پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پیرەمێرد و زەریا 3
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,750
وێنە 105,221
پەرتووک PDF 19,552
فایلی پەیوەندیدار 97,919
ڤیدیۆ 1,414
شوێنەکان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
شوێنەکان
کەرکووک
ژیاننامە
عەبدولغەنی عەلی یەحیا
ژیاننامە
دەروێش سمایل
ڕێکەوت
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێکەوت

ڕێکەوت
رێکەوت
#هاوڕێ نەهرۆ#
شوێن: شاری ئۆسلۆ
کات: وەرزی بەهار

دلێر باڵای مام ناوەندی بوو، هەمیشە خەندە لەسەر لێوی بوو، هێمن و ئارام بەڵام نەرمە سەر ئێشەیەکی هەبوو، هەر بۆیە هەمیشە حەبی ئێبۆکس لە گیرفانی دا بوو، دلێر تەمەنی پەنجا ساڵێک دەبوو، خولیای نووسین لە مێشکی دا بوو، ئەو مرۆڤێکی سەڵت بوو، کاتەکانی ژیانی هەمیشە بە خوێندنەوە بەسەری دەبرد، ئەمرۆ سەردانی پەرتووکخانەی گەڕەکی توینی کرد، پەرتووکخانەی ئەو گەرەکە هەموو جۆرە پەرتووکێکی تیایە بەتایبەتی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی، دلێر چەند زمانێکی دەزانی، ماوەی سەعاتێک لە پەرتووکخانەدا بوو، دوایی هاتە دەرەوە نیازی بوو سەردانی مۆزەخانەی مونک بکا کە لە هەمان گەڕەک دایە، نم، نم باران دەباری، ئەرزەکە تەڕ بوو ! بە لێواری شەقامەکە پەیتا پەیتا دەرۆیشت، درەختەکانی کەناری شەقامەکە ئاویزانی ڕەنگی سەوز ببوون، لە پڕ زرمەیەک هات ئاوەڕی دایەوە نزیکەی دە، پازدە مەتر ڕووداوەکە لێوە دوور بوو، گەرایەوە دواوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە بینی ماتۆرێکی بچوکی پەنجا کوبیک کەوتووە کە پێ دەڵێن مۆپید و کچیکی هەژدە ساڵان لە تەکی دا دەتلێتەوە، دلێریش کە ڕووداوەکەی بینی دەستبەجێ هەستی جوامێریی بزوا، سەرەتا ویستی کچەکە هەڵسێنێ بەڵام ئازاری هەبوو، دیقەتی دا، دەستی ڕاستی شکا بوو، یەکسەر دلێر سەیری ناو کوڵەپشتی کچەکەی کرد هەندێ کتێب و خەت کێشیکی تەختەو وبوتڵی ئاو تیا بوو، دەستی برد خەت کێشە تەختەکەی هینایە دەرەوە، هەروا مل پێچەکەی لە ملی کچەکەی کردەوە، وێرای ئازار، دەستی ڕاستی کچەکە ڕاست کردەوەو خەت کێشەکە لە ژێر دەستی داناو، بەمل پێچەکە قەفێکی لێداو بەستی بە ملیەوە، یەکسەر دەستی برد بۆ گیرفانی حەپێکی ئێبۆکسی دەرهێناو دایە کچەکەو پیگوت ئەمە حەپی ئازار شکێنە، دلێر قەباغی بوتڵە ئاوەکەی کردەوە، کچەکە بەدەستی چەپ بوتڵەکەی ڕاگرت و بەقومی ئاو حەپەکەی قووت دا ! دواتر ماتۆرەکەی کۆژاندەوەو ڕاستی کردەوە هیچ زیانێکی پێ نەکەوتبوو، دەبوایە دلێر تەلەفۆن بۆ ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن بکا کە ژمارەی تەلەفونەکەی 113 یە بەڵام پێ وابوو وا زوو بە دەنگیانەوە نایەن ! دلێر بە کچەکەی گوت من ماتۆرەکە لێ دەخوڕم تۆ لە پشتمەوە سوار بە هەتا بتگەینمە نەخۆشخانە، کچەکە دڵنیا بوو کە دلێر مرۆڤێکی میهرەبان و نیاز چاکە، هەر بۆیە یەکسەر سواری پشتەوەی بوو، دلێریش لەسەرخۆ ماتۆرەکەی لێدەخوڕی، بە هۆی ئەوەی شەقامەکە تەڕ بوو، بۆی هەبوو جارێکی دیکە هەڵبخلسکێن ! دلێر بیری کردەوە نزیکترین نەخۆشخانە لە گەرەکی توین، نەخۆشخانەی ئاکەرە، هەر بۆیە دوای دە دەقیقە گەیاندیە نەخۆشخانەی ئاکەر بەشی ئەمیرجنسی، پەرستارەکان بە ڕووی خۆش پێشوازیان لە کچەکە کرد کە دواتر زانی ناوی کاترینایە، دلێریش بە کاترینای گوت لە ڕیسیپشۆن چاوەرێت دەکەم، دوای نێو سەعات دەستی ڕاستیان لە گەچ گرت و دەرزییەکی ئازار شکێنیان لێ دا، کاترینا لەگەڵ پەرەستارێک هاتە دەرەوە لە ڕیسیپشۆن چاوی بە دلێر کەوت، سوپاسی بێ پایانی کردوو ژمارە تەلەفونی یەکیان گۆڕییەوەو بە دلێری گوت نەخۆشخانە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان من دەگەیننە ماڵەوە، ماتۆرەکە با لای تۆ بێ تا خۆم ئاگادارت دەکەمەوە !
دوای دوو ڕۆژ کاترینا تەلەفونی بۆ دلێر کرد و پێگوت ئەمرۆ شەممەیە دایکم دەڵێ با سەعات چواری ئێوارە بێت لە خزمەتی دا دەبین، دلێریش یەکسەر گوتی باشە، ئەدریسی ماڵەویان وەرگرت کە لەگەڕەکی نیداڵن بوو، نیداڵن بەواتای دوڵی نوێ ! دلێریش سەعات سێ و نێو خۆی گۆڕی و سواری ماتۆرەکە بوو ڕێک سەعات چوار ئەدریسەکەی دوزییەوەو لە زەنگی دەرگاکەیان دا، کاترینا دەرگای کردەوەو فەرمووی لە دلێر کرد، ئیدی دلێر چاوی بە ئافرەتێکی میهرەبان کەوت کە دایکی کاترینایەو ناوی سیسلە، سیسل ئافرەتێکی سپیلکەی قژ زەردو چاو شین بوو، باڵای مام ناوەندی بوو، ئیشی پەرەستارە لە نەخۆشخانە، سیسل بەروویەکی خۆش پێشوازی لە دلێری کرد و گوتی سوپاس بۆ هەڵویستی جوامیرانەت، ئەو کارەی تۆ کردۆتە لە کەم کەس دەوەشێتەوە ! بەڵام پێم بڵێ لە کوێ فێری دەست گرتنەوە بوویت، دلێریش لە وەڵام دا گوتی، کاتێ مناڵی بەیتاڵم بینیوە کە چۆن تەختەدار بۆ دەستی شکاو دادەنێن و ئەیپێچن بە ملی نەخۆشەکەوە، ئیدی لە ماڵەوە پیتزەیان دروست کردبوو بە گۆشتی مریشک، لە کاتێ نان خواردن دا سیسل لە دلێری پرسی، ئاخۆ تۆ موسەلمانیت، دلێریش لە وەڵام دا گوتی زۆر ڕقم لەم پرسیارەیە دەبێتەوە، ئەمرۆ لە جیهان دا موسەڵمانان وێنەیەکی باشیان پێشکەش نەکردووە تا من شانازی بە موسەڵمانبوونی خۆمەوە بکەم، بەڵی موسەڵمانم بە کارت شناسایی، بەڵام وەکی تر من مرۆڤێکم زۆر پەیڕەوی ئاین ناکەم لەژیانی ڕۆژانەم دا، لەلایەکی ترەوە هەموو کەسێک جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ خوای خۆی بەرقەرار دەکا ! منیش یەکێکم لەو کەسانەی لە نێوان برواو بێ بروا، لە نێوان زانین و نەزانین دا لەنگەرم گرتووە، بەڕاستی من دوو دڵم بە گومانم لە هەموو دیاردەیەک گومانیش پرسیار لای ئادەمیزاد دروست دەکا!
سیسل هەڵی دایەوەو گوتی، کەواتە مرۆڤێکی عەقڵانیییت، بەڵی عەقڵانیم بە پێ لۆژیک بیر دەکەمەوە!
کاتریناش بە پرسیارەکانی دایکی قەڵس بوو، هەڵی دایەو گوتی، دایە گیان ڕووگیری مەکە، پرسیاری قورسی ئاراستەی مەکە، ئێمە نان دەخوێن باسی شتی خۆش و سووک بکە!
سیسلیش گوتی، لە میانەی ئەو پرسیارانە مەبەستم بوو بزانم دلێر لەگەڵ خواردن شەراب دەخواتەوە یان نە، دلێریش گوتی ئەگەر مەبەستت خواردنەوە بێ ئاسانە لەگەڵ خورادن دا جاروبار پەرداخێک شەراب ئەخۆمەوە، ئیدی سیسل هەڵساو چوو بوتڵێکی شەرابی قرمزی هێنا، دوو پەرداخی پڕ کردوو گوتی کاترینا ناخواتەوە، دلێریش گوتی ڕاستە ئێستا حەزم لەشەرابە بەڵام خوشترین خواردنەوە لای من ئۆزووە، ڕووی دەمی لە دایکی کاترینا کردوو گوتی، ئەگەر جارێ دەعوتت کەم بۆ ماڵەکەم ئاخۆ ئۆزوو دەخوێتەوە، دایکی کاترینا گوتی، بەڵی لە تورکیا پێ دەڵێن ڕەکی تاقیم کردۆتەوە زۆر بە تامە!
وێنەی پیاوێکی پەنجا ساڵە لەسەر دیوارەکە هەڵواسرا بوو، دلێر پرسی ئەم وێنەیە باوکی کاترینایە؟
سیسل گوتی، نە ئەوە وێنەی برا گەورەکەمە نەخۆشی دەروونی بێ پۆلاری هەبوو بەداخەوە لەتەمەنی پەنجا ساڵی خۆی کوشت!
دلێر گوتی، ئەی مێردەکەت لە کوێ یە ؟ دایکی کاترینا لە وەڵام دا گوتی، جیابومەتەوە ! مێردەکەم پزیشک بوو بەڵام حەزی لە ئافرەتێکی تر بوو بۆیە ناپاکی کرد بەرانبەرم، منیش وازم لێهێنا ! ئێستا من و کاترینا پێکەوە دەژین ئەویش لەگەڵ خوشەویستەکەی دەژێ!
دوای سێ سەعات دانیشتن و خواردن و خواردنەوەو قسە کردن، دلێر گوتی بە یارمەتی تان دەرۆم بۆ ماڵەوە، دایکی کاترینا گوتی، با بە ئۆتۆمبیل بتگەیەنم، دلێر گوتی، نە بە پاس دەرۆمەوە، ماڵم لە گەڕەکی بیارکەیە ئیدی دلێر خوا حافیزی لێکردن!
دوای دوو ڕۆژ دایکی کاترینا تەلەفونی بۆ دلێر کرد و پێگوت دلێر گیان من پەیوەندیم لەگەڵ ڕۆژنامەی ڤێ گە کردووە کە بێن چاوپێکەوتن لەگەڵ کاتریناو تۆ بکەن، ئاخۆ تۆ ڕازییت، دلێر گوتی، بەدڵنیاییەوە ڕازیم، بۆ سبەینێ ڕۆژنامەنووسێکی ئافرەت هات، کامیرایەک لە ملی بوو و جانتایەکیش بەدەستییەوە بوو، جیهازێکی تۆماری دەنگ لە جانتاکەی دەرهێناو دەستی کردە پرسیار کردن، ئاخۆ چی پاڵی پێوە نای یارمەتی کاترینا بدەی بەو جۆرە، بەرێک و پێکی؟
لە وەڵام دا دلێر گوتی، هەر لەسەرەتاوە من گیانی هاوکاریم تیایە نەخواسمە یەکی لە کاتێ تەنگانەیا بێت.
رۆژنامەنووسەکە گوتی ئیشت چی یە؟ دلێر لە وەڵام گوتی من نووسەرو وەرگێڕم، چۆن زمانی زگماکی دایکم خۆش ئەوێ ئاوا زمانی نەرویجیم خۆش ئەوێ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش پەرەی پێ ئەدەم!
روژنامەنووسەکە، چەند ساڵە لەم وڵاتە ئەژێ ؟ دلێر، نزیکەی بیست ساڵە، ڕۆژنامەنووسەکە گوتی پێش تۆ چاوپێکەوتنم لەگەڵ کاترینا کرد وێنەی خۆی و مۆپیدەکەیم گرتووە، کامیراکەی لە ملی هینایە خوارەوەو گوتی، با وێنەیەکی تۆ بگرم، وێنەکەی گرت و خواحافیزی کرد.
بۆ ڕۆژێ دوایی دایکی کاترینا تەلەفونی بۆ دلێر کردو پێگوت، ژمارەی ئەمرۆی ڤێ گە وێنەی تۆو کاترینای تیایە، چاوپێکەوتنەکانیشتان دایانبەزاندووە!
دلێر لە وەڵام دا گوتی، ڕۆژنامەکە بهێنە هەروا یەک، دوو پێک ئۆزوو پێکەوە دەخوینەوە، دایکی کاترینا لە وەڵام دا گوتی بەخۆشحاڵیەوە، ئەگەر خواردنەوەی تیایە کەواتە ئۆتۆمبیلەکەم ناهێنم، دایکی کاترینا ڕۆژنامەکەی هینا بۆ ماڵی دلێر، کاتێ دلێر چاوی بە وێنەی خۆی کاترینا کەوت گەشایەوەو لەبەرخۆیەوە گوتی خەڵکی ئەم وڵاتە چەند میهرەبانن ! دلێر بە خێرهاتنی دایکی کاترینای کردوو دوو پێکی ئۆزووی تێکرد و پێگوت خواردنیشم ئامادەیە، مریشک و برنجم لێناوە هەروا سەلاتەشم دروست کردووە!
دایکی کاترینا گوتی بە خوا مرۆڤێکی دەگمەنی، بۆ ئاگاداری کچیکی کورد لە پۆلەکەی کاترینایە نێوی نەسرینە، ئێستا بە هۆی هەڵویستی تۆوەوە، کاترینا نەسرینی زۆر خۆش ئەوێ![1]
ئەم بابەتە 254 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 254 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
وێنە و پێناس
گەشتی کۆمەڵێک گەنج بۆ سەراوی سوبحان ئاغا لە سەیدسادق ساڵی 1977
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
ژیاننامە
سۆران شەمسی
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
ژیاننامە
کاروان مێراوی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
سەردەشت
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
هەڵەبجە
شوێنەکان
کەرکووک
13-09-2010
هاوڕێ باخەوان
کەرکووک
ژیاننامە
عەبدولغەنی عەلی یەحیا
05-01-2022
سەریاس ئەحمەد
عەبدولغەنی عەلی یەحیا
ژیاننامە
دەروێش سمایل
24-08-2022
ئاراس ئیلنجاغی
دەروێش سمایل
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پیرەمێرد و زەریا 3
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,750
وێنە 105,221
پەرتووک PDF 19,552
فایلی پەیوەندیدار 97,919
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
وێنە و پێناس
گەشتی کۆمەڵێک گەنج بۆ سەراوی سوبحان ئاغا لە سەیدسادق ساڵی 1977
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
ژیاننامە
سۆران شەمسی
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
ژیاننامە
کاروان مێراوی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
فۆڵدەرەکان
شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - مێ شەهیدان - نەتەوە - کورد کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باکووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆنراوە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ئامار و ڕاپرسی - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!