پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
13-05-2024
سارا سەردار
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
10-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,162
وێنە 106,480
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,940
ڤیدیۆ 1,379
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
هێزی ئینشایەک
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هێزی ئینشایەک

هێزی ئینشایەک
هێزی ئینشایەک
#فەڕۆخ نیعمەتپوور#

ئەمشەو کە شەوێکی هاوینیی گەرم و پڕ مێشوولەیە، پێم وابێ نیوەشەو بە بێ ئەوەی خەو بە کەسەوە و بە هیچ فریشتەیەکی جوانییەوە ببینم، شەیتانی بووم. لەبیرم دێ هەستم کرد خۆم تەڕ کرد، بەڵام ئەوەندە ماندوو بووم خەبەرم نەبووەوە. هەر ئەوەندەی بۆ چرکەیەک یان زیاتر هەستم بە دۆخێکی تر لە جەستەمدا و لە ناو جێ خەوەکەمدا کرد. ئەمشەو نە مێشوولەکان و نە شەیتانی بوونەکە نەیانتوانی بەئاگام بێنن. سبەی کە بە ئاگا هاتمەوە، بینیم ڕاستە، شەیتانی ببووم. لە ناو شۆرتەکەم، سپییەکی ڕەق بە بۆنێکی تیژەوە خۆی بە ترۆپکی زەکەرمەوە لکاندبوو. لێکردنەوەی ئەگەرچی ئازاراوی بوو، بەڵام لێمکردەوە. ئارام ئارام. بە کێوە شەیتانی ببووم، نازانم. هیچ نایەتەوە بیرم. من تەنانەت خەوم بە هیچ شتێکی تریشەوە نەبینیبوو.
من ئەمشەو وەک گۆرانییە بە ناوبانگەکە 'خەیاڵاوی' ببووم. خەیاڵاوییەکی بێ مێژوو.
هەڵدەستم. دەچم بۆ ئاودەست. خۆم دەگۆڕم. خۆم خاوێن دەکەمەوە. بەڵام حەمامم نیە خۆم بشۆرم. وەک دەڵێن دەبێ غوسڵ لە خۆم دەربکەم. چی بکەم چی نەکەم، دەچم تەنەکە پووتە شانزە کیلۆییەکەی تەنیشت ئاودەستەکە پڕدەکەم لە ئاو و سەر ئاوری دەخەم. بەڵام ڕاوەستە، بەڕاستی من لەسەرمە غوسڵ لەخۆم دەربکەم؟
منێک کە هیچم لەبیر نایەت و دوواوێنەی دوێنێ لە مێشکمدا لێوانی ئاوێکە کە لە پێش خەوتنەکەمدا خواردبوومەوە؟
نا، لە سەرم نیە. ئەرێ، پێم وابێ لەسەرم نیە. من شەیتانی بووم بە بێ ویستی خۆم. بە بێ هیچ هاندەرێک. بگرە تا ئاوڕدەدەمەوە و لە بیرم دێ نەک چەند ڕۆژ، چەندین هەفتەیشە بیر و سەرنجم نەچووەتە سەر هیچ ژن و کچێک. ئەوان هەر بە خەیاڵیشمدا نایەن. سڕاونەتەوە. ڕەنگە بڵێن پیاو نەبم. دەبێ بڵێم هەم و چاکیش هەم! دەبێ بڵێم ئەوەی کە ئەمشەو شەیتانی بوومە خۆی لە خۆیدا نیشانەی پیاوەتی منە. لێتان نەشارمەوە گەر هەڵکەوێ زۆریش پیاوم. بەڵام چونکە هەڵناکەوێ، مەجبوور نیم پیاوەتی خۆم بنوێنم. ئەم پیاوەتییەیش بۆ ئێوە و پێشکەش بە ئێوە! ڕاوەستە! بۆ دەبێ پیاوەتی خۆم دەربخەم، بۆ دەبێ بینوێنم؟
کەچی؟
چی بسەلمێنم؟
من پێم وایە ئەوانەی وا بەم شتەوە سەرقاڵن، دەبێ کێشەیان هەبێ. جا یا پیاو نین، یان هەن و نازانن هەن. یان تەنیا شتێک لە ژیانیاندا هەیانە ئەم جۆرە پیاوەتییەیە. یان ئەوەیکە لە ئاست پیاوە ڕیشنە چەکبەدەستەکانی سەرجادە ئەوەندە هەست بە ناپیاوی خۆیان دەکەن کە مەجبوورن پیاوەتی بەمەوە بگرن. جا بۆیە پیشکەش بە خۆیان بێت! گەر حەزیشیان لێیە ئەوا دەتوانن بەشەکەی منیش قەرزبکەن. بیبەن بۆ خۆیان. بە جیددی دەڵێم درۆی تیا نیە. من ئامادەم پیاوەتییەکەی خۆم بدەم بە ئەوان. بەو مەرجەی کاتێک وەریانگرت بە ئاشکرا بیسەلمێنن پیاون!
بگەڕێمەوە سەر ڕووداوی دوێ شەو. تەنەکە ئاوەکەم لەسەر ئاگرەکە هەڵگرت و وازم لە غوسڵ گرتن هێنا. لە جیاتی غوسڵ، سەروچاوم پێ شۆرد. گەر من بە بێ ئەوەی خۆم ئاگام لە خۆم بووبێ و شەیتانی بووبم، ئەوا مانای ئەوەیە کەسێکی تر هۆکارەکەیەتی. جا ئەو کەسەیشە بەرپرسیارەتی دەکەوێتە ئەستۆ. ئەوە دەبێ غوسڵ لەخۆی دەربکا. بەڵام کێ؟
هەرچی دەکەم ئەقڵم بە هیچ شتێک ناشکێ. من هیچ شتێکم نایەتەوە بیر.
ناشتا دەکەم و وەدەردەکەوم. کۆڵانە خۆڵاوییەکە دەبڕم و دەگەمە جادە. لێرە 'جادە چۆڵ و سێبەر بوو' ەکەی گۆرانییە بەناوبانگەکە ناخوا. نەک تەنیا چۆڵ و سێبەر نیە، بەڵکو هیچ 'لەپڕ' ێکیشی تیا دەست ناکەوێ. هەموو شتێ وەک ڕۆژانی پێشوو و ساڵانی پێشووە. سەیری ڕیزە دووکانەکانی ئەم بەراوبەر دەکەم. هەمان خاوەنەکان. هەمان مشتەریش. تەنیا گۆڕانێک کە دەبینرێ، ئەو لادەییانەن بەیانی زوو سواری جیپ و تویتاکان بوون و ڕوویان کردووەتە شار. سەر بە هەموو کونێک دا دەکەن. من زۆریان سەرنج نادەمێ. لای من ئەوان هی دونیایەکی ترن. بگرە ئەوانیش بوونەتە بەشێک لەم تەسویرە کۆن و ئەبەدییە.
تەسبێحە قەزوانە کۆنەکەم لە گیرفان دەردێنم و دەیگێڕم. دنکەکان لەناو پەنجەکانم سوڕدەخۆن و دەخزێن. لووسییەکەیان ئارامبەخشن. پەنجەکان و ناو لەپی دەستم چەند عادەتیان پێگرتووە. ئەوسا گوێم لە سڵاوی کەسێکە. بە بێ ئەوەی سەرهەڵبێنم دەڵێم عەلەیکومەسەلام! دڵنیام گوێی لێیە. ئەوەتەی لەبیرم دێ بەم وشەیە وەڵامی سڵاوم داوەتەوە. جارێکی تر لەبەر خۆم چەند جار دەیڵێمەوە عەلەیکومەسەلام، عەلەیکومەسەلام. وشەکە کتوپر لە بەر چاومدا زۆر غەریب دەنوێنێ، بە بێ هیچ مانایەک. وە بەڕاستی ماناکان لە کوێوە دێن! ئەوسا دیسان بیری غوسڵ دەکەومەوە. لەبەر خۆمەوە دەێلێم و دەیڵێمەوە غوسڵ، غوسڵ، ئەوسا مانای غوسڵیش لە ناو زەینمدا وندەبێ. ئەوەی ئەم بەیانییە لە لای من دەمێنێتەوە، خۆمم و ئەو جادەیەی وا لەبەر دەممدا ڕاکشاوە و منیش بەڵێنە وەک هەمیشە ئەم سەراوسەرێکی بکەم. شارە بچووکەکان وان. جۆرێک لە پێوەندی و خۆشەویستیی توند و تۆڵ لە نێوان تۆ و شتە بێ ماناکانی دەورووبەرت دروستدەبێ. ئەو پێوەندی و خۆشەویستییەی جاری وایە هەر لە خۆوە ڕاتدەکێشێ و بێ هۆ پیاسەت پێدەکا.
من ئەم بەیانییە لە دووای شەیتانی بوونێکی نەخوازراو خەریکی پیاسەیەکی نەخوازراویشم.
هەوا خۆشە و ژاوەژاوەکان سەرەڕای ئەوەی من سەر هەڵنابڕم، لە هەموو شوێنێکەوە دێنە گوێ. سەرەڕای ئەوەی من بە ئەسپایی دەڕۆیشتم و سەرم هەڵنەدەبڕی بۆ شاخی بەرز و خانووی تازە و دونیای جوان، بەڵام هەر لە خۆوە دڵنیا بووم کە کتوپڕ لاشەی سست ودڵی کەیلی پڕ ئاواتم بەتووش بەژنێکی پەری ئاساوە دەبێ، کە لەگەڵ ئەوەی لە عابا ئاڵا بوو لە دیمەنی شیرینی ئاشکرا بوو!
دەڕۆم و دەڕۆم، بەڵام خەیاڵی ڕووداوەکەی دەوێ شەو بەرم نادا. ئاخر بۆ دەبێ بە بێ ئەوەی هیچ خەوێک ببینم شەیتانی ببم! نا، ناکرێ، شتێک هەڵە بوو.
مەیدانە بەناوبانگەکەی ناوەڕاستی شار دەبەزێنم و دەگەمە بەشی باکووری شار. زۆر سەیرە، لێرەوە حاڵ و هەوا دەگۆڕدرێ. هەم زاراوەی خەڵک جۆرێکی ترە و هەم کلتوریان. گەڕەکی سەرو و گەڕەکی خواروو! ئەمە ئەو ناوانەن وا شار دەکەن بە دوو بەشەوە و لەیەک جیایان دەکەنەوە. هە، تەنانەت شارە بچووکەکانیش دەتوانرێن دابەش بکرێن. دونیا لەسەر دابەش کردن ڕاوەستاوە. ئەمە دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین یەکتر بناسینەوە. عابابەسەرکردنیش جۆرێکە لەم ناسینەوەیە. بگرە شەیتانی بوونیش.
ئەوسا دەگەمە یەکەمین بینای بەرز کە قەدیم سینەما بوو. لەم بەشەی شار دوو سینەما هەبوو. پێتان سەیر نەبێ کە هەر دوو سینەماکە لە گەڕەکی خواروو بوو! بە گوێرەی ئەوانەی لە گەڕەکی سەروو دەژیان، ئەمە لەبەر ئەوەی سووک و سەلیمەکان لەم بەشەی شاردا دەژیان! لەبەر خۆمەوە سەرێک ڕادەوەشێنم. من لەگەڵ ئەوەی لەم دابەشکردنانە تێناگەم، بەڵام لە هەمان کاتدا حەزیشم لێیەتی. گەر ئەوان نەبن ئەوا دونیا چەندە یەکڕەنگ و یەک جۆر دەبوو. دەبووە ناخۆشترین شوێن بۆ ژیان، بگرە یەکجار ناخۆشتر لە ئیستایش.
لەبەر سینەماکەدا ڕادەوەستم. بینایەکی پەرپوت، کۆن و کەلاوە ئاسا کە هەنووکە جێگای جنۆکە و ڕۆحەکانە. ئەو جنۆکە و ڕۆحانەی بەردەوام لەوێ لە ژوورەوە دادەنیشن و فیلمە کۆنەکان دوور لە چاوی پیاوە ڕیشنە توڕە چەک بەدەستەکان دووبارەو دووبارە سەیر دەکەنەوە. بە چەپڵەلێدان و هەلهەلە و بزەوە، بە بێ کولا و ساندویچ. بە بێ گوڵەبەڕۆژە و فندەق و پستە تەقاندن. زۆر کەس دەڵێن بە شەوانە گوێیان لە دەنگەدەنگەکان بووە، کاتێک لێرەوە تێپەڕیون. منیش ڕادەوەستم و یادی کۆن دەکەمەوە. وێنە ڕەنگاوڕەنگەکانی ساڵانم دێنەوە یاد. حاڵ و هەوای تایبەتی ناو هۆڵەکان. ئیعجازی سینەما و فیلم، کاتێک پێمان دەڵێن ژیان دەکرێ جۆرێکی تریش بێت، جۆرێک کە تەنیا وەک فیلم و خەیاڵ دەمێنێتەوە. وە مرۆڤ چەندە ئەم خەیاڵانەی خۆش دەوێت و سەرەڕای ئەوەی بۆ سەدەمین و هەزارەمین جار سەری بە بەرددا دەدرێتەوە، بەڵام وازیان لێ ناهێنێ. ئەو مرۆڤەی دەیەوێ جیهان بکا بە خەیاڵ و بە فیلم، وە بەڕاستیش دەیکا بە خەیاڵ و بە فیلم!
چاو لە دیوارە بەتاڵەکان هەڵدەگرم و وەڕێ دەکەومەوە. هێشتا چەند هەنگاوێکم هەڵنەهێناوە کە چەخماخەی بیر یاخود بیرەوەرییەک ئاسمانی ناو بیرم ڕووناک دەکاتەوە. فیلمێکی شەڕم دێتەوە بیر کە کاتی خۆی لێرە لەم سینەمایەدا بینیبووم. فیلمێکی شەڕی دووهەمی جیهان.
من هەمیشە حەزم بەم جۆرە فیلمانە بووە. ئەو فیلمانەی تێکەڵێکن لە ترس، هومێد، تێکۆشان، شکست، سەرکەوتن و خەون. ئەو فیلمانەی یەکجار جیاوازن لەم ڕاستە شەقامە بێ مانایە و خەڵکانی نێوانی، لەو کۆڵانانەی لە ترسی پیاوە ڕیشنە چەک بەدەستەکان، عابا بەسەرێکیش دەست ناکەوێ.
باشە بەڕاست من بۆ دوێ شەو شەیتانی بووم؟
مەلای گەڕەک وەک هەموو مەلاکانی تر دەڵێ غوسڵ دەرکردن واجبە، دەڵێ دەبێ سێ جار سەرت لە بنی ئاو هەڵکێشی لەگەڵ وتنەوەی ئەو ڕستەیەی وا پیسییەکە ڕاودەنێ و جەستە خاوێن دەکاتەوە. بەڵام مەگەر دەکرێ پیاو بە بێ ئەوەی نیازی بووبێ، بەتووش پیسی و گوناح و تاوانەوە بێت! شتی وانابێ. لای من ئەمە هەڵەیە، لای من. پیسی و گوناح تەنیا ئەو کاتە مانا پەیدادەکا وا مرۆڤ بە قەستەوە دەیکا، ئا بە قەستەوە.
لەبیرم دێ فیلمەکە پڕی شەڕبوو. پڕی ئەو مرۆڤانەی بڕیاریان دابوو جیهان بە کەیفی خۆیان بگۆڕن. یاخود ئەو مرۆڤانەی وا بڕیاریان دابوو بەرەوڕووی ئەوانەی ببنەوە وا دەیانویست جیهان بە کەیفی خۆیان بگۆڕن. ئەو مرۆڤانەی بڕواناکەم بە حەز و بێ حەز دەرفەتی ئەوەیان هەبووبێ نیوەشەوێک خۆیان تەڕبکەن و بۆ سبەی کون بە کون بەشوێن ئاودابگەڕێن بۆ ئەوەی خۆیان خاوێن بکەنەوە.
لەم بیرانەدا بووم و هێشتا چەند هەنگاوێک دوور نەکەوتبوومەوە کە شتێکی نادیار مێشکمی گەزی. خەونێک، خەیاڵێک بە ئاستم هاتەوە یادم. ئا، وەک بڵێی من دوێ شەو لە ڕاستیدا خەوم بینیبوو، خەوێک کە لەبیرم نەمابوو. خەوێک کە بە جۆرێک لە جۆرەکان منی بیری فیلمەکە دەخستەوە. بۆ ئەوەی باشتر وردببمەوە، ڕاوەستام و دەستم خستە ژێر چەناکەم، بەڵام بێ سوود بوو. وێنە لێڵەکە لە ناو زەینم دا ڕوون نەدەبووەوە. بەڵام هاتمە سەر ئەو ڕاستییەی کە بەشێک لە هۆکاری شەیتانی بوونەکەی من دەگەڕایەوە سەر ئەو فیلمە، فیلمەکەی ساڵانی ساڵ لەوەبەر. ئەو فیلمەی تا من لە بیرم مابێ هیچ وێنەیەکی وەها هەڵخرێنەری تیانەبوو!
بەڕاست من بۆ دوێ شەو شەیتانی بووم؟
منێک کە هیچ شتێک، وەک گۆرانییە بەناوبانگەکە دەڵێ، ناکەوێتە بەر شەپۆلی هەستم ها، بۆ؟
بڵێی خودی شەیتان نەبووبێ کە لە جیاتی من شەیتانی بوو و بەڵام وای بە من قەبڵاند کە ئەوە منم؟!
نەکا ئەویش بەقەدەر خەڵکی ئەم شارە لە مەلاکەی گەڕەک و لە پیاوە ڕیشنە چەکبەدەستەکان دەترسێ؟
چی بنووسم، خوا هێزی ئینشایەکیشی نەداینێ![1]
ئەم بابەتە 312 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 312 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
04-06-2023
سروشت بەکر
زوبێر سوورچی
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
13-05-2024
سارا سەردار
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
10-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,162
وێنە 106,480
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,940
ڤیدیۆ 1,379
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.438 چرکە!