ئەی دڵ هاوارو ناڵەم لە سینەی خاڵیە ئەمشەو
بۆ تەوافی دەرگای خەم دەوران دەورانە شەو
پیاڵەی ئەشکم لە حوزنی ماتەمی هیجرانە شەو
حاڵی ئەهلی دڵ مەستی ڕێی مەستانە ئەمشەو
لە نێو سینەی خاڵی و ژووری تارم شین و گریانە شەو
ئەوە منم ئەهلی تەریقەت لە ئەشکی گیاندانە شەو
کوێرایی ڕووی کردە دیدە حەواسم هەر ئاتەش بارانە شەو
هەتا قامی قیامەت لە سەحرای سینە هەر سووتانە شەو
کەس نەڵێ ئاشق و نادانە شیوەنی بۆ مەیلی یارانە شەو
بۆ حاڵی خۆمە چاوم لە تاری و شیوەن گریانە ئەمشەو
هۆنەر: #شیلان ئازاد#[1]