ناو: محەمەد
نازناو: محەمەد پێنجوینی
ناوی باوک: سدیق
ساڵی لەدایکبوون: 1941
ساڵی شەهیدبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: #پێنجوین#
شوێنی شەهیدبوون: بەغداد
$ژیاننامە$
لە دایکبووی ساڵی 1941، گەڕەکی (بەری کەناو) ی شارۆچکەی پێنجوینە. قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە، دواتر لە ساڵی 1956 ڕوو لە شاری #سلێمانی# دەکات و لەساڵی 1960-1961 قۆناغی ئامادیی تەواو دەکات و دەبێتە قوتابی بەشی کوردی کۆلیجی ئەدەبیاتی زانستگای بەغدا. بەڵام دوای ساڵێک خوێند دەچێتە کۆلێجی زانستە سیاسییەکان و تا ڕۆژی گرتن و شەهیدکردنی لەلایەن ڕژێمی ئەیلولی 1963، لەسەر خوێندن بەردەوام بوو.
لە سەرەتای ساڵی 1957 ەوە جیرۆک و وتارەکانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەی وەکوو: (هەتاو، ژین، پێشکەوتن، دەنگی کورد) چەندین بەرهەمی سیاسی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی بڵاو کراوەتەوە.
ئەندامی چالاک و بوێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، لە بەغداش چالاکی و جێگای دەستی دیار بووە.
هەزاران دروود بۆ گیانی پاکی نووسەر و شەهیدی کوردایەتی.[1]