پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پیرەمێرد و زەریا 3
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,753
وێنە 105,225
پەرتووک PDF 19,554
فایلی پەیوەندیدار 97,936
ڤیدیۆ 1,414
شوێنەکان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
فیلیپ
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فیلیپ

فیلیپ
فیلیپ
ماوریس لێڤین
لە سویدییەوە: #ڕەسوڵ سەفەریانی#

زڕەوی تەلەفونەکە هێمنیی بەیانیمی شێواند. دوگمەی ڕادوێکە بەرەو کەمکردن بادەدەم و گوشیەکە هەڵدەگرم. دەنگەکەی ئەوسەری خەتەکە زۆر ئاشنایە، بەڵام دوور لە خواست و ئارەزوم بوو. کچە ڕفێقەکەی پێشووم کە یەکەم ئەوینی ڕاستەقینەش بوو، زۆر شڵەژاو دیارە. دەگری و زۆر بەزەحمەت قسەی بۆ دێت.
تەواوی شەو بەخەبەربووم. تکایە دەکرێت یەک ببینین، تکایە تەنیا چەند دەققە؟
پێوستم پێتە.
ئا بە دڵنیاییەوە.
پاش کورتە وتوێژێک بڕیارمان دا لە کافەکەی خوارەوە یەک ببینین. شڵپەی ڕۆژنامەکە هات کە خستیانە ماڵەوە و کەوتە سەرعەرزی هاڵەکە، زۆر باشە، لە ڕاستیدا یەک سەعاتی ماوە کە بۆ ئەوەی لەماڵ دەرکەوم. لە سەر قەنەفەکە پاڵ دەدەمەوە. قاوە، ئایا دەکرێت ژیان بە بێ قاوە بێت؟
خۆم لە خۆم دەپرسم و قومێک لە قاوەکەم دەدەم.
سێبەرەکە بە ئارامی دەکشێت بە سەر ڕۆژنامەکەدا. هاوکات کە مچورکێکم پێدا دێت، بە سەرسوڕمانەوە سەرم هەڵدێنم و لەخۆم دەپرسم ئەوە چی بوو؟
لە پردا ئەو لێرەیە. کوڕێکی بێدەنگ ڕێک لە ناوەراستی هۆڵی دانیشتنەکە ڕاوەستاوە و هەستی درێژ خایەنی تەنیایمی ون کرد. جەوەکە بۆ ئێستایێک دەگۆڕدرێت و خۆری بەیانی تیشک دەهاوێت و، دەڵێیت خودی ئەوینە کە پێی ناوەتە ژوورەکە. هەزار باڵندەی بیر و خەیاڵ بەدەور هەستەکەمدا وەک خۆم دەسوڕێنەوە. بە دەنگێکی بەرز پرسیاری لێدەکەم، ئەوە تۆ لێرە لە ئەم ژوورەی مندا چی دەکەیت؟
ئەو بە چاوێکی سەرگەردانەوە دەڕوانێت و، وەڵام ناداتەوە. هیچ هەڕەشە و مەترسیێکی لێ نابیندرێت. ڕۆژنامەکە بە ئارامی لادەبەم. هاوکات چاوی لێ نابڕم، بە ئارامی لە سەر قەنەفە خۆڵەمێشییەکە هەڵدەستم. هەرچی سەیری دەکەم ئەم کابرا دز نییە. بە هیچ شێوەیەکیش لە پیاو خراپ ناچێت و لەوە ناچێت مەبەستی خراپی ببێت. ئەوە چییە، تۆ بڵێی من خەو نەبینم؟
بەڵام نا، ئێستا بەیانییە و منیش بە تەواوەتی خەبەرم.
ئەم کوڕە مێردمنداڵێکی مناڵکارە کە باڵای وادیارە هاوباڵای من بێت و قژێکی کاڵ و کورتکراوەی هەیە و، چاوەکانی شینن. هەر چەند وا دیار نییە کە قەت پێشتر دیبێتم، بەڵام سەروچاوی لە ئاشنا دەچێت. بە تەواوەتی سەرم سوڕماوە و گێژبووم و دەڵێی هەموو شتێک لە سلۆموشندا دەڕوات. ئیمە بە مەودای تەنیا چەند مەتر لەیەک ڕاوەستاوین. کەسمان ناجوڵێت. مەتەی چاوەکانی دەرونم دەسمێت و دەزانم چی دەڵێت بە بێ ئەوەی یەک دەنگیشی لێوە بێت.
جەوەکە ئەوین هەڵدەمژێت. دڵم لە هەموو شتێک دەگات، بەڵام عەقڵم ئیتر لام نەماوە. هەموو فیکرە لۆژیکیەکان دابڕاون و ئێمە بە زبانێکی نوێ قسە دەکەین و هاوکات لە دەروونمەوە ناوێک سەوز دەبێت. فیلیپ ئەمە واتە فیلیپە کە بەرانبەرم وەستاوە.
کەوتومەتە حاڵەتی پەریشانی و لێکدابڕانی جەستە و دەروون، بە ئارامی بەڵام بە دڵنیایی ڕوو دەدات. جەستە ڕاوەستاو ماوەتەوە، بەڵام ڕۆح ئازادە لە جەستەم و لە دەرەوەی جەستەم سەیری ڕووداوەکە دەکات. دوو کەس لە یەک هۆڵدا.
هەمووی ئەمە وەک تیاترێک دەنوێنێت، بەڵام شانۆێکی بێ پیێست و بێ نوسراوە. ئەمە بەراستە و هەر لە ئیستادا ڕوودەدات. من چاوم لە خۆمانە کە لەویادا وەستاوین. سەرنجە بەرەوناوەکانی فیلیپ، باس لە جموجۆڵێک لە دەروونیدا دەکەن، بەلام نەک ترساویانە بەڵکو کارتێکراو. نەک تا گەیشتن بە ئەسرین، بەلام تەنانەت ئەویش ئاگاداری ئەو ئەتمسفەرە بێ وێنەیەیە کە ئێمەی تێداین. ئەوین، هاوبەشێتی، شادی و ئازادی. لە بیرمدا دەپرسم تۆ کییت؟
ئەویش بیر دەکاتەوە و پرسیارەکە بە بیر دەگەرێنێتەوە و دەپرسێت. تۆ کێیت؟
جواب نادەمەوە لەبەر ئەوەی ئیتر نازانم من کێم. من چاوم لێیە چۆن فیلیپ بە ئارامی دەجوڵێت و دێت بۆ پێشەوە بەرەو ئەو شوێنەی کە من وەک پەیکەرێک وشک و بێ جوڵە تێدا وەستاوم، بەدەورمدا دەسوڕێت. کونجکۆڵانە سەیرم دەکات. چاوەکانی شەوقدەداتەوە. سەری دەخاتە سەر شانم و لە ئامێزم دەگریت. دڵم خێراتر لێدەدات. شتێکی وەهام تا ئێستا لە ژیاندا هەست پێنەکردووە. ئەمە چێیە؟ ئێمە پەیوەست بە یەکین، من و فیلیپ. بەڵام بۆ؟
تەنیا چەند دەققە پێش ئێستا من تەنیای تەنیا بووم لەم دونیادا. تەنیا و فڕێ دراو لە چارەنووسدا. بەڵام ئێستا چارەنووس و داهاتوی فیلیپ لە دەستەکانی مندایە. بەرپرس. هەستەکان وەک شەپۆلێک بە تەواوەتی دامدەپۆشن و دەلاقەی بینینی دونیای واقیعم وردوخاش دەکەن و هەموو شتەکانی دەرونم بە شێوەیێکی زۆر خۆش سەروژێر دەکەن. هەموو بۆچون و ڕوانگەکانی من بۆ دونیای عەینی لە مندا دەسڕنەوە. ئەوەی کە پێشتر لە لام گرینگ بوو، ئێستا بێهودە دەنوێنێت. لە دەروونەوە وەک مناڵێک دەستدەکەم بە گریان و دڵەراوکێ لە دەرونمدا بە دەنگێکی بەرز ئەقیژێنێت. لەبەر ئەوەی ئەزمونەکانم وام پێدەڵێن کە خۆشییە بێ وێنەکان کورتن. من حەزدەکەم کە ئیتر ئەمە وا نەمێنێت، ئاخر ئەمە لەوە خۆشتر و بەرزترە کە بۆم قوت بچێت. ئەمە بۆی نییە کە تەواو بێت، نا نا نا! من ئەم وشانە وەک سرودێک لە دڵمدا دەڵێمەوە و دەیڵێمەوە. نا ئەمە بۆی نییە تەواو بێت، نا بۆی نییە ئەمە بۆی نییە تەواو بێت نا بؤی نییە. من عەشق هەست پێدەکەم و، خۆم دەبێنم کە لەگەڵ فیلیپ باوشمان بە یەکدا کردووە.
من دەزانم هەمووی ڕاستە و خەو نییە، خۆم دەبینم لە دوورەوە ئەم غەریبەم لە ئامێز گرتووە و لە قوڵایی دڵمەوە خۆشم دەوێت. لەو ساتەدا من دەگەرێمەوە نێو جەستەم. سەیری یەک دەکەین. شانازی، ئازادی، ئەڤین و شادی. شەپۆلی ئەو هەستە پڕاوپڕ خۆشانە بە تەواوەتی پەیتا پەیتا دەملەرزێنن. لەم ماوەدا فیلیپ بۆ یەکەم جار خۆی دەکاتەوە و دەست دەکات بە قسە کردن بۆ من. هەموو ئەوانەی کە لە مێژە دڵم بەتەمای بیستنیان بوو لە زبانی دەبیسم. فرمێسکەکان بە گۆنامدا دەخوشێن. من هەست دەکەم کە ئینسانێکی کامیلم، کاتێک ئینسانێک جوانترین وشەکان ڕێک دەخات بۆ ئەوەی بەمنی بڵێت. بۆ من نەک بۆ کەسێکی تر، بەس بۆ من. من گرینگم، من بایەخم هەیە. ئەوینێکی خاوێن و لە دەرەوەی هەموو دۆخێک و سازانێک. فرمێسکێک و پاشان یەکی تر، ئێستا ئیتر فلیپیش هاوکات کە قسەم بۆ دەکات، دەگری. ئێمە لە ژێر بارانی فرمێسکی شادیدا لە جێژوانین. ئەمانە یانی چی؟ دەست دێنین بە دەموچاوی یەکدا و فرمێسکەکانی یەکتر دەسڕین. بەڵام زۆری فرمێسکەکان خێرا جۆگەیێک ڕێدەخەن. کات و فرمێسک پێکەوە دەڕۆن. هەر لێرە ڕاوەستە. دەچم دەسماڵێک بێنم. لە پڕ بیرم دەکەوێتەوە کە دەبێت تا دە خولەکی تر لە خوارەوە بم، لە کافەکە. بڕێک دەسماڵی کاغەزی لێدەکەمەوە بۆ خۆم و بڕێکیش بۆ فیلیپ و، دەچمەوە بۆ هۆڵی دانیشتنەوە.
فیلیپ؟
هۆڵی دانیشتنەکە چۆڵە. دەچمە ژووری خەوەکە بۆ ئەوەی دەسماڵەکەی پێ بدەم، بەلام لەوێش نییە. هیچ ئاسەوارێک لەوەی کە فیلیپ قەت لەم ماڵەی مندا بووبێت، نابیندرێت. هەستدەکەم قەتارێکی سەد تۆنی لە دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بە سەر دڵی مندا دەڕوات و تەواوی دڵ و دەرونم پان و پلیش دەکاتەوە. تەواوی دەمارەکانی لەشم پەژارە و نیگەرانی دەهاوێنە جەستەم. هیوا بڕاو دەڕوخێم و بە عەرزدا دەدرێم. کزەی سەرما، بێدەسەڵاتی و ترس یەک لە دوای یەک دامدەگرێت. بەراستی چی ڕوویداوە؟ هەتا هێزم تێدایە و سییەکانم هەوایان تێدایە دەقیژێنم و، بانگ لە فیلیپ دەکەم. بە زەحمەت دەتوانم هەناسە بکێشم. بانگی دەکەم جارێکی تر و جارێکی تر و، بەڵام بێهودەیە. فیلیپ لێرە نییە. هەموو ئەوین و خۆشی و ئازادی کە تا چەند دەققە پێش هاتبووە ماڵەکەم، ئێستا ڕۆیشتووە، نەماوە. پەژارە، پەشێوی، دڵنەسرەوتوویی. من دەبێ نەخۆش بم. بەڕاستی چی ڕوویدا؟
بەڵام ئەمە ڕاستە کە فیلیپ لێرەیە و من دەبێت بیدۆزمەوە. بە پەلکوتاندن و زەحمەت لە سەر عەرزەکە هەڵدەستم و بە دوای فیلیپدا بە ناو هەموو ماڵەکەدا دەگەرێم. بەڵام فیلیپ نەماوە، ناچار لە کۆتاییدا تەسلیم دەبم.
لەشم لە عارەقەدا خوساوە و، بەردەوامە لە عارەق کردنیش. هەوڵئەدەم هزرم کۆکەمەوە، بەڵام هیچ لۆژیکێک لەوەی ڕوویدا بەدی ناکرێت. بە خۆم دەڵێم ئارام بە، لەسەر خۆ بە، تۆ نۆرماڵی. ئەبێ جوابێک هەبێ بۆ ئەم ڕووداوە. حەتمەن دەبێ ببێت. دیسان تەنیایی. جارێکی تر بەتاڵی بە تەواوی توانایەوە گەڕاوەتەوە. بۆشایی پوچی. دیسان جۆرە کۆنەکەی فرمێسک هاتەوە سەر گۆنام.
بە هەنگاوی پڕ لە دڵەتەپێ و بێقەرارییەوە بەڕەوخوار دەبمەوە بۆ کافەکە. من نابێت باسی ئەمە بکەم، دەبێ خۆم وەک پۆڵا قورس و قایم بم و فیلیپ لە خۆمدا ڕاگرم. هێشتا لە دەروونەوە دەگریم، کاتێک بەرانبەری کچەکە دادەنیشم.
داوای لێبوردن دەکەم کە بەم بەیانییە زووە تەلەفونم بۆ کردی. سپاس بۆ ئەوەی کە هاتی.
قەی ناکات. بەهەرحاڵ ڕۆژەکەم خراپ بوو (لەبەر خۆمەوە بۆڵاندم، بەڵام هەوڵم دا خۆم نۆرماڵ پیشان دەم)
بەڵام جۆرێک دیاریت، شتێک ڕووی داوە؟
چی؟
نا نا، هیچ ڕووی نەداوە. ڕاستی تۆ شتێکت دەویست یان کارێکت بوو؟
بەڵێ، ببورە.
چەند چرکەیێک نیگای بۆ شوێنێکی دوور دەبات و پاشان خۆی کۆ دەکاتەوە و بە بوغزێک لە گەروودا.
لەبیرتە ئەو کاتەی وا من لەگەڵ هاوڕێکانم لە لەندەن بووم؟
ئا، بەڵام ئێستا دەبێ دوازدە سێزدە ساڵی بەسەردا تێپەری بێت. مەبەستت چییە؟
بەڵام تۆ دەبێت لە من ببوری، داوای لێبوردنت لێدەکەم. ئەوەی ڕاستی بێت من قەت لە لەندەن نەبووم. ئەو ڕۆژە لە نەخۆشخانە بووم و، مناڵم لەبار دەبرد.[1]
ئەم بابەتە 145 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 27-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 145 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
گەشتی کۆمەڵێک گەنج بۆ سەراوی سوبحان ئاغا لە سەیدسادق ساڵی 1977
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سۆران شەمسی
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کاروان مێراوی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
سەردەشت
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
08-01-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
13-09-2010
هاوڕێ باخەوان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
02-08-2018
هاوڕێ باخەوان
کۆچەر بیرکار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پیرەمێرد و زەریا 3
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,753
وێنە 105,225
پەرتووک PDF 19,554
فایلی پەیوەندیدار 97,936
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
گەشتی کۆمەڵێک گەنج بۆ سەراوی سوبحان ئاغا لە سەیدسادق ساڵی 1977
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سۆران شەمسی
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کاروان مێراوی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
فۆڵدەرەکان
ناوی کوردی - ڕەگەزی کەس - نێر ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - تورکیا وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - کوردستان کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.594 چرکە!