جۆری وشە: ناو
واتا: شەمەترێلکە؛ مێشێکی درێژووکەی ڕەشی باریکتر لە هەنگە شانە بە دڕکانەوە هەڵ دەبەستێ. هەنگوینی لە هەنگوینی هەنگ باشترە.
نموونە:
هێند شیرینە ئێژی هەنگوینی بەدڕەمەس. [1]
بەدرەمە: لە فەرهەنگی خاڵ دا
شەمەتلێنکە:
جۆرە هەنگێکە لە هەنگی ماڵی پچووکترە و هەنگوینەکەشی لە هەنگوینی ماڵی جیڕتر و خۆشتر و بەنرخترە و پێی دەڵێن هەنگوینی (شەمەتلێنکە)
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!