وا بە جارێ بەسەر چوو عومرم ژینم ڕووی کردە تاری
سەبری ئەیووبم هێنایە دی کەوتمە شین و گریەو زاری
بە ئەشکەوە ڕووم کردە باری تەعالاو لە ڕوویدا گلەم کرد
گلەی شکەندەی دڵی خۆم و سەودای ژین و مەرگم کرد
فەرمووی هێندە ڕوداری خاس دەزانم نەقس کەمالی
وتم ڕوو زەردە ئەم بەندەی خودایە ڕەحمێ بکە بە حاڵی
فەرمووی بەندەی خودا سەبرێ بگرە گەر ئاشیفتە حاڵی
وتم شەهبانووی جوان خاس غەم شکاندی هەردوو باڵی
فەرمووی دە بیچێژە گەر شایستە بە کەوسەری زوڵاڵی
وتم نامهەوێ عەیشی گوڵستان کە خۆت جاهو جەلالی
فەرمووی گەر تۆ فیردەوست دەوێ بیچێژە عەیشی تاڵی
وتم بۆ ویساڵی تۆیە تا ئێستا گەیشتووە بە ئاسمان ناڵە ناڵی
هۆنەر: #شیلان ئازاد#[1]