بە جارێ حوکمی نەما مەستی چاو و برۆ و موژگانم
نەما بەقای عومرم ئێستە وەکو شێخی سەنعانم
خاس دەزانم تاڵ تاڵی زوڵفم بە دەورانی خەم چوو
لە سەحرای تەنگ و تاریکی سینەدا دڵ لە خۆ چوو
لەدەست ئەم چەرخە ناسازە وێڵ و وەیرانم ئەمن
وەکو موسا ڕوو دەکەمە سینا حاڵم وەیرانە ئەمن
ئەوا بە سەرچوو عومرم کەچی چلەی غەمم نەچوو
هەرکەس کە بوو بە کەسم لە شوێنی ناکەس چوو
نەڕوا لە باخچەی غەم شیلانێ ئەمما دڵ شەهیدە
ئەوەنە سۆراغی تۆم کرد ئەجەل تا بوومە گەڕیدە
هێندە بادەی غەمم نۆشی تا بوومە شوهرەی شاران
ئەسەف فەخرو زەمان بوو بە فەخری ئاخری زەمان
هۆنەر: #شیلان ئازاد#[1]