بۆنی دایکی دەدا. تۆزێک سوکنایی هات و حەسایەوە. ئیتر با دەستی نەدەگەیشتێ. ئەو کورتە ڕێگای زۆر لا درێژ و بێ بڕاننەوە دەهاتە بەرچاو. ماندوو بێ وزە کەوتە بن دارەکە. بە ئارامی ڕووانی بۆ دەوروبەری. لێرەوە دارەکان زۆر بەرز بوون. بیری دەکردەوە کە یانی من ئابەو بەرزاییەوە دەژیام، وەها بەرز؟ لێرە لەم خوارەوە بەرچاوت تەسک ئەبێتەوە، شتەکان بەرزترن و ونییەکان زۆرترن. لەوسەرە نەمدەزانی بۆچی پشیلەکان لە پەنای دارەکاندا خۆیان مڵاس ئەدا لە چۆلەکەکان و بە ئاسانی دەیانگرتن. لێرە لەم خوارەوە هەمیشە پشیلەیێک لە بۆسەدایە ودەورت پڕە لە مەترسی.

گەڵا لە دوا هەناسەکانیدا کەوتبووە وڕێنە و خەیاڵات و ژیانی کورتی وەک کورتە فیلمێک بەبەردەمیدا تێدەپەڕی، سەرتەرزی دار بوو، تەرچک و سەوزی کاڵ، جێ حەزی بەرخەکان بوو بەڵام بەرزتر لە باڵایان. بەرخەکان لەوسەرەوە وەک پشیلەکان و مریشکەکان دەهاتنە بەرچاوی. هەموویان بوونەوەرانێکی گەڕۆک بوون کە دایم بۆ ماننەوەیان لە گەڕدا بوون. ئێستا ئەمیش لە گەڕدایە بەڵان نەک بۆ ماننەوە، ئێستا بەدەم باوە، بای مەرگ. با هێناویە بۆ ئەوەی... بۆ چی؟ ڕاستی بۆ لێرەیە، بە سەوزی لەسەر ئەم عەرزە ڕەق و ساردە...
پێش ئەوەی گەڵا خۆی بگاتە جواب، بەرخەکە گەیشتە سەری و بە بێ وەستان و گوێگرتن لە وڕێنەکانی، گەڵای بە لێوەکانی لە بن دارەکەدا هەڵگرتەوە و پاش یەک دوو سوڕ لە زاریدا بەرەو گەدە بەڕێی کرد و کۆتایی بە چیرۆکی گەڵا هێنا.
کوڕە بچوکەکەش پاسکیلەکەی لە حەوشە دانا و هاتە ماڵەوە و لە دوورەوە هاواری کرد:
دایکە زۆرم برسیە چیمان هەیە؟
دایک: خوارنی گۆشتی بەرخ.[1]
ئەم بابەتە 141 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 23-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )ەوە لە: 25-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 141 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
کاروان مێراوی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
ژیاننامە
سۆران شەمسی
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
وێنە و پێناس
گەشتی کۆمەڵێک گەنج بۆ سەراوی سوبحان ئاغا لە سەیدسادق ساڵی 1977
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
سەردەشت
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
08-01-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
13-09-2010
هاوڕێ باخەوان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
02-08-2018
هاوڕێ باخەوان
کۆچەر بیرکار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پیرەمێرد و زەریا 3
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,752
وێنە 105,225
پەرتووک PDF 19,553
فایلی پەیوەندیدار 97,936
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
کاروان مێراوی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
ژیاننامە
سۆران شەمسی
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
وێنە و پێناس
گەشتی کۆمەڵێک گەنج بۆ سەراوی سوبحان ئاغا لە سەیدسادق ساڵی 1977
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پارت و ڕێکخراوەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شوێنەوار و کۆنینە - وڵات - هەرێم - ڕۆژاوای کوردستان ڤیدیۆ - وڵات - هەرێم - ڕۆژاوای کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!