پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەری دەریایی
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەری دەریایی

پەری دەریایی
پەری دەریایی
لە ئینگلیزییەوە: #محەممەدئەمین مەجیدیان#

هەموو ئێوارەیەک ماسیگرێکی گەنج دەچوو بۆ ڕاوەماسی. جارجار ئەو ماسییانەی دەیگرتن، لە بازاڕ دەیفرۆشتن. هەندێ جاریش کە ماسی نەدەگرت، هیچ نەبوو بیفرۆشێت.

جارێکیان تۆڕەکەی یەکجار قورس و سەنگین بوو. ماسیگرەکە کەوتە پێکەنین و گوتی: دەبێ هەموو ماسیی ئەم دەریایەم گرتبێ؟ یان دەعبایەکی ترسناک بە تۆڕەکەمەوە بووە؟ ئەگەر وابێ ئەیدەم بە شاژن، زۆر دڵی پێخۆش دەبێ.

ماسیگرەکە تۆڕە قورسەکەی ڕاکێشا و ڕاکێشا هەتا گەیاندییە لای بەلەمەکەی.

کە سەیریکرد تۆڕەکەی ماسیی تێدا نەبوو، دەعبایەکیشی تێدا نەبوو. تەنیا پەرییەکی بچکۆلەی دەریایی نەبێ کە لەوێ خەوی لێ کەوتبوو.

قژەکانی پەری زەردی زێڕین؛ ئەندامی سپی وەک عاج؛ کلکی وەکوو زیو و مرواری؛ گوێچکەکانی هەر وەک سەدەف بوون.

ئەم پەرییە زۆر جوان بوو. ماسیگرەکە تۆڕەکەی لە بەلەمەکی نزیکتر کردەوە. باوەشی کردەوە بۆ ئەوەی لە باوەشی گرێ. هەر کە دەستی بۆبرد، پەرییەکە زریکاندی.

پەری توانای هەڵاتنی نەبوو، بۆیە دەستیکرد بە گریان و گوتی: توخوا بەرم دە. من تاکە کچی شای دەریام. باوکم زۆر پیر و تەنیایە.

ماسیگرەکە وەڵامی دایەوە: بەرت ئەدەم، بەڵام دەبێ بەڵێنێکم بدەیتێ، هەر کات بانگم لێ کردی، دەبێ بێی و گۆرانیم بۆ بڵێی. ماسی حەزی لە گۆرانیی خەڵکی دەریایە. کە تۆ گۆرانی بڵێی تۆڕەکانم پڕ دەبن لە ماسی.
پەری پاڕایەوە و گوتی: بەڵێن بێ، تکایە ڕێگام بدە بڕۆم.

ماسیگرەکە وتی باشە، بەرت ئەدەم بڕۆی، بەمجۆرە پەری بەڵێنی دا و ئەویش ڕێگای پێدا بڕوا. پەری بەدەم هەڵلەرزینەوە گەڕایەوە بۆ نێو دەریا. ئەو هەستی بە ترسێکی سەیر دەکرد.

هەموو ئێوارەیەک کە ئەم گەنجە دەچوو بۆ ماسیگرتن، بانگی لەم پەرییە دەکرد. ئەویش دەهات و گۆرانی بۆ دەگوت. دولفینەکان بەدەوریدا مەلەیان دەکرد. مەلانی دەریاش بە ئاسمانەوە بە سەر سەریەوە هەڵدەفڕین.

پەری گۆرانییەکی سەیری ترایتۆنەکان، ئەو پیاوانەی بە ڕدێنی درێژ و کەسکەوەن، دەگوت. گۆرانی باغەکانی دەریا بە مەرجانەکانیانەوەی دەگوت، ئەو شوێنەی ماسییەکان تێیدا وەک مەلی زێوین مەلە دەکەن. گۆرانی نەهەنگە گەورەکانی دەریاساردەکانی باکوور و مەلەوانە مردووەکانی نێو کەشتییە نوقم بووەکانی بن ئاوی دەگوت. گۆرانی منداڵە چکۆلەکانی دەگوت. ئەوانەی سواری پشتی دولفینەکان دەبن و تریق و هووڕ پێدەکەنن.

کاتیک ئەم پەرییە گۆرانی دەگوت، ماسییە توناکان دەهاتن بۆ گوێگرتن. ئەوجا ماسیگرە گەنجەکە زۆری لێ ڕاودەکردن.

کاتێکیش بەلەمەکەی پڕ دەبوو لە ماسی، پەرییەکە زەردەخەنەیەکی بۆ دەکرد و، بە مەلە دوور دەکەوتەوە.

ئەم پەرییە قەت لە ماسیگرەکە نزیک نەدەبۆوە. کاتێک ماسیگرەکە دەیویست بیگرێ، پەری وەکوو سێڵ خۆی دەکرد بەئاوەکەدا.

ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ دەنگی ئەم پەرییە لای ماسیگر شیرینتر دەبوو. هەر کە دەنگیشی دەکەوتە بەرگوێی، ئیتر زوو ماسیگرتنی لەبیر دەچووەوە. هەتاکوو مانگ دەردەکەوت، گوێی بۆ گۆرانییەکانی پەرییەکە هەڵدەخست.

ئێوارەیەکیان ماسیگر بانگی پەرییەکەی کرد و گوتی: پەرییە چکۆل شووم پێ بکە، چونکە تۆم زۆر خۆش دەوێ.

بەڵام پەرییە چکۆل گوتی: تۆ خاوەنی ڕۆحی مرۆڤی. ئەو ڕۆحە لە خۆت دووربخەوە، ئەوجا دەتوانم تۆم خۆش بوێ.

ماسیگرە گەنجەکە لای خۆی بیری کردەوە، ئەرێ من چ پێویستییەکم بە ڕۆحە؟ خۆ من ناتوانم بیبینم. ناتوانم دەستی لێبدەم. نازانم چییشە. بێ گومان لە خۆمی دوور ئەخەمەوە و ئەمجا زۆر خۆشحاڵ دەبم.

لە بەلەمەکەیدا هەستایە سەرپێ و هاواری لە پەرییەکە کرد و گوتی: من ڕۆحی خۆم دەردەکەم! تۆ دەبییە هاوسەرم، ئەوجا هەموو ئەو شتانەم پیشان ئەدەی وا تۆ گۆرانییان پێدا هەڵدەڵێی. ئێمە بۆ هەتاهەتایە پێکەوە دەبین.

پەرییە چکۆل دایە قاقای پێکەنین، چونکە زۆر خۆشحاڵ بوو.

گەنجە ماسیگرەکە هاواری کردەوە: ئەی چۆن بتوانم ڕۆحم لە خۆم دوور خەمەوە؟ پەرییە چکۆل وەڵامی دایەوە: من نازانم، خەڵکی دەریا ڕۆحیان نییە.

رۆژی دوایی بەیانی زوو ماسیگر هەستا چوو بۆ ماڵی کەشیش و لە دەرگایدا. کەشیش لە پەنجەرەکەوە سەیریکرد و ماسیگرەکەی بینی و گوتی: فەرموو وەرە ژوورەوە.

ماسیگر چووە ژوور و هاواری بۆ کەشیش برد، بەڕێز من ئەوینداری حۆرییەکی دەریاییم. بەڵام ناتوانم مارەی بکەم، چونکە من خاوەنی ڕۆحم. چۆن بتوانم ڕۆحم لە خۆم دوور خەمەوە؟ بەڕاستی پێویستم پێی نییە. لەبەرچی دەبێ ڕۆحم بۆ گرینگ بێ؟ خۆ من ناتوانم بیبینم. ناتوانم دەستی لێدەم. نازانم چییشە.

کەشیش لێی هاتە وەڵام: ئەتۆ شێت بووی؟ خوا ڕۆحی داوە بەتۆ. ڕۆح شتێکی بەنرخە. نرخی ڕۆح بەرانبەرە بە نرخی هەموو زێڕی ئەم دنیایە. بۆیە کوڕم، ئیتر لەمە بیر مەکەرەوە. ئەمە خراپترین گوناحە. گیانلەبەرانی دەریا، گیاندارانی لەناوچوون. ئەوان وەک بوونەوەرانی ئەو دەشتانەن. ئەوان نازانن ڕاست چییە و ناراست کامەیە. خوا، پەسڵان یان ژیانەوەی دوامردنی بۆ ئەوان دانەناوە.

ماسیگرە گەنجەکە دەستی بە گریان کرد و گوتی: بەڕێز، فۆنەکان لە جەنگەڵدا دەژین و خۆشحاڵن. پیاوانی ئاوی بە چەنگە زێڕینەکانیانەوە لەسەر تەختەبەردەکان دادەنیشن. منیش دەمهەوێ وەک ئەوان بم. ئەی لەبەرچی دەبێ ڕۆح ئەوەندە لام گرنگ بێ؟ من ڕۆحێکم هەیە، بەڵام ناتوانم ئەم حۆرییەم هەبێ، ئەمن خۆشم دەوێ،

بەمجۆرە کەوتە گریان و کڕووزانەوە.

کەشیش دەنگی هەڵبڕی: ئەمە ترسناکە لەشی خۆت خۆش بوێ! فاونی نێو نزارەکان و پیاوە ئاوییەکان ترسناکن! شەوانە گوێم لێیانە، دەیانهەوێ نوێژەکانم لێ تێکبدەن. ئەوان لەناوچوون، من پێت دەڵێم، ئەوان لەناوچوون. بەهەشت و دۆزەخیان بۆ نییە.

هەستە بڕۆ! لاچۆ لەبەر چاوم!' کەشیش نەڕاندی: حۆرییەکەت لە ناو چووە، تۆش لەگەڵیا لەناو دەچی.

گەنجە ماسیگرەکە مات و مەلوول بەرەو بازاڕ چوو.

دووکاندارەکان کە بینییان پرسییان: چیت هەیە بۆ فرۆشتن؟

ئەویش وتی: ئەمەوێ ڕۆحم بفرۆشم، تکایە لێم بکڕن، چونکە لێی ماندوو بووم. چی بکەم لە ڕۆح؟ ناتوانم بیبینم. ناتوانم دەستی لێدەم. نازانم چییشە.

بەڵام بازرگانەکان پێی هاتنە پێکەنین و گوتیان: چی لە ڕۆح بکەین؟ پوولێکی قەڵب ناکا. ئەندامی خۆتمان پێ بفرۆشە و زێڕێکی زۆرمان لێ وەرگرە. ئێمە ڕۆحی تۆ بە پوولێک ناکڕین.

ماسیگر کەوتە ڕامان، چەند سەیرە! کەشیش وتی، ''رۆحی تۆ بەنرخترە لە هەموو زێڕی دنیا.'' بەڵام ئەم بازرگانانە دەڵێن، پوولێکی قەڵب زۆر بەنرخترە لە ڕۆح.

ماسیگر لە بازاڕەوە بە دەم بیرکردنەوە، ڕۆیی بۆ کەناری دەریا.

لە نیوەڕۆدا بیری هاتەوە، لەوێ جادووگەرێکی گەنجی لێیە. ئەم جادووگەرە لە ئەشکەوتێکدا دەژی و زۆر بە توانایە لە سیحر و جادوو کردندا. بۆیە خیرا ڕایکرد بۆ لای.

کاتێک بۆ لای ئەشکەوتەکە دەچوو، جادووگەر هاواری کرد: چیت دەوێ؟ چیت دەوێ؟ پیویستت بە ماسییە کاتێک کە هەوا ناخۆشە؟ من ئامیرێکی تایبەتی مووزیکم هەیە. کاتێک ئەم ئامێرە بژەنی هەموو ماسییەکان دێن بۆ کەنداو. بەڵام ئەمە نرخی خۆی هەیە، کوڕە جوانەکە، ئەمە نرخی خۆی هەیە. چیت دەوێ؟ چیت دەوێ؟ زریان و گێژاوێکت دەوێ کەشتییان تێکبشکێنێ؟ زێڕی نێو ئەم کەشتییانەت دەوێ؟ ئەتوانم یارمەتیت بکەم. من گەردەلوولم لە با زۆرترە. دەسەڵات و توانام لە با بەهێزترە. بەڵام ئەمن بەها و نرخی خۆم هەیە، کوڕە جوانەکە، ئەمن نرخ و بەهای خۆم هەیە.

گەنجە ماسیگرەکە وتی: شتێکی زۆرم ناوێ، کەشیش لە من زۆر تووڕە بوو و بازرگانەکان پێم پێکەنین. بۆیە هاتووم بۆ لای تۆ، هەر بەهایەکت گەرەک بێ ئەتدەمێ.

جادووگەر پرسیی: چیت دەوێ؟

ئەمهەوێ ڕۆحم لە من دوور خەیتەوە، ماسیگرە گەنجەکە وەڵامی دایەوە.

روومەتی جادووگەر سپی هەڵگەڕا و گوتی: کوڕە جوانەکە، کورە جوانەکە، کردنی ئەمە کارێکی ترسناکە.

ماسیگر پێکەنی و وەڵامی دایەوە: ڕۆحم بە لاوە گرنگ نییە. ناتوانم بیبینم. ناتوانم دەستی لێ بدەم. نازانم چییشە.

جادووگەر وتی: پێت دەڵێم، بەڵام تۆ دەبێ شتێک بە من بدەی. بە چاوە جوانەکانی سەیرێکی ماسیگرە گەنجەکەی کرد.

ماسیگر گوتی: پێنج سکەی زێڕ و تۆڕ و ماڵ و بەلەمەکەمت ئەدەمێ، تەنیا پێم بڵێ چۆن ڕۆحم لە خۆم دوور کەمەوە؟

جادووگەر پێکەنی و وەڵامی دایەوە: دەتوانم گەڵا وەریوەکانی پاییز بکەمە زێڕ. دەتوانم ڕووناکی مانگەشەو بکەمە زیو. دارایی و سامانم زۆرترە لە هەموو شاهانی ئەم دنیایە.

جادووگەر ئەو دەستە باریک و سپییەی بە قژەکانی ماسیگرا هێنا و بە دەم زەردەخەنەوە بە نەرمی وتی: کوڕە جوانەکە، تۆ دەبێ لەگەڵما سەما بکەی.

هەر ئەمە؟ ماسیگرە گەنجەکە هاواری کرد.

بەڵێ، هەر ئەمە جادووگەر وەڵامی دایەوە و دیسان بەدەمیەوە زەردەخەنەی کردەوە.

کەوایە دەمی ڕۆژاوا لە شوێنێکی نهێنی پێکەوە سەما دەکەین. ماسیگر وتی: ئەوسا تۆ هەموو شتێکم پێ دەڵێی. منیش ڕۆحم لە خۆم دوور ئەخەمەوە،

جادووگەر بەهێواشی وتی: کاتێک کە مانگ پڕە، کاتێک کە مانگ پڕە، دوایی تەماشایەکی ئەملاولای کرد و گوێی ڕاگرت. سێ دانە مەل دەیانخوێند. بێجگە لە دەنگی لرفەی شەپۆلان دەنگێکی تر نەدەهات. جادووگەر ماسیگرەکەی کێشا بەلای خۆیەوە. لێوە وشکهەڵاتووەکانی لە گوێی نزیک کردەوە و بە گوێیدا چرپاندی،

ئەمشەو دەبێ بێیە سەر لووتکەی ئەو چیایە، شەوێکی تایبەتە ئەمشەو، ئەویش لەوێ دەبێ.

ماسیگر پرسی: ئەو کێیە؟

جادووگەر وەڵامی دایەوە: ئەوە گرنگ نییە، ئەمشەو بچۆرە ئەوێ و لە ژێر درەختەکەدا ڕاوەستە و چاوەڕوانی من بە. سەگێک دەبینی، دەبێ بەدار لێی دەی. سەگەکە دوور ئەکەوێتەوە. لەبیرت بێ نابێ لەگەڵ ئەو کوننەپەپووەدا قسان بکەی. لەگەڵ مانگی شەوی چواردەدا دێم و پێکەوە هەڵدەپەڕین.

ماسیگر وتی: ئەی چۆن بتوانم ڕۆحم لە خۆم دوور خەمەوە؟ تۆ دەبێ بەڵێنم پێبدەی، پێم بڵێی.

جادووگەر لە ئەشکەوتەکەی هاتە دەر بۆ بەر خۆرەتاوەکە و گوتی: بەڵێن دەدەم.

ئەتۆ باشترین جادووگەری ئەم دنیایەی، ماسیگر هاواری کرد و بەخۆشحاڵییەوە بەرەو شار گەڕایەوە. جادووگەر چووەوە نێو ئەشکەوتەکە. گیایەکی سیحراوی سووتاند. سەیرێکی دووکەڵەکەی کرد.

دوای تاوێک بەتووڕەیی وتی: ئەو دەبێ هی من بێ. من بەقەد پەری دەریایی جوانم.

ئەو شەوە، کاتێک مانگ هەڵات ماسیگر چوو بۆ سەر لووتکەی چیاکە و لە ژێر درەختەکەدا ڕاوەستا.

کوننەپەپوویەکی زل بەو چاوە زەردانەیەوە بە ناو بانگی لێ کرد. ئەو وەڵامی نەدایەوە. سەگێکی ڕەش بەرەو ڕووی هات. بەدار لێی دا، سەگیش دوور کەوتەوە.

لە نیوەی شەودا جادووگەران لە ئاسمانەوە پەیدا بوون. ئەوان لە شەمشەمە کوێرە دەچوون. فیوو! کاتێک نیشتنە سەر زەوی، قیڕاندیان. لێرە کەسێکی لێیە ئێمە نایناسین!

دوایی جادووگەرە گەنجەکە بە قژێکی سوورەوە دەرکەوت. جلێکی ڕەنگ زێڕینی بە چاوی تاووس نەخشاوی لە بەردا بوو، کڵاوێکی گچکەی کەسکیشی لەسەر نابوو.

کاتێک جادووگەرەکان، جادووگەرەگەنجەکەیان بینی، پرسیان: کوا، کوا؟ جادووگەر پێکەنی و بەڕاکردن چوو بۆلای ماسیگر. دەستی گرت... و لەبەر ڕووناکی مانگەشەودا کەوتنە سەما کردن.

ئەوان چەند گەڕێک هەڵپەڕین. لەم کاتەدا دەنگی سمی غارغارێنی ئەسپێکیان دەهاتە بەرگوێ، بەڵام ئەسپێکیان نەدەهاتە بەرچاو.

خێراتر، خێراتر! جادووگەر هاواری کرد، لێرەدا ماسیگر ترس و سام گرتی. شتێکی خراپی هەست پێدەکرد و ئەمەش ئەوی دەترساند.

پیاوێک لە نزیک تەختەبەردێکەوە بوو. ئەو جلوبەرگێکی سپانیایی جوانی لە بەرا بوو. ئەم پیاوە چاوی لەسەر ماسیگر هەڵنەدەگرت. جادووگەر پێدەکەنی، و ماسیگریش لەگەڵیا گەڕ لە دوای گەڕ هەڵدەپەڕی.

سەگێک دەستی بە وەڕین کرد، سەماکەران دەستیان لە هەڵپەڕین هەڵگرت. ئەوان چوون بۆ لای پیاوەکە و دەستیان ماچ کرد.

جادووگەر بە هێواشی وتی: وەرە با بچین دۆعا بکەین. ماسیگر دوای کەوت. بەڵام کاتێک نزیک ئەو پیاوە بوونەوە، ناوی خوای بەدەما هات.

کاتێک ناوی خوای هێنا، جادووگەرەکان قیژاندیان، هەڵاتن و دوور کەوتنەوە. ئەسپێک هات و پیاوەکە سواری بوو. ئەم پیاوە بە دڵتەنگییەوە سەیرێکی ماسیگری کرد و لە چاوان ونبوو.

جادووگەریش بەو قژەسوورانەیەوە هەوڵی دا بفڕێ، بەڵام ماسیگر نەیهێشت و وەستاندی.

جادووگەر نەڕاندی: لێمگەڕێ بڕۆم، ئەتۆ نابێ ناوی خوا بەری.

ماسیگر وەڵامی دایەوە: نا، تۆ زیندانیی منی. ئێستا ئەم نهێنییەم پێ بڵێ.

کامە نهێنی؟ جادووگەر وتی و هەر هەوڵی هەڵاتنی ئەدا.

ماسیگر وەڵامی دایەوە: تۆ خۆت دەیزانی.

جادووگەر دەستی بە هاوار هاوار کرد و بە ماسیگری گوت: هەر شتێک لە من دەپرسی بپرسە، بەڵام ئەوە نا!

ماسیگر دایە قاقای پێکەنین، ئەو نەیدەویست بەری بدا.

جادووگەر نەیدەتوانی لە دەستی ڕا بکا، بۆیە وتی: ئەمن لە حۆری دەریایی جوانترم، و ڕوومەتی لێ نزیک کردەوە.

بەڵام ماسیگر دەستێکی پێوەنا و گوتی: ئەتکوژم. تۆ دەبێ ئێستا ئەم نهێنییەم پێ بڵێی.

جادووگەر هەڵدەلەرزی. وتی: زۆر باشە. ئەمە ڕۆحی تۆیە، نەک هی من.

جادووگەر چەقۆیەکی چکۆلەی دایە دەستی.

ئەویش پرسی: لەبەر چی ئەم چەقۆیەت داوەتە دەستم.

جادووگەر تاوێک بێدەنگ مایەوە. لەترسا زراوی چووبوو. دوایی پێی گوت: سێبەرەکانمان سێبەری ئەندامەکانی ئێمە نین ئەوانە ئەندامی ڕۆحی ئێمەن. بچۆ لەو قەراخ ئاوە ڕاوەستە، پشت بکەرە مانگ. لە قاچەکانتەوە سێبەرەکەت ببڕە. ئەوسا دەبێ بە ڕۆحت بڵێی لێت دوورکەوێتەوە، ئەویش بەجێتدەهێڵێ.

ماسیگرە گەنجەکە پڕبەخۆی هەڵلەرزی. بە خۆی گوت: تۆ بڵێی ئەمە ڕاست بێ؟

ئەمجا جادووگەری بەردا. چەقۆکەی وەرگرت و ڕۆیی بۆ لای دەریاکە.

رۆحی ماسیگر هاتە زمان و گوتی: ئەمن خزمەتکاری تۆم. دەرم مەکە. مەگەر کارێکی خراپم لەگەڵ کردووی؟

ماسیگر کەوتە پێکەنین: تۆ هیچ کارێکی خراپت لەگەڵ من نەکردوە، بەڵام من پێویستیم بە تۆ نییە، ئەم دنیایە زۆر گەورەیە. هەر کوێت پێخۆشە بڕۆ. بەڵام ئاسوودەییم لێ تێکمەدە، چونکە خۆشەویستەکەم بانگم دەکا.

رۆحەکەی چەند جارێک بانگی کرد، بەڵام ئەو گوێی نەدایێ.

ماسیگر کە گەیشتە لێواری دەریا و لەسەر لمی کەنارئاوەکە ڕاوەستا و پشتی کردە مانگ. چەند بازوویەکی سپی لە کەفی ئاوی دەریاکەوە دەرکەوتن و داوایان لێ دەکرد بچێ بۆ لایان.

رۆحەکەی لێی پاڕایەوە: بە بێدڵ مەمنێرە دەر. ئەم دنیا بێبەزەیی و دڵڕەقە. دڵیشتم بدەرێ.

ماسیگر هاواری کرد: چۆن دەتوانم بە بێدڵ پەری دەریاییم خۆش بوێ؟

رۆحەکەی وتی: توخوادڵیشتم بدەرێ. ئەم دنیایە بێبەزەییە من دەترسم.

ماسیگر وەڵامی دایەوە: دڵم ئێستا ئەوەتا لای خۆشەویستەکەمە. لاچۆ بڕۆ.

رۆحەکەی وتی: ئاخر منیش پێویستیم بە خۆشەویستییە،

ماسیگرە گەنجەکە هاواری لێ کرد: بڕۆ لاچۆ. من پێویستیم بە تۆ نییە!

ماسیگر چەقۆکەی هەڵگرت و لە قاچەکانییەوە سێبەرەکەی بڕی. سێبەرەکە لە بەر دەمیا لەسەر پێ ڕاوەستا، هەر زۆر لە ماسیگر دەچوو.

ماسیگرەکە بە ئەسپایی کشایە دواوە، چونکە زۆر ترسابوو. بۆڵاندی، بڕۆ لاچۆ! ئیتر قەت مەگەڕێوە دواوە.

نا، بەڵام ئێمە دەبێ یەکتر ببینینەوە، ڕۆحەکە وتی. دەنگی ڕۆحەکە وەک دەنگی شمشاڵ بوو.

چۆن یەکتر دەبینینەوە؟

ماسیگرە گەنجەکە هاواری کرد. بەدواما دێی بۆ نێو دەریا؟

رۆحەکەی وتی: ساڵی جارێک دێمە ئەم جێگایە، و بانگت دەکەم. لەوانەیە پێویستیت پێم بێ.

ماسیگر وتی: لام وانییە پێویستیم پێت بێ، بەڵام قەیناکا بانگم لێ بکە، دێم بە دەنگتەوە.

ئەمەی گوت و خۆی کرد بە نێو ئاوەکەدا، ترایتۆنەکان ئامیرە موزیکاڵەکانیان ژەند. پەرییە چکۆل هات بە پیریەوە. دەستی لە ملی کرد و نێو دەمی ماچ کرد.

رۆحەکە لە قەراخ ئاوەکە وەستابوو، تەماشای دەکردن. کاتێک لە نێو ئاوەکە لە چاو ون بوون، ڕۆحی ماسیگرەکە بەدەم گریانەوە ڕۆیی ودوور کەوتەوە.

پاش ساڵێک، ڕۆحەکە هاتە خوار بۆ کەنار دەریاکە و بانگی ماسیگرە گەنجەکەی کرد. ئەویش لە دەریاکە هاتە دەر و گوتی: بۆچی بانگم ئەکەی؟

رۆحەکە وەڵامی دایەوە: نزیکتر بەرەوە. دەمهەوێ قسەت لەگەڵ بکەم چونکە شتی زۆر سەیرم دیوە.

ئەویش نزیکتر بوویەوە و لە نێو ئاوەکە دانیشت و گوێی ڕاگرت.

رۆحەکە پێی گوت: کاتێک تۆم بەجێهێشت، بەرەو ڕۆژهەڵات چووم. هەموو شتێکی ژیرانە لە ڕۆژهەڵاتەوە دێ. دوای شەش ڕۆژ گەیشتمە خاکی تاتارەکان. شەوێکیان ئاگری هەوارگەی کۆمەڵێک بازرگانم بەدی کرد. چوومە لایان. سەردەستەی بازرگانەکان هەستا و شیری لێ کێشام.

پرسیاری کرد: ئەتۆ کێی؟

وەڵامم دایەوە: ''من شازادەیەکم لە دەست تاتارەکان هەڵاتووم. ئەویش وەک ڕێز سەری خۆی دانەواند و دەستی گرتم. ''

دوایی ئێمە خاکی تاتارەکانمان بەجێهێشت، بە زۆر سەرزەمینی نەناسراودا تێپەڕیین، زۆر خەڵکی نامۆمان بینی. من لەسەر پشتی وشترێک لە گەڵ سەردەستەی بازرگانەکان سەفەرم دەکرد. ئەم کاروانە چل وشتر و هەشتا هێستر بوو.

لەم گەڕانەدا لەگەڵ خێڵی ماگادای بەشەڕ هاتین. ئەوان بەپیری لەدایک دەبن، هەموو ساڵێک گەنجتر دەبنەوە و کاتێکیش دەمرن مناڵێکی چکۆلەن. ئێمە لەگەڵ لاکترۆیەکان بەشەڕ هاتین، ئەوان لایان وایە کوڕی بەورن، بۆیە ئەندامی خۆیان بە ڕەنگی زەرد و ڕەش دەڕەنگێنن. هەر وەها لەگەڵ سیبیانەکانیش جەنگاین. ئەوان لاقی ئەسپیان هەیە، لە ئەسپ خێراتر دەڕۆن.

لە چوارەمین مانگدا گەیشتینەشاری ئیلێل. شەو بوو گەیشتینە ئەوێ، بۆیە بۆچوونە نێو شار، چاوەڕوان ماین تا ڕۆژ بێتەوە.

بەیانییەکەی لە دەرگای شارمان دا. دەروازەکە بڕۆنزی سوور بوو، وێنەی ئەژدیهای دەریایی و ئەژدیهای باڵداری پێوە بوو.

پاسەوانێک بانگی لێ کردین: چیتان دەوێ؟

ئێمە لە دوڕگەی سووریاوە هاتووین، کاڵایەکی زۆرمان پێیە بۆ فرۆش،

کەوایە تا نێوەڕۆ لەوێ ڕاوەستن پاسەوانەکە وتی.

نیوەڕۆ دەروازەکەیان کردەوە و ئێمە چووینە بازاڕەکە.

پاش مانگێک مانەوە لە شاری ئیللێل، زۆر ماندوو بووم. بە خیابانەکانی شەقامەکانی شاردا گەڕام، چوومە باخی خوای شارەکە.

قەشەکان لە کەوا شۆڕە زەردەکانیانا، لە باخەکە بەهێواشی خەریکی گەڕان بوون. خانوویەکی سووری لێبوو. ئەمە خانەی خواکەیان بوو. دەرگاکان وێنەی ئاژەڵ و تاووسی ڕەنگزێڕینیان بەسەرەوە بوو.

ئەستێڵێکی ئاوی ڕوون لەبەر دەم پەرستگاکەیا بوو. لە قەراخ ئەم ئەستێڵە دانیشتم. یەکێک لە قەشەکان هات لە پشتمەوە ڕاوەستا.

لێمی پرسی: چیت دەوێ؟

وەڵامم دایەوە: دەمهەوێ خوای ببینم،

خوا ئەوەتا لە ڕاو لەو نزارە ئەمەی وت و زۆر بە سەرسووڕمانەوە سەیری کردم.

وتم: ''لە کامە نزارە؟ پێم بڵێ ئەچم بۆلای، ''

ئەو دەستەکانی لە کەوا نەرمەکەیدا جووڵاند. لە ژێر لێوەوە گوتی: ''خوا خەوتووە''

گوتم: ''لە کوێ خەوتووە؟ پێم بڵێ، بەلایەوە ڕائەوەستم.''

قیڕاندی و گوتی: ''خوا لە میوانییە.''

منیش وتم: ''ئەمەوێ شەرابی تاڵ یان شیرینی لەگەڵ بخۆمەوە.''

بەسەرسامییەوە لە گەڵم هات بۆ پەرستگاکە.

لە یەکەم هۆدەدا بینیم پەیکەرێک لە دارخەیزەران بە ئەندازەی پیاوێک لەسەر تەخت دانیشتوە. یاقووتێکی سوور بە نێوچاوانییەوەیە. قاچەکانی بە خوێنی کاژیلە سوور ببوو.

بە قەشەکەم گوت: ئەمەیە خوا؟''

وەڵامی دامەوە: ''بەڵێ ئەمەیە خوا، ''

قیژاندم بە سەریا: ''ئەمە خوا نییە. خوام پیشاندە، ئەگینا ئەتکوژم.''دەستم دا لە دەستی، دەستی بچووک و وشک بوو.

قەشە گریا و گوتی: ''دەستم چاک بکەرەوە، منیش خوات پیشان ئەدەم، ''

بۆیە فووم لە دەستی کرد، دەستی چاک بۆوە. ئەو هەڵلەرزی و لەگەڵما هات بۆ هۆدەی دووهەم. لەسەر دارکونارێکی سەوزی تۆخ بتێکم لە عاج بینی، چەند بەردی گەورەی زەمورروت بە سەرییەوە بوو. ئەم بتە دوو ئەوەندەی پیاوێک بوو.

لێم پرسی: '' ئەمەیە خوا؟''

وەڵامی دامەوە و گوتی: ''بەڵێ ئەمەیە خوا''

قیژاندم بەسەریا: ''ئەمە خوا نییە. خوام پیشاندە، ئەگینا ئەتکوژم!'' دەستم لە چاوی دا، چاوەکانی کوێر بوون.

کەوتە پاڕانەوە و گوتی: چاوەکانم چاک بکەرەوە. ئەوجا خوات پیشان ئەدەم''

فووم هەناسەم کرد بەچاوەکانیا، بیناییان تێهاتەوە. قەشەکە هەڵلەرزی و لەگەڵم هات بۆ هۆدەی سێهەم. لێرە بتێکی لێ نەبوو، تەنیا ئاوێنەیەکی لێ بوو.

بە قەشەکەم گوت: ''خوا لە کوێیە؟''

وەڵامی دامەوە: ''خوایەک نییە، بەڵام ئەمە ئاوێنەی زانستە. هەر شتێک لە ئاسمان بێ یان لەسەر زەوی تێیدا دەردەکەوێ. بەڵام دەموچاوی ئەو کەسەی کە تەماشای ئەکا دەرناخا. لەبەر ئەمە ئەم کەسە زانا دەبێ.

زۆر ئاوێنەی تریشی لێن، بەڵام ئەمانە ئاوێنەی بیروڕان. ئەمە تەنیا ئاوێنەی زانستە. کاتێک ببیە خاوەنی ئەم ئاوێنەیە، هەموو شتێک دەزانی. لەبەر ئەمە، ئەم ئاوێنە خوایە، ئێمەش ئەم خوایە دەپەرستین.'' من تەماشایەکی ئاوێنەکەم کرد. کەشیشەکە درۆی نەکردبوو.

دوایی شتێکی سەیرم دی، ئەوەش شتێکی وا گرینگ نەبوو. ئاوێنەکەم لە دۆڵێکی نزیک ئێرەوە دانا. ئەتوانین بەپێ بە سێ ڕۆژ بیگەینێ. ڕێگام بدە بێمەوە نیو تۆ و نۆکەریت بکەم، تۆش دەبییە خاوەنی زانست.

کەچی ماسیگرە گەنجەکە پێکەنی و هاواری کرد: خۆشەویستی لە زانست باشترە، حۆرییە چکۆلی دەریایی ئەمنی خۆش دەوێ.

نا، هیچ شتێک لە زانست باشتر نییە، ڕۆحەکە وتی.

با، خۆشەویستی چاکترە، ماسیگرەکە وەڵامی دایەوە و گەڕایەوە بۆ دەریا. ڕۆحیش بەدەم گریانەوە دوور کەوتەوە.

پاش ساڵی دووهەم، ڕۆحەکە گەڕایەوە بۆ کەنار دەریا و بانگی ماسیگری کرد. ئەویش لە دەریا هاتە دەر و گوتی: بۆچی بانگم ئەکەی؟

رۆحەکە وەڵامی دایەوە: وەرە پێشترەوە. ئەمەوێ قسەت لەگەڵ بکەم چونکە شتی زۆر سەیرم بینیووە.

ماسیگر نزیکتر بۆوە، لە ئاوەکەدا دانیشت و گوێی ڕاگرت.

رۆحەکە وتی: کاتێک تۆم بەجێهێشت، بەرەو باشوور چووم. هەر شتێکی بەنرخ لە باشوورەوە دێ.

شەش ڕۆژان بەرەو شاری عەشتار ڕێگام بڕی. بەیانیی ڕۆژی حەوتەم شارەکەم بینی.

شارەکە وەکوو بازاڕ بوو. شارێکی زۆر خۆشە. بازرگانەکان لەسەر ڕاخەری ئاورێشمین دادەنیشن. هەندێک لەوان گوڵاوی ئەنتیکەی دوڕگەکانی دەریای هیند و ڕۆنی گوڵی سوور دەفرۆشن و ئەوانیتر خشڵی خەیاڵی لەگەڵ چڕنووکی بەور و پڵینگ لە زێڕی ڕووت.

ئەم خەڵکە هەموو جۆرە میوەیەک دەفرۆشن: هەنجیری ئەرخەوانی، کاڵەکی زەرد، ترێی سپی، پڕتەقاڵی سووری ئاڵتوونی و لیمۆی هێلکەیی کەسکێکی زێڕین. فیلێکم بینی. وەستابوو پڕتەقاڵەکانی دەخوارد و خەڵکیش پێی دەهاتنە پێکەنین. ناتوانی بە خەیاڵتا بێ ئەم خەڵکە چەند نائاسان.

ئەمانە لە کاتی دڵخۆشیدا مەلێکی نێو قەفەس دەکڕن. دوایی بەری

دەدەن بۆ ئەوەی دڵخۆشتر بن. لە کاتی خەمباریشدا بە داری دڕکاوی لە خۆیان ئەدەن، چونکە دەیانەوێ خەمباتر بن.

لەجێژنی مانگی تازەدا، ئیمپێڕاتۆر لە کۆشکەکەی هاتەدەر و بۆ نوێژ کردن چوو بۆ مزگەوت. خەڵکەکە دەموچاوی خۆیان داپۆشی، بەڵام من هیچ ڕێزێکم بۆ دانەنا.

ئەو شەوە پاسەوانەکانی ئیمپێڕاتۆر هاتن بە دواما. بردیانم بۆ کۆشک. ئێمە بە داڵانێکی گەورەداچووینە نێو باخێکی جوانەوە. لە کۆتایی باخەکەدا کەپرێک بوو. سەردەستەی پاسەوانەکان وتی: بچمە ژوور.

ئیمپیراتۆری گەنج لەسەر تەختێک لە پێستی شێر دانیشتبوو، بازێکی بەدەستەوە بوو. ڕەشێکی حەبەشی لە پشت سەرییەوە ڕاوەستا بوو. شمشێرێکی گەورەی پۆڵا لەسەر مێزێک لە لای تەختەکەوە دانرابوو.

ئیمپێراتۆر کە ئەمنی بینی بە دڵگرانییەوە پرسیی: ''ناوت چییە؟ نازانی کە من ئیمپێراتۆری ئەم شارەم؟ ئەمن وەڵامم نەدایەوە.

'ئەو ئیشارەی بە شمشێرەکە کرد، حەبەشییەکە شمشێرەکەی هەڵگرت و بە توندی پیایا کێشام. شیرەکە برینداری نەکردم. حەبەشییەکە ترسا و خۆی کێشا دواوە.

'ئیمپێراتۆر هەوڵی دا بە ڕمێک بمکوژێ، بەڵام ڕمەکەش برینداری نەکردم. ویستی بە تیرێک بمکوژێ، تیرەکەیشم لە هەوادا گرتەوە. ئەمجا ئیمپیراتۆر گوتی: چۆنە وا ناتوانم بریندارت بکەم؟ ئەتۆ پێغەمبەری یان کوڕە پێغەمبەر؟ تکایە هەر ئەمشەو شارەکەم بەجێ بهێڵە. ئەتۆ لێرە بی، من پاشای ئێرە نابم.''

پێم وت: نیوەی گەنجەکانتم بدەرێ. جا منیش دەڕۆم.

ئەوسا دەستی گرتم و بردمی بۆ هۆدەیەکی گەورە. دەستی بە دیوارێکەوە نا، دیوارەکە کرایەوە. بە داڵانێکا چووینە خوار. پاشا سیحرێکی خوێند، دەرگایەکی بەردی گرانیت کرایەوە. ئیمپیراتۆر دەستەکانی خستە سەرچاوی بۆ ئەوەی لە ڕووناکی خشڵەکان بیانپارێزێ. ئەو ژوورە بەڕاستی سەرسووڕهینەر بوو. پڕ بوو لە قاپووڕە کیسەڵی گەورەی لێواولێو لە مرواری و خشڵی زۆر ئەنتیکەی تر.

دوایی ئیمپیراتۆر بە منی گوت: ''ئەمە گەنجینەی منە، نیوەی ئەمە هی تۆ بێ بەڵام تۆ دەبێ ئەمشەو بڕۆی. باوکم خۆر، نابێ ئەمە ببینێ. من ناتوانم لەم شارە کەس بکوژم.''

وەڵامم دایەوە: ''ئەم زێڕ و خشڵە گرانباییانە هەمووی هی خۆت. من تەنیا ئەو ئەنگوستیلە چکۆلەی دەستی خۆتم دەوێ.''

ئیمپیراتۆر نێوچاوانی خۆی گرژ کرد و هاواری کرد: ''ئەوە تەنیا ئەڵقەیەکی قورقوشمە، هیچ نرخێکی نییە. نیوەی گەنجینەکەم هەڵگرە و لە شارەکەم دەرچۆ.''

وەڵامم دایەوە: نا، ئەزانم ئەوە بەڕاستی ئەنگوستیلەی سامانە.'' ئیمپیڕاتۆر کەوتە لەرزین و گوتی: ''هەموو خەزنەکەم هەڵگرە و لە شارەکەم بڕۆ. هەر وا دەتوانی نیوەی سامانەکەیشم بەری.

دوایی کارێکی سەیرم کرد، بەڵام ئەوە گرینگ نییە. ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە، ئەنگوستیلەی سامانەکەم لە ئەشکەوتێک دانا. تۆ بە یەک ڕۆژ دەتوانی بگەیتە ئەوێ. خاوەنی ئەم ئەنگوستیلەیە داراترە لە هەموو پادشایانی ئەم دنیا.

بەڵام ماسیگرە گەنجەکە کەوتە پێکەنین و گوتی: ئەوین باشتر لە سامانە، پەرییە چکۆل ئەمنی خۆش دەوێ.''

رۆحەکە وتی: ''نا، هیچ شتێک لە سامان باشتر نییە.''

ماسیگرە گەنجەکە وەڵامی دایەوە: ئەوین و خۆشەویستی باشترە.

ئەو گەڕایەوە بۆ دەریا، و ڕۆحەکە بە گریانەوە دوورکەوتەوە.

دوای ساڵی سێهەم، ڕۆحەکە هاتەوە قەراخ دەریا و ماسیگرە گەنجەکەی بانگ کردەوە. ئەویش لە دەریا هاتەدەر و گوتی: ''بۆچی بانگت کردم؟''

رۆحەکە وتی: وەرە بەرەوە. ئەمەوێ قسەت لەگەڵ بکەم چونکە شتی زۆر سەیرم بینیوە.''

ماسیگر نزیکتر بۆوە، لە ئاوەکەدا دانیشت و گوێی ڕاگرت.

رۆحەکە پێی گوت: ''لە شارێک چوومە هوتێلیکی نزیک بە چۆمێک. لە گەڵ مەلەوانان دانیشتم، ئەوان داوای خواردن و خواردنەوەیان کرد. دوای تاوێک پیرە پیاوێک بە ڕاخەرێک و عودێکەوە هاتە ژوورەوەناو.

ئەو ڕاخەرەکەی لێ ڕاخست. کاتێک پیرە پیاو عودی دەژەنی، کچێک هات و دەستی بە سەماکردن کرد. ئەو پەچەیەکی بە ڕووەوە بوو، پێڵاوی لەپێ نەبوو. قاچەکانی لە سەر بەڕەکە وەک دوو کۆتری بچووکی سپی دەجووڵانەوە. زۆر سەرئاسا بوو، ئەو هوتێلە تەنیا ڕۆژێک لێرەوە دوورە.''

گەنجە ماسیگرەکە ئەم وشانەی هاتە گوێ. بیری هاتەوە کە پەرییە چکۆل قاچی نییە و ناتوانێ هەڵپەڕێ. بیری کردەوە، ''تەنیا ڕۆژەرێیەک دوورە، دەتوانم بگەڕێمەوە بۆلای خۆشەویستەکەم.'' لە ئاوەکەدا هەستایە سەرپێ و بەرەو ڕۆخی دەریاکە هات.

هەر کە گەیشتە کەنارەکە، ڕۆحەکەی ڕایکردە لای و چووە نێوی. لەسەر لمی کەنار ئاوەکە ماسیگر چاوی کەوت بە سێبەری ئەندامی، ئەندامی ڕۆحەکەی.

ئەوان گەشتەکەیان دەستپێکرد، ئێوارەی دواتر گەیشتنە شارێک.

ماسیگر بە ڕۆحەکەی گوت: ''ئەو کچە لەم شارە سەمای دەکرد؟''

رۆحەکەی وەڵامی دایەوە: لەم شارە نا، لەوی تر. بەهەرحاڵ، با بچینە نێو شار.'

ئەوان چوونە نێو شار و بە شەقامەکاندا گەڕان. لە شەقامی خشڵفرۆشەکان گەنجە ماسیگرەکە فنجانێکی زیوی لە سەر کورسییەک بینی. ڕۆحەکەی پێی گوت: ئەو فنجانە زیوە هەڵگرە و بیشارەوە.''

بۆیە ئەویش فنجانەکەی هەڵگرت و شاردیەوە، خیرا لەو شارە دەرچوون.

کاتێک لە شار دوورکەوتنەوە، ماسیگر فنجانەکەی فڕێدا. بە ڕۆحەکەی خۆی گوت، ئەمە کارێکی چاک نەبوو فنجان هەڵگری و بیشاریەوە!'

بەڵام ڕۆحەکەی وەڵامی دایەوە: ''لە سەرخۆ بە، لە سەرخۆ بە.

ئێوارەی ڕۆژی دووهەم ئەوان گەیشتنە شارێک. ماسیگرە گەنجەکە بە ڕۆحەکەی خۆی گوت: ''ئەو کچە لەم شارە سەمای دەکرد؟''

رۆحەکەی وەڵامی دایەوە: ''لەم شارە نا، لەوی تر. بەهەرحاڵ با لادەینە ئێرەش.''

بەمجۆرە لایاندایە نێو شار و بە شەقامەکانی شاردا گەڕان. لە شەقامی پێڵاو فرۆشەکان، گەنجە ماسیگرەکە مناڵێکی بینی. ڕۆحەکەی پێی گوت، ' لێیدە، لەو مناڵە بدە!' ئەویش لە مناڵەکەی دا،

مناڵ کەوتە گریان، ئەوانیش خێرا لەو شارە دەرچوون.

کاتێک لە شار دوور کەوتنەوە، ماسیگرە گەنجەکە تووڕە بوو و بە ڕۆحەکەی خۆی گوت: '' ئەمە کارێکی باش نەبوو لە مناڵ بدەی! بەڵام ڕۆحەکەی وەڵامی دایەوە: لە سەرخۆ بە، لە سەرخۆ بە.''

ئیوارەی ڕۆژی سێهەم ئەوان گەیشتنە شارێک. ماسیگرە گەنجەکە بە ڕۆحەکەی گوت: ئەو کچە لەم شارە سەما دەکا؟''

رۆحەکەی وەڵامی دایەوە: لەوانەیە ئەم شارە بێ. با بچینە نێو شار.'' ئەوان بە شەقامەکانی شاردا گەڕان، بەڵام ماسیگرە گەنجەکە هوتێلێکی لە نزیک چۆمەکە پەیدا نەکرد. ئەو دەیویست شار بەجێ بهێڵێ، کەچی ڕۆحەکەی وتی: با ئەمشەو لێرە بین. ڕەنگە دەرەوە چەتەی لێ بن.''

بەمجۆرە ماسیگر لە بازاڕەکە مایەوە. دوای تاوێک بازرگانێک هات بۆ لای و گوتی: تۆ بۆ لێرەی؟ بازاڕ داخراوە.'' ماسیگرە گەنجەکە وەڵامی دایەوە: هوتیلێکم لەم شارە پەیدا نەکرد. لێرەش خزمێک شک نابەم، منیش هۆدەیەکم پێویستە بۆ ئەمشەو.''

بازرگانەکە وتی: ئێمە هەموو یەک بنەماڵەین، خوایەک هەموومانی دروست کردوە. لەگەڵم وەرە. من هۆدەیەکم هەیە.''

ماسیگرە گەنجەکە دوای کەوت بۆ ماڵەکەی. بازرگانەکە خواردنی خۆش و هۆدەیەکی ڕەحەتی دایە. دوایی ماسیگر خەوی لێکەوت. دوای سێ سەعات ڕۆحەکەی ئاگای کردەوە و پێی گوت: ''بچۆ بۆ دیوی بازرگانەکە و بیکوژە، و هەموو زێرەکانیشی بەرە.''

ماسیگرە گەنجەکە هەستا چوو بۆ دیوی بازرگانەکە. شمشێرێک لەبەر پێیدا بوو، نۆ کیسەی زێڕیش لە نزیک تەختی خەوەکەیەوە بوو. کاتێک دەستی برد بۆ شمشێرەکە، بازرگان ئاگای بۆوە و گوتی: ''بۆ دەتەوێ بمکوژی؟ من خواردنم دایتێ و جێگای خەوم پێدای. من میهرەبان بووم لەگەڵ تۆدا!''

رۆحەکەی پێی گوت: ''لێیدە!'' ئەویش لێیدا و بازرگان لە هۆش خۆی چوو. دوایی هەر نۆ کیسە زێڕەکەی هەڵگرت و خێرا شاری بەجێهێشت.

کاتێک لە شار دوور کەوتنەوە، بازرگانە گەنجەکە بە ڕۆحەکەی گوت، ''ئەمە خراپ بوو لەو بازرگانەماندا و زێڕەکەیمان برد!''

بەڵام ڕۆحەکەی وەڵامی دایەوە: لە سەرخۆ بە، لەسەرخۆ بە.''

''نا، '' ماسیگر قیژاندی، ''ناتوانم لە سەرخۆ بم. تۆ گوتت ئەم کارە خراپانە بکەم، من لەم کارانە بێزارم. لە تۆێش بێزارم. لەبەر چی ئەمەت کرد؟''

رۆحەکەی وەڵامی دایەوە: کاتێک تۆ منت ناردە دەرەوە بۆ نێو ئەم دنیایە، دڵێکت بە من نەدا. بۆیە ئەم شتانە فێر بووم و حەزیان لێ ئەکەم.''

''چی دەڵێی؟'' ماسیگرە گەنجەکە لە ژێر لێوەوە بۆڵاندی.

''تۆ ئەزانی، '' ڕۆحەکەی وەڵامی دایەوە. ''تۆ دڵێکت بەمن نەدا. بۆیە لە سەرخۆ بە. تۆ بە هەموو جۆرێک ئازاری خەڵکی تر ئەدەی و ئەمەش خۆشی ئەگەیەنێ بە تۆ.''

ماسیگر بە ڕۆحەکەی گوت: نا، ئەتۆ خراپی، من خۆشەویستەکەم فەرامۆش کرد و بەبۆنەی تۆوە ئەم هەموو کارە خراپانەشم کرد.''

رۆحەکەی وەڵامی دایەوە: فەرامۆشی نەکەی، تۆ منت بە بێدڵ ناردە دەرەوە. با برۆین بۆ شارێکی تر و چێژ بەرین لە پێکەوە ژیان. ئێمە نۆ کیسەی زێڕمان هەیە.'

بەڵام ماسیگر نۆ کیسە زێڕەکەی هەڵگرت و هەڵیڕشتە سەر زەوی. و گوتی:

نا، لەگەڵ تۆ دا نایەم، دیسان دەتنێرمە دەرەوە، ''

ئەو پشتی کردە مانگ. بە چەقۆیەکی چکۆلە خەریک بوو سێبەرەکەی لە قاچیەوە هەڵبڕێ بۆ ئەوەی ڕۆحی لە لەشی خۆی بکاتە دەرەوە. بەڵام ڕۆحەکە ئەوی بەجێی نەهێشت، و پێی گوت، سیحری جادووگەرەکە کار ناکا. ئەم سیحرە تەنیا جارێک لە ژیانی مرۆڤدا کار دەکا. من بۆ هەمیشە لای تۆ دەمێنمەوە، و ئەمەش سزا و تۆڵەکردنەوە لە تۆیە.''

ماسیگرە گەنجەکە بێ هیوا مابوو، دەگریا لە بەر ئەوەی ڕۆحەکەی زۆر خراپ بوو. کاتێک ڕۆژ بۆوە ماسیگرە گەنجەکە بە ڕۆحەکەی گوت: من دەستەکانم پێکەوە دەبەستمەوە. ئیتر ناتوانم ئەوەی تۆ پێم ئەڵێی بیکەم. ئەگەڕێمەوە بۆ کەنداوەکە خۆشەویستەکەم لەوێ گۆرانییان دەڵێ. بانگی ئەکەم. ئەو شتە خراپانەی کە کردوومن و ئەو شتە خراپانەی تۆ دەرهەق بە منت کردووە، بۆی دەگێڕمەوە.''

کاتێک گەیشتە کەنار دەریاکە، دەستەکانی کردەوە وبانگی پەرییەکەی کرد. بەڵام پەری بەدەنگییەوە نەهات.

رۆحەکە پێی پێکەنی و گوتی: خۆشەویستەکەت شادییەکی کەم ئەداتە تۆ. لەگەڵ منا وەرە بۆ دۆڵی خۆشییان. ئەمە بۆتۆ باشترە.''

ماسیگرە گەنجەکە وەڵامی ڕۆحەکەی نەدایەوە. لەو کەنار کەنداوە خانوویەکی بۆ خۆی ساز کرد و ساڵێک لەوێ ژیا. هەموو بەیانییەک بانگی لە پەرییەکە دەکرد، هەموو نیوەرۆیەکیش ئەمکارەی دووبارە دەکردەوە، شەوانەش لەگەڵ ناوەکەی ئەکەوتە گفتگۆ. بەڵام پەرییەکە قەت نەهات بیبینێ، ئەویش لە هیچکوێ پەریی نەدی.

رۆحەکەی هەمیشە داوای لێ دەکرد کاری خراپ بکا. بەڵام ماسیگرە گەنجەکە قەت بە گوێی نەدەکرد، چونکە هێزی خۆشەویستییەکەی ئەوەندە زۆر بوو.

خۆشەویستی

پاش ساڵێک، ڕۆحەکە بیری لەوە کردەوە، ''من ئارەزووی ئەوم بۆلای کاری خراپە جووڵاند کەچی خۆشەویستییەکەی لە من بەهێزتر بوو. دەبا ئێستا ئارەزووی بۆ لای کاری چاکە بجووڵێنم، ڕەنگە بەمە بگەڕێتەوە لام.''

بۆیە لەگەڵ ماسیگرە گەنجەکەدا کەوتە قسان: ''من لەسەر شادی و خۆشی ئەم جیهانە قسەم بۆ کردی، بەڵام تۆ گوێت لێ نەگرتم. ئێستا با لەسەر ڕەنج و ئازاری ئەم دنیایە بۆت بدوێم، ڕەنگە گوێم بۆ بگری. ڕەنج یا ئازار فەرمانڕەوای ئەم دنیایەیە، کەس ناتوانێ لە دەستی هەڵبێ. هەندێ کەس بێ جلوبەرگن و هەندێکیش خواردنیان نییە بیخۆن، بڕێ کەسیش نەخۆش و بیمارن. وەرە با بچین یارمەتی ئەمانە بدەین ئەی بۆچی لێرە چاوەڕوانی خۆشەویستەکەتی؟ خۆشەویستی چییە؟ بۆ ئەوەندە بەلاتەوە گرینگە؟''

بەڵام هێزی خۆشەویستییەکەی ماسیگر ئەوەندە زۆر بوو، وەڵامی نەدایەوە. هەموو بەیانییەک بانگی لە پەری دەکرد، نیوەرۆیانیش دیسان بانگی ئەکردەوە، شەوانەش لەگەڵ ناوەکەیدا ئەکەوتە دووان. بەڵام پەری قەت نەهات بیبینێ، لە هیچ کوێیش نەیبینییەوە.

دوای ساڵی دووهەم، ڕۆحەکە بە ماسیگرەکەی گوت: ''بۆلای کاری خراپە فریوم دای، بۆ کاری چاکەش ئارەزووم جووڵاندی، بەڵام خۆشەویستییەکەی تۆ لە من بەهێزتر بوو. ئیتر نامەوێ هەڵتفریوێنم، بەڵام تۆ خوا ئەتوانم بێمەوە نێو دڵەکەت لەوێ دیسان لەگەڵ تۆ بمێنمەوە؟'

ماسیگرە گەنجەکە وتی: ''بێ گومان دەتوانی بێیتەوە، '' دڵنیام ئەو کاتەی دڵت نەبوو ئازارت زۆر بینیوە.''

''بەڵام خۆ جێگام نابێتەوە بێمە ژوور، چونکە خۆشەویستی هەموو دڵتی داگیر کردوە. جێگایەک بۆ من نەماوەتەوە، '' ڕۆحەکە ناڵاندی.

ماسیگر گوتی: ''زۆر بەداخەوە، ''

لەو کاتەدا هاوارێکی ترسناکی خەم لە دەریاوە هاتە گوێی ماسیگرە گەنجەکە. بۆیە ڕایکردە لای ئاوەکە. شەپۆلە ڕەشەکان بەخێرایی دەهاتن بۆ ئەو لێوارە. ئەوان شتێکی سپیتر لە زیویان لەگەڵ خۆیان ئەهێنا. ماسیگرە گەنجەکە لەبەر پێی خۆیدا ئەندامی پەرییە چکۆلە دەریاییەکەی بە مردووەیی بینی.

لە لایەوە ئەژنۆی دادا، ئەو دەمە سارد و سوورەی ماچ دەکرد. چیرۆکی ڕۆحەکەی و ئەو کارەخراپانەی بۆ دەگێرایەوە. دەستە چکۆلەکانی پەریی لە ملی خۆی دەئاڵاند، پەنجەکانی خۆیشی بە ملی پەریدا دەهینا. خۆشییەکی تاڵ و جەرگبڕ بوو، ئازارەکەیشی پڕبوو لە خۆشیی نامۆ.

ئاوە ڕەشەکانی دەریا لێیان نزیکتر و نزیکتر دەبۆوە.

رۆحەکەی هاواری کرد: ''هەڵێ. دەریا نزیکتر و نزیکتر دەبیتەوە. بڕۆ لاچۆ! دەتکوژێ. ڕاکە بۆ جیگایەکی بێ مەترسی. بەڵام تۆخوا بە بێ دڵ مەمنیرە بۆ دنیایەکیتر.''

بەڵام ماسیگرە گەنجەکە گوێی نەدایە ڕۆحەکەی. بە پەرییەکەی دەگوت: ''خۆشەویستی باشترە لە زانایی، زۆر بەنرخترە لە دارایی، زۆریش جوانترە لە قاچی کچانی مرۆڤ. بەیانییان بانگم ئەکردی، بەڵام تۆ نەهاتی. مانگ ناوەکەتی دەبیست، کەچی تۆ گویت نەدا بە من. من خراپم کرد ئەوکاتەی تۆم بەجێهێشت.

خۆشەویستی تۆ هەمیشە لای من مابوو، هەمیشە بە هێزتر بوو لە چاکە و خراپە. ئێستا کە تۆ مردووی منیش لەگەڵت دەمرم.''

رۆحەکەی لێی پاڕایەوە ئەوێ بەجێ بهێڵێ. بەڵام لەبەر بەهێزی خۆشەویستییەکەی گوێی نەدایە ڕۆحەکەی. دەریا نزیک دەبۆوە و خەریک بوو بە شەپۆلەکان دایپۆشێ. ماسیگر کە زانی مەرگی نزیکە، لێوە ساردەکانی پەریی ماچ کرد و دڵی لەکار کەوت. دڵی لەکار کەوت چونکە پڕبوو لە خۆشەویستی. ئەوساکە ڕۆح چووەوە نێو دڵی؛ و دەریا ماسیگرە گەنجەکەی لە شەپۆلەکانی خۆیدا نوقم کرد.

بەیانییەکەی کەشیش وتی: ''ئەچم نزا ئەکەم بۆ دەریا، چونکە دوێشەو هێمن نەبوو.'' قەشەکان، مووزیک ژەنەکان و خەڵکێکی زۆری دیکە لەگەڵی چوون.

کاتێک گەیشتنە لێوار دەریاکە، کەشیش چاوی کەوت بە ماسیگرە گەنجەکە. ئەو لە ئاوەکەدا مردبوو و پەرییە چکۆلە دەریاییەکەی لە باوەشدا بوو. کەشیش ڕووی گرژ کرد و گوتی: ''من دووعا ناکەم بۆ دەریا و هەر شتێک کە تێیدایە. ئەم گەنجە ماسیگرە بۆ ئەوین و خۆشەویستی پشتی لە خوا هەڵکرد، خواش لە تۆڵەی ئەوەدا ئەو و خۆشەویستەکەی کوشت.

ئێستا تەرمی ماسیگر و تەرمی پەرییەکە هەڵگرن و لە گۆشەیەکی زەویی جلشۆرەکاندا بیاننێژن. هیچ نیشانەیەکیش لەسەر گۆڕەکەیان دامەنێن.''

خەڵکی تەرمی ئەو مردووانەیان لە گۆشەیەکی زەوی جلشۆرەکان خستە چاڵێکی قووڵەوە. چاڵەکەشیان بە گڵ پڕ کردەوە. هیچ گیایەکی بۆنخۆش لەوێ نەڕوا.

سێ ساڵ دوای ڕووداوەکە لە ڕۆژێکی جێژندا، کەشیش لە ڕێدابوو بۆ کڵێسە بۆ ئەوەی لەسەر تووڕەیی خوا بۆ خەڵک قسان بکا. کە چووە میحرابەکەوە، پێشنوێژگەکەی پڕ لە گوڵی زۆر جوان بینی. لە جوانیی ئەم گوڵانە داچڵەکی. بۆنی گوڵەکان زۆر خۆش بوو. کەشیش بە تایبەت زۆر دڵخۆش بوو و تێنەدەگەیشت لەبەر چی ئەوەندە دڵخۆشە.

ئەو دەیهەویست لەسەر تووڕەیی خوا قسان بکا، کەچی جوانیی گوڵە سپییەکان و بۆنی خۆشیان پەرۆشی کرد. ئەو ئیتر لەبارەی تووڕەیی خواوە قسەی نەکرد، بەڵکوو لەسەر خۆشەویستی خوا قسەی کرد. هۆی گۆڕینی ئەم قسانەشی نەدەزانی.

کاتێک کەشیش قسەکانی تەواو بوو خەڵکەکە گریان. ئەویش چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک. کەشیش لە خەون و خەیاڵدا بوو، لە یاریدەرەکانی پرسی: ''چ گوڵێکن ئەوانە لەم میحرابەدا؟ لە کوێوە هاتوون؟''

یاریدەرەکانی وەڵامیان دایەوە: ئێمە نازانین ئەوانە چ جۆرە گوڵێکن، بەڵام ئەوانە لە گۆشەی زەوینی جلشۆرەکانەوە هاتوون.'' کەشیش هەڵلەرزی و گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و دەستی بە پاڕانەوە کرد.

رۆژی دوایی بەیانی زوو لەگەڵ قەشەکان و مووزیکژەنەکان و خەڵکێکی زۆر ماڵی بەجێهێشت. بە پێ ڕۆیشتن بۆ لێواری دەریا، دووعایان کرد بۆ دەریا و هەر گیاندارێک کە تێی دایە.

هەروەها دووعایان کرد بۆ خوای کێڵگە و دارستانەکان و هەموو ئەو وردەشتانەی لە دارستانەکان دەجووڵێن. نزایان کرد بۆ هەموو ئەو شتانەی لەم دنیای خوایەدا هەن. خەڵکیش زۆر دڵخۆش بوون بەڵام گیاندارانی دەریا چوون بۆ لاکەی تری دەریا و ئیتر قەت نەگەڕانە دواوە.[1]
ئەم بابەتە 243 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 26-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 243 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
کورتەباس
دەربارەی وشە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
باوان و منداڵان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
کورتەباس
دەربارەی وشە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
باوان و منداڵان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!